Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ئەزموونێکی تر، سەرکەوتنێکی تر… ژمارەیەک لە ڕابەرانی کرێکاریی هەفت تەپە ئازاد کران!! …

ئەزموونێکی تر، سەرکەوتنێکی تر… ژمارەیەک لە ڕابەرانی کرێکاریی هەفت تەپە ئازاد کران!! …

لەدواین هەفتەی ئۆکتۆبەردا، هەریەک سپیدە قلیان، ساناز الهیاری، ئەمیر حسین محەمەدی، مەرزییە ئەمیری، عاتیفە رەنگزیر، ئەمیر ئەمیر قلی… بە کەفالەت تا دووبارە چاوخشاندنەوە بە پەروەندەکەیاندا، ئازاد کران

٣٠ ئۆکتۆبەریش  ئیسماعیل بەخشی … ئازاد کرا.

رژیمی هارو دڕندەی سەرمایە لە ئیران، دوای ئەوەی ئەو ڕابەرە کریکاری و هەڵسوراوەی ژنان و میدیاکارانەی دەستگیر کرد، هەموو هەوڵێكی خۆی خستە گەر تا دۆسیەی پووچیان بۆ دروستبکات و بۆ دەیان ساڵ بیانخاتە کونجی زیندانە سیخناغ لە ئازادیخوازان و نەیارانی دەسەڵاتی رەشی،

بەڵام کاتێک ئەو هەوڵەشیان پوچ دەرهات، ویستیان لەڕیگای ترساندن و تۆقاندنەوە ورەی خەباتکارانەیان بروخێنن، تا لەو رێگایەوە بزوتنەوەی کریکاریی و ڕابەرانی چاوترسێن بکەن و کۆمەڵگەش ترساو، بەڵام لە لایەکەوە بەهۆی راوەستاوی خۆیان و لەلایەکی تریشەوە بەهۆی کاردانەوەی بزوتنەوەی کریکاری و بەتایبەتیش تەسلیم نەبوونی کرێکارنی هەفتەپەو بەردەوام بوونیان لە خەبات و بە پێداگریان لەسەر مافەکانی خۆیان و دریژەدان بە کۆبونەوەو مانگرتنەکانیان، پلانە چەپەكەکانی جمهوری ئیسلامیان تیك شکاند.،

 

هاوکات پشتیوانی بەشەکانی تری کرێکاران لە ئیران و هاتنەدەنگی ژمارەیەکی بەرچاو لە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازن لەناوخۆی ئیران و وڵاتانی ئەوروپادا، بوونە گوشارێکی کاریگەر تا دەسەڵاتی رەشی سەرمایە لە ئیران ناچار بکات، کە ئەم ژمارەیە لە رابەران و هەڵسواراوانی بزوتنەوەی کریکاری و بزوتنەوەی ژنان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسانی ئازاو ئازاد ئازاد بکات. ئازاد بوونی ئەو پۆلە ئینسانە تیکۆشەرە بەهۆی پێداگری لەسەر مافە رەواکانیان و پشتیوانی کرێکاران وئازادیخوازان لێیان، ئەزموونێکی گرنگە کە نیشانیدا چەندە کرێکاران یەکگرتوو ریكخراو بن، چەندە بەشەکانی تر هاوکارو هاوئاهەنگ بن، چەندە سور بن لەسەر خواستەکانیان، بەو ئەندازەیەش بە‌هێزن و لەوەش واوەتر دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ ڕاکیشانی پشتیوانی لە خۆیان و مافەکانیان. پێویستە ئەم ئەزموونە لە پێداگری و دەربرینی بەیانی هاوچارەنووسی و یەکگرتووی بەدەستەوە بگیرێت، لە پێناو گوشار دانان لەناوخۆی ئیران و دەرەوەی ئیران، بۆ ئازادکردنی تەواوی رابەران و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی کریکاریی و بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ترو سەرجەم زیندانیانی سیاسی و داسەپاندی پاشەکشەی زۆرتر بەسەر رژێمی دژە کریکارو دژە ژن و دژە ئازادی جمهوری ئیسلامیدا.

ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٦٣ی ١ نۆڤەمبەری ٢٠١٩ دا بڵاوبۆتەوە

About hkkk

Check Also

له‌ پێناو خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌ركه‌كانی داهاتوودا کۆبوونەوەی بەرفراوانی رێکخستنەکانی رێکخراوی دەرەوەی وڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سازدرا …

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یەک شەممە ١٦ و١٧ ی نۆڤمبەری ٢٠١٩ کۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەندامانی حزب کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *