Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئاینده‌ی سیاسی عێراق و کوردستان له‌ سایه‌ی کابینه‌ی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق

ئاینده‌ی سیاسی عێراق و کوردستان له‌ سایه‌ی کابینه‌ی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق

وه‌ستا مه‌هدی

ئه‌مڕۆ 18ه‌ ڕۆژه‌ هه‌ڵبژاردن  بۆ ئه‌نجومه‌نێکی تازه‌ی نوێنه‌رانی عێراق کۆتایی هاتووه‌ ،به‌ڵام یه‌شتا به‌شێك له‌ و لیست و قه‌واره‌ ولایه‌نانه‌ی که‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردیان کردوه‌ ،نارازین له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ ته‌زویرو ساخته‌کاری تێداکراوه‌،ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆ هێزه‌ به‌شدار بووه‌کان ڕۆشن بو ئه‌وه‌بو که‌ ،قه‌واره‌که ی موقته‌دا صه‌در زۆرترین ده‌نگی هێناوه‌ و هه‌رئه‌و قه‌واره‌یه‌ش ده‌توانی ده‌ستنیشانی حوکمه‌تی ئاینده‌ی عێراق بکا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانی لیست و قه‌واره‌کانی برشداربو له‌ لایه‌ن کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ جوابی وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام یه‌شتا نه‌توانراوه‌ به‌ته‌واوه‌تی ده‌نگی  ناره‌زایه‌تیه‌کان کپ کرێته‌وه‌،ناره‌زایه‌تی ئه‌و هێزانه‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌شی زۆرتره‌ ،کورسی زیاتره‌ له‌ په‌رله‌مان هیچ کام  له‌ لیستو قه‌واره‌کان ئه‌و ڕاستیه‌ له‌ جاماوه‌ری خه‌ڵك ناشارنه‌وه‌،شه‌ری ئه‌م هێزانه‌ شه‌ری به‌دستهێنانی کورسی و پله‌و پۆسته‌ و له‌کۆتیشدا کێشه‌کانی نێوانیان هه‌رچۆنێك بێت چآره‌سه‌ر ده‌بن،له‌سه‌ر جێگاو شوێنێ که‌ ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌ هه‌یه‌تی له‌ په‌رله‌مان ،که‌ به‌شوێنێکی زۆر گرنگ و جێگای ئیهتیمامو سرنجی خه‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتیشه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ په‌رله‌مان یاسا کان گه‌ڵاڵه‌ ده‌کرێن و ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێکار که‌ ده‌کاته‌ سه‌ره‌ك وه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیر و ته‌واوی داموده‌زگانی جێ به‌جێکار له‌ گشت هه‌یئه‌ته‌کانی به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌وێوه‌ رێنمایی ده‌کرێن،هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی دنیا به‌رێوه‌ده‌چێ و خه‌ڵك ڕازی بێت یان نا ده‌بێ مل که‌چ بێت چونکی به‌ناچاری مل که‌چ کرواوه‌ و به‌شداری پێ کراوه‌ و ئه‌م وه‌زعه‌ بوه‌ته‌ ئه‌مری واقیع،هه‌ڵبه‌ته‌ په‌رله‌مان له‌ هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه بێت له‌ ناوه‌ڕۆکدا یه‌ك جه‌وهه‌ری هه‌یه‌ ئه‌وێش ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌رعیه‌ت ده‌دا به‌ ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێکار بۆ چونیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ده‌که‌وێته‌ ناو چوار چێوه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیه‌ وه‌ ،واته‌ ئه‌و سنوره‌ جۆگرافیایه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ بۆی دیاری کراوه‌ ،به‌ڵام جیاوازیه‌ك که‌ له‌ وڵاتێکه‌وه‌ بۆ وڵاتێك هه‌یه‌ له‌ ئه‌رکو مه‌هامه‌کانی ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ ته‌شریعیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و ده و‌ڵه‌ته‌  چ ئه‌ساس نامه‌یه‌کی هه‌یه‌ ؟و له‌ چ کۆمه‌ڵگایه‌کدا دامه‌زراوه‌؟ بنه‌ما ده‌ستوری و یاساییه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ پشت به‌ چێ ده‌به‌ستێ و؟ له‌ ژێرفشاری چ جۆره‌ ئایدیۆلۆجیایه‌کدا هه‌ڵده‌سورێ و چۆن و به‌ ئاڕاسته‌ێه‌کدا کۆمه‌ڵگا ئاڕاسته‌ده‌کا؟ .

هه‌ڵبه‌ت به‌ده‌ر له‌ بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوریه‌کانی عێراق که‌ سه‌رجه‌می  پشت به‌دین ده‌به‌ستێ و ڕاسته‌و خۆ دین تێکه‌ڵه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت و سه‌رتاپا جومگه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی گرتوه‌ته‌وه‌ ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگای عێراق کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیه‌ و ئێستا به‌شێکی دانه‌بڕاوی دنیای   موته‌مه‌دینی ئه‌مڕۆیه‌،به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ده‌ستورو یاسا و رێسایانه‌ ناتوانێت جواب به‌ کێشه‌و موشکیلاتی خه‌ڵك بداته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا بوه‌ته‌ وه‌سیله‌ی به‌زۆر گێرانه‌وه‌ی عراق‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاینی و قه‌ومی و عه‌شیره‌تی و ،به‌ واقیعێ ئه‌م هێزه‌ کۆنه‌ په‌رستانه‌ش هه‌موکات و له‌هه‌ر برگه‌یه‌کی مێژویی ئه‌م وڵاته‌دا کاریان بۆ زیندو ڕاگرتنی ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوری و یاساییانه‌ کردووه‌ ، گرنترین ئه‌و شتانه‌ی که‌ ئه‌م هێزه‌ کۆنه‌ په‌رستانه‌ ده‌ستیان پێوه‌ گرتوه‌ و هه‌میشه‌ هه‌وڵه‌ده‌ن قۆڵی بکه‌نه‌وه‌ ،بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ شه‌رعیه‌ت به‌ درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بده‌ن ،کێشه‌ی قه‌ومیه‌ ،کێشه‌ی قه‌ومی له‌ عێراق خه‌رێکه‌ پێ ده‌نێته‌ ناو سه‌ده‌یه‌که‌وه‌ بوه‌ته‌ وه‌سیله‌ی ده‌ستی بۆرجوازی و هێزه‌ کۆنه‌ په‌رسته‌کانی عێراق به‌ کورد و عه‌ره‌ب و تورك و ..هتد له‌ و قه‌ومانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ وه‌ك پێناسێك و وه‌ك مۆرێك دراوه‌ له‌ نێوچه‌وانی خه‌ڵکی عێراق و له‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر ڕاگیراون ، هه‌ریه‌ك  به‌جۆرێك و به‌یانوی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م مۆره‌ قه‌ومیه‌ له‌نیوچه‌وانی دراوه‌ بێماف ده‌کرێ و ئاواره‌ ده‌کرێ و بێکار ده‌کرێ و ئه‌صله‌ن مافی هاوڵاتی بونیشی پێ نادرێ ،  کێشه‌ی کورد له‌ءێراق گه‌شتووه‌ به‌شوێنێک که‌ له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م یاساو رێسایانه‌دا که‌ هه‌رئێسته‌ بۆرجوازی به‌ده‌ستیه‌وه‌ گرتووه‌ و عێراقی پێ به‌رێوه‌ده‌با،چاره‌ سه‌ر نابێت ،بۆرجوازی کورد له‌ ناویاندا هه‌ردو هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ که‌ ی که‌ وا بۆ نزیك به‌ 27ساڵه‌ خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پاندوه‌ و خه‌ڵك رازی بێ یان نا ،به‌ نوێنه‌ریان بزانێ یان نا ،کوردستانیان کردوه‌ به‌ دوبه‌ش و ،له‌ عێراقیش بۆ وه‌رگرتنی به‌شی زۆرتر هه‌م خۆیان وه‌ هه‌م ئه‌و هێزانه‌ی که‌ شه‌ریکن له‌گه‌ڵیان وه‌ك یه‌ك هێز خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ،وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی کوردستان حیسابیان بۆده‌که‌ن ،به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌هۆی ناکۆکی نێوانیان پێی ناچی که‌ پێگه‌یه‌کی به‌ هێزیان هه‌بێ له‌ په‌رله‌مان و حوکمه‌تی عێراق،هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی و تایییفی ده‌چێ به‌رێوه‌ ،وه‌ئه‌مه‌ عه‌کس کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ده‌ستوره‌یه‌ که‌ ئه‌م هێزه‌ بۆرجوازیانه‌ی عێراق بۆچه‌ندین  ساڵه‌ که‌ڵکیان لێوه‌ر گرتوه‌و ،درێژه‌یان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان داوه‌ ،ئه‌وتا ئێستا یه‌شتا نه‌ په‌رله‌مان کابینه‌ نوێیه‌که‌ی جێ گیر بوه‌و نه‌ حوکمه‌تیش دامه‌زراوه‌ ،قسه‌که‌ری قه‌واره‌ براوه‌که‌ی که‌ موقته‌دا صه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌کا ،که‌وه‌ ك قه‌واره‌یه‌ك خۆی نیشان ده‌دا ‌ زۆر پاك و خوێن بێت له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی به‌دوربێت و عیاره‌ 24عیراقی بێت ،به‌ڵام یه‌شتا هه‌ر ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ،کێشه‌ی نێوان هێزه‌ کوردیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند وه‌ك خۆی و به‌زیادیشه‌وه‌ بهێڵنه‌وه‌ ، حاکم زامیلی قسه‌که‌ری ره‌ه‌سمی ئه‌لسائرون ڕایگه‌یاند له‌ وتو وێژ له‌ گه‌ڵ هێزه‌ کوردیه‌کان بۆ دوروست کردنی قه‌واره‌کی په‌رله‌مانی به‌هێز ،کورده‌کان 2مه ر‌جیان هه‌بووه‌ 1-گه‌رانه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان بۆ پێش پرۆسه‌ی ڕاپرسی به‌خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و2-سه‌قامگیر کردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌%17ی بوجه‌ی عێراق ،که‌ ئه‌و دو خواسته‌ی کورده‌کان له‌ئێستادا مه‌حاڵه‌ و هه‌ر سه‌ره‌ك وه‌زیرانێ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ به‌ کورد بدات ئه‌وه‌ به‌ر پرسیاریه‌کی گه‌وره‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانی ،هه‌ر بۆخۆی ئه‌م ئاماژه‌ یه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵی ،که‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌عێراق بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد گه‌یشتوه‌ته‌ بن به‌ست و ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌ کوردیه‌کان شانازیان پێوه‌ده‌کرد ،گوایه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌وڵه‌تێکی فیداڕالیه‌ و ده‌توانن کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ چوار جێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن ،ئێستا گه‌یشتووه‌ به‌ بنبه‌ست و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ فیدرالیه‌ی له‌ سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی بیناکراوه‌ تادێت ئاینده‌ی خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی به‌ره‌و خراپی ده‌با، بۆیه‌ ئه‌و ئاینده‌یه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌روانیه‌تی ،بۆسه‌رجه‌م خه‌ڵکی کرێکار و فه‌رمانبه‌رو کارمه‌ند ومامۆستاو موچه‌خۆرێك ،بۆ گشت کاسب و زه‌حمه‌تکێشێك ئاینده‌کی باش نابێت تادێت بێکاری زیاتر ده‌بێت ،سه‌عاتی کار زۆرترده‌بێت هه‌لومه‌رجی کار توندتر ده‌بێته‌وه‌ هه‌ژاری زیاتر به‌رۆکی خه‌ڵك ده‌گرێ خزمه‌ت گوزاریه‌کانی خه‌ڵك که‌متر ده‌بنه‌وه‌ و به‌ڵاوموسیبه‌ته‌کان زیاتر به‌رۆکی خه‌ڵك ده‌گرن ،هه‌مو ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ نه‌خوازراوانه‌ ،ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی کورد به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی که‌ بودجه‌ که‌مه‌ و کێشه‌کان توندتر بونه‌ته‌وه‌ له‌ له‌ گه‌ڵ به‌غدا به‌سه‌ر خه‌ڵکییدا فه‌رز ده‌که‌ن ،بۆیه‌ تاکه‌ ڕێگا بۆ ده‌ربازبون له‌ گشت ئه‌م ئه و‌زاعه‌ سیاسی و ئابوری وکۆمه‌ڵاتیه‌ ،به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و سه‌به‌خۆیی کودستانه‌ ،چاکترین بریار سه‌باره‌ت کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بریاری ده‌ستبردن بو،بۆئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بوله‌ لایه‌ن خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌وه‌ .ته‌نها ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌توانێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی نارازی بێت و ته‌وای خه‌ڵك به‌شداری پێ بکا و مه‌سئول کا و ئراده‌ی به‌هێزبکا.

30/5/2018

 

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *