Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئێوە خۆتان خوڵقێنەری قەیرانی پەنابەرن

ئێوە خۆتان خوڵقێنەری قەیرانی پەنابەرن

ڕۆژ عەزیز:
یەکێتی ئەوروپا دوای دوو رۆژ لە دانیشتنی لە بروکسل بۆ کێشەی پەنابەران و توند کردنی سنورەکان بریاری دا سنورەکان زیاتر بە رووی پەنابەراندا توند بکاتەوە ، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ٣ملیار یوروی تەرخان کرد بۆ حکومەتی تورکیا کە سنورەکانی توندتر بکاتەوە وە سنورەکانی لیبیاو دەریای ناوەراستیش توند بکەنەوە تا پەنابەران چیتر نەچنە ئەوروپاوە ، لە کۆبونەوەکەدا کە ١٠ سەعاتی خایاند بریار درا لە سنورەکانی ئیتالیاو چەند سنورێکی دیکە سەنتەر بکرێنەوە تا لەوێ پەنابەران چاوپێکەوتنیان بۆ ئەنجام بدرێت کە سەنتەرەکە لەژێر چاودێری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەبێت و وە ئەگەر پەنابەران لەم سەنتەرانە قبوڵ کران ئیتر یەکێتی ئەوروپا وەریان دەگرێت وە ئەگەر رەفزیش بوون هەر لەوێ دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆیان دەکەنەوە هەرچەندە پرۆسەی رەفزو دیپۆرت کردنەوە بەبروای من پرۆسەیەکی دوورو درێژە وابەئاسانی دیپۆرت ناکرێنەوە .
سەبارەت بەو پەنابەرانەی دەچنە وڵاتانی ئەوروپا یاخود تاوەکو ئیستا لە وڵاتانی ئەوروپان جوابیان وەرنەگرتووە یاخود رەفز بوون ئەوانیش دۆسێکانیان یەکلای دەکرێتەوە رەنگە ئەگەر رەفزیش بن فرسەتی ئەوەیان هەیە دوای چەند جارێک چاوی پێدا بگێرنەوە بەدۆسێکانیاندا چاوپێکەوتنیان بۆ ئەنجام بدرێتەوە ، چونکە وەک خۆیان باسیان کردوە ئەو کەیسانە یەکلای دەکەنەوە وڵامیان پێ دەدەینەوە چیتر وا لە چاوەڕوانیدا رایان ناگرین . کۆبونەوەی ٢٨ وڵاتی ئەوروپا بۆ چارەسەری قەیرانی پەنابەران بوو کە خودی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەهۆی فشاری چەند وڵاتێکی ئەوروپا کە پەنابەران لەو وڵاتەن یەکێتیەکە هەرەشەی وڵاتانێکی لەسەر بوو کە لەو یەکێتیە دەچنە دەر بەتایبەتی ئیتالیا بۆیە کۆبونەوەی بە پەلە ئەنجام درا تا یەکێتیەکە نەکەوێتە بەر مەترسی هەرەشەی جیا بوونەوەی چەند وڵات . لەلایەکی دیکەشەوە ئەنجیلا میرکل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا فشاری زۆری خەڵکی ئەڵمانیاو پارتەکانی ئەو وڵاتەی لەسەر بوو هەر بۆیە میرکل ویستی بەدەستی بەتاڵ نەڕواتەوە لە بروکسلەوە نارەزایەتیەکانی نێو خۆی وڵاتەکەی دامرکێنێتەوە .
بەبروای من نەک کۆبونەوەی ٢٨ وڵات بەڵکو تەواوی یەکێتی ئەوروپاو وڵاتانێکی وەک ئەمریکاو کەنەداو ئوسترالیاش ناتوانن کێشەی پەنابەران چارەسەر بکەن بەم جۆرە ، بەڵکو ئەو وڵاتانەی کە ئەمرۆ باس لە چارەسەری کێشەی پەنابەران دەکەن خۆیان خوڵقێنەری کێشەی پەنابەران و ئەم ئاوارەیی و دەربەدەریەی پەنابەرانن . لە کۆبونەوەکەدا سکرتێری ناتۆ بەشدار بوو لە بروکسل بەڵێنی دا هاوکاری یەکێتی ئەوروپا بکات بۆ بەرگرتن بە لێشاوی پەنابەران و بڕیاری دا بنکەیەک بکاتەوە لە عێراق ، دیار بنکەکەی ئەو بنکەی سەربازین . تەواوی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەرپەرشتی ناتۆ دەکرێت ئەو وڵاتانەی بوونەتە هۆکاری ئاوارەو دەربەدەری و کوشتوکوشتار نا ئارامی خەڵک خودی ناتۆ دیفاعیان لێ دەکات بەشێکە لەو جەنگە . وڵاتانێک کە ئێستا خەریکی بەرگرتنن بە کۆچی پەنابەران خۆیان خوڵقێنەری ئەو کۆچە لێشاوەن و ئەوانیش بەشێکن لەو نەهامەتیانەی بەسەر پەنابەراندا هاتووە . هەر ئەو وڵاتانەی ئەمرۆ بەر دەگرن بەکۆچی سەدان کە رووی لە ئەوروپا دەکەن خۆیان لە وڵاتی پەنابەرەکان دیفاع لە دەسەڵات و لایەنی سیاسی دەگرن چەک و تەقەمەنی دەفرۆشن ئاگری جەنگ خۆش دەکەن .
رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆتە مەیدانی ململانێی جەنگی وڵاتانی زلهێزو لایەنگرانی جەنگی زلهیزەکان و چەک و تەقەمەنی دەفرۆشن سەرمایە کۆدەکەنەوە . جەنگێک کە بەناوی تیرۆریزمەوە لەئارادایە هیچ هەقانیەتی تێدا نیە بگرە زلهیزەکان دەسەڵاتی سەرمایەداری خۆیان پشتیوانی لە تیرۆریزم دەکەن تا جەنگ بەرپا بێت خۆیان سەرمایە کەڵەکە بکەن جەک و تەقەمەنی بفرۆشن هەیمەنەی خۆیان بەسەر ناوچەکەو دنیادا بسەپێنن . ئەگەر یەکێتی ئەوروپاو ٢٨ دەوڵەت بەدوای کێشەی چارەسەری قەیرانی پەنابەریدان و ئەگەر پەنابەران وڵاتی ئەوان خۆیانی هەراسان کردوە با ئەرک بکیشن خۆیان لە وڵاتانی پەنابەر بچنە دەرو جەک و تەقەمەنی نەدەنە لایەنی سیاسی دەسەڵاتی ستەمکار کە خەڵکی بەشمەینەت دەچەوسێننەوە یاخود دەکوژن .
ئەگەر هەر بەجدیەوە بەدوای کێشەی کۆچی بەلێشاوی پەنابەرانەوەن با ئەو وڵاتە کۆتایی بەشەڕ بهێنن ئەحزابی تیرۆریستی و هێزە ئیسلامی قەومیەکان کۆتایی پێ بهێنن دەسەڵاتێکی سێکۆلارو مەدەنی دامەزرێنن رەفاهیەت بۆ خەڵک دابین بکەن و هاوکاری بەرەی ئازادیخوازی بکەن بۆ بەرێوە بردنی کۆمەڵگاو رێگە نەدەن قەومپەرستی ئیسلامی سیاسی گەشە بکات ئەوسا قەیرانی پەنابەر چارەسەر دەبێت پەنابەرانیش روو لە وڵاتانی ئێوە ناکەن . هەموومان و ئێوەش باش دەزانن ژیانی ئاوارەیی و ژیانی پەنابەری وە رێگای دەریاکانیش چەندە سەختە کە پەنابەران بۆ گەیشتن بەژیانێکی ئاسودەو ئازادا هەوڵی بۆ دەدەن کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە و باش لە موعاناتی پەنابەریش دەگەن دەزانن لەچ بارودۆخێکی نەفسی ئابوری خراپدا ژیان دەگوزەرێنن بەدیار چاوەڕوانیەوە دوور لە چاوی ئازیزانیان و وە باش لەوە تێدەگەن کەسانێک کە ژیان وگوزەرانی ئابوری سیاسی و کۆمەڵاتیان باش بێت هەرگیز وڵاتی خۆیان بەجێ ناهێڵن رێگای مەرگ و چاوەڕوانی دوورو درێژ هەڵنابژێرن …

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *