Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئەزمونێک کە نابێت بازبدەین بەسەریدا!

ئەزمونێک کە نابێت بازبدەین بەسەریدا!

 بەها ’’ ریبوار عارف’’:

ئەزمونێک کە نابێت بازبدەین بەسەریدا! هەڕەشەی تیرۆرو پەلاماردانی نوسەران و هەڵسوڕاوانی سیاسی لە کوردستاندا تەمەنێکی درێژو پڕکارەساتی لەپشت سەرناوە. ئەوەی لەم ڕۆژانەدا تەنیا هەڕەشە لەقەڵەمێک و سڕینەوەی ناوی کەسایەتیەک نەبوو کە ساڵەهایە لەسەنگەری بەرنگاری ئازادی بەیاندایە، بەڵکو هەڕەشەیەکی یەکجار مەترسیدارترو فراوانترە کە دەیەوێت تەنانەت لەو دنیا مەجازیەشدا کە ئێمە دەماوێت تێدا بیروڕای خۆمان دەبڕین هەڕەشەکان گەورەترو مەترسیەکان زۆرزیاتربکات! بۆیە ئیتر پەیکار عوسمان نەیتوانی خۆی و دۆخەکە بە غافلگیری بسپێرێت، ئیدی ئیستێک بووە ئیزگەی هەلوێستەیەک، چونکە پەیکار دلنیابوو ئەگەر جەستەو گیانیشی هیخۆی بێت ئەوا قەڵەمەکەی مۆڵکی تەنیا خۆی نیەو بەشێک لەسەرمایەی هەموومانە بۆیە ناکرێت یاری بەچارەنووسی بکات و ئاسان ڕێگە بدات کەملی لەو شمشێرە خوێناویە بگەوزێنێت کەهەڕەشە لەهەموومان دەکات!

بۆیە کاتێک کە ڕاچەنی نووسینێکی لەژیرناوی (بۆ شەمشەمە کوێرەکان)دا نووسی کەهەموومانی لەپشت کۆمپیوتەرەکانمانەوە راچلەکاندو بەشێوەیەک هەستمان بە تەنگەنەفەسی خۆماندەکردو بینمان کەئازادی بێقەیدو مەرجی بیروڕا دەربڕین لەبەردەم باجێکیتردایە. هەربۆیە سەدان دۆست و هاوڕێ نیگەرانی و هاودڵی خۆیان دەربڕی، دەیان سیاستمەدارو پەلەمانتارو نووسەرو دەنگیان بەرزکردەوەو هەرجۆرە هەڕەشەیەکیان لە پەیکار بەتووندی مەحکومکرد!

بەڕێزان هەڕەشەی تیرۆرو کۆشتاری لە ئازادیخوازان و نوسەران و ڕۆژنامەوان لە کوردستاندا مێژوویەکی زۆر دورودرێژتری هەیەو لە چەند ساڵی رابردودا دەیان کە سایەتی وەک عبدلقادر معروف، عبدلستار شریف، شاپور عبدلقادر، قابیل ، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی،…. کردوەتە قوربانی!

ئەوەی هەنگاوەکانی یەک دوو ساڵی ڕابردو لە چارەکە سەدەی پێشوو جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە هەڕەشەو پەلاماردانەکان سنووری ناوخۆی کوردستانیان بەزاندوەو ئێستە نەیارانی ئازادی بیروڕا دەربڕین لە هەندەرانیش بەدوامانەوەن، کە هەڕەشەکانی ئەم دوایانە بۆ سەر بەڕێزان، کامیار سابیرو عەبدڵا و پەیکار دواین نموونەکانی تائێستەن کە دەیانەوێت لێرەش لەتوونێلی ڕەشی هەڕەشەو چاوترساندن و پەلاماردانەوە بێدەنگمان بکەن و ناچارمان بکەن بەملدان بە ڕەوشتە ڕەزیل و ڕیسواکانیان و چیدی قەڵەمەکانمان لە ئاست کارنامەی ناشیرین و دزیویان بێدەنگبکەن لەو کارەساتە گەورانەی کە بەرۆکیان بەم کۆمەڵگایە گرتووە.

پەیکارو دۆستانی ئازادی بەیان و بیروڕا دەربڕین

بینمان خۆشحالانە کاتیک کە پەیکاری هاوکارمان هاتەدەنگ شەپۆلێکی فراوان لەدۆستانی ئازادی بەیان و بیروڕا دەربڕین، هاتنەسەر خەت و نەک هەر نیگەرانی خۆیان دەربری، بەڵکو بە پەیامی هاوپشتی و هاودڵی خۆیان جاریکتر لەمپەرێکی بەهێزیان لە ڕووی تیرۆریستان و نەیارانی ئازادی بەیان و بیرورا دەربرین دروستکرد. بەجۆرێک نەک هەر ڕێگە بە تیرۆرکردنی هیچ کەسێک نادرێت بەڵکو نیشانماندا کە لەسەر درێژەپێدانی خەباتمان ڕاناوەستین و ڕامانگەیاند کە ئێمە هەموومان پەیکارین و ئێوە ناتوانن هەموومان تیرۆربکەن و گەر ئەم کارەشتان بۆ بکریت ئەوا مەخابن کە ناتوانن ڕێگە بە ئازادی بەیان و بیرورادەربرین بگرن!

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا چیترمان پێدەکرێت ؟

بەڕێزان ئەوەی کە پەیکار دەکاتە هێمایەک بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربرینمان، قەڵەمەکەیەتی کە دوای ئەو پشگیریە فراوانەش بەڵێنیشیدا کە تەنانەت لە دۆستان و هاوکارانیشی سەرفەنەزر نەکات و قەڵەم هەمیشە بەرز ڕاگرێت. بۆئەوەی کەهێزی ڕاگرتنی قەڵەم بەرزراگرین پێویستدەکات کەهەڵوێستەیەکی زیاتربکەین و بزانین چیترمان پێدەکرێت!

بەدڵنیای کێشە گەورەکە ئەوەیە کە قەڵەمرەوی ئازادی بەیان و بیروڕادەربڕین لە کوردستاندا لەبەردەم هەرِەشەو مەترسیدایە. کەدیارە دەسەڵات و حزبە سیاسەیەکان پشکی سەرەکی و بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆدایە؛ بۆیە دەبێت هەموو ئەو ڕێگەو میکانیزمانە بگرینە بەر کە دەتوانێت پەنجەرەیەک بە ڕووی ئازادیدا زیاتر بکاتەوە. دیارە لە چەند ساڵی ڕابردودا بزوتنەوەیەکی فراوان بۆ داکۆکیکردن لەئازادی بیروڕا دەربڕین لەمەیدانابووە کە بەدروست ئەمە لەنیو شەپۆلێکی فراوان لەپەنابەرانی ئازادیخوازو هەلسوراوانی داکۆکیکەر لەئازادی بیرورا لەهەندەراندا جێگەی پشیتیوانی کردن بووە. بەڵام گیروگرفتی سەرەکی ئەم جوڵانەوەیە لەوەدایە کە تەنیاو تەنیا لەبازنەی داخراوی خۆماندا سوڕاوەتەوە و لەکەمترین ئاستدا نەچوەتە نێو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەم وڵاتانەو نێو پەرلەمان و نیهادە نێونەتەوەیەکان و ناوەندەکانی داکۆکیکردن لە ئازادی بەیان و بیروڕا دەربڕین. ئەگەر چەند حاڵەتێکی ئەنگوشت ژماریش هەبووبن تەنیا هەوڵێکی سەرەتای کاتی بووە. تائێستە نەمانتوانیووە لەدەوری پلاتفۆرمێکی دیاریکراو بۆ گوشار خستنەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبینەوەو بیانخەینە بەردەم گوشاریێکی نیێونەتەوەی بەردەوام تا هەموو ئازادیخوازان لەهەر گۆشەو کەناریێکی دنیا بتوانین لەڕێگەی فراوانکردنەوەی ئەم تۆڕی هاوپشتیەی ئازادی بەیان وبیروڕا دەربین بەهێزتربکەین. ئەوەی کە ماوەتەوە بیڵێن، ئەوەیە وەڵامدانەوە بەم بۆشاییەو خستنەرێ جوڵانەوەیەکی کاراو ئامانجدا ئەرکی هەموو ئینسانیکی ئازایخوازو بەتەنگەوەچووی ئازادی بەیان و بیروڕا دەربڕیتە!

بەهادین حاجی بەکری دارتاش ناسراو بە ریبوار عارف

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *