Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئاگاداری لە دیدگای سۆشیالیستیەوە …

ئاگاداری لە دیدگای سۆشیالیستیەوە …

وه‌ك پێشتر ئاگادارمان كردن كه‌ له‌ پێگه‌ی گروپی دیدگای سۆشیالیستیه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوك چه‌ند گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆ (لایڤ)مان ئه‌بێ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فیكریه‌كانی. هه‌وڵ ئه‌ده‌ین وه‌ڵام به‌و پرسیارانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ ته‌ندروستی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دێنه‌ ئاراوه‌ بده‌ینه‌وه‌ و له‌ ڕوانگه‌یه‌كی كۆمۆنیستیه‌وه‌ تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی تێیكه‌وتووه‌.

گفتوگۆی یه‌ك:

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌، ٦ ی ئاپریل، كاتژمێر ١ ی دوا نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی ئه‌وروپا و ٢ به‌ كاتی كوردستان

ئه‌م گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و سایه‌ ئه‌بێ و ئه‌م لایه‌نانه‌ ئه‌پۆشین:
١. ئایا بۆچی ئه‌م په‌تایه‌ وا به‌ فراوانی و له‌ ئاستێكی جیهانیدا بڵاوبۆوه‌؟
٢. شكستی ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌داریه‌كان به‌ گشتی و له‌ بواری ته‌ندروستی و پاراستنی مرۆڤه‌كاندا.
٣. ئایا ئه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا چی بكرێ؟
٤. دۆخی چینی كرێكار و خه‌باتی چینایه‌تی پێ ئه‌نێته‌ چ ئاستێكه‌وه‌ و چ چاڵنجێك ڕووبه‌ڕوویه‌تی؟
٥. له‌م دۆخه‌دا كۆمۆنیسته‌كان چ ئه‌ركێكیان له‌سه‌ر شانه‌؟
ئه‌مانه‌ و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر مه‌سه‌له‌ و پرسیارێك كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ له‌م گفتوگۆیه‌دا بێینه‌ سه‌ری…
به‌ هیوای ته‌رخانكردنی كات و ئاماده‌بوونتان.

جه‌مال موحسین
سه‌رنووسه‌ری دیدگای سۆشیالیستی

لینكی گروپی دیدگای سۆشیالیست:

https://www.facebook.com/groups/263004320550774/

لینكی ڤیدیۆی ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ئامانجی گفتوگۆكان:

https://www.facebook.com/jamal.mohsin.75/videos/10156897610112461/

About hkkk

Check Also

کرێکاران و هێزی ڕزگاری بەخشی کۆمەڵایەتی! …

ئیبراهیم حسێن … کوردستان وەک هەر کۆمەڵگایەکی دنیای ئەمڕۆ، کۆمەڵگایەکی سەرمایەداریە و دوجەمسەری هەرە سەرەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *