Home 6 vidio 6 ئەمجارەش زۆرینەی زۆری خەڵك وكالەی بۆ كەس نەكرد
ئەمجارەش زۆرینەی زۆری خەڵك وكالەی بۆ كەس نەكرد

ئەمجارەش زۆرینەی زۆری خەڵك وكالەی بۆ كەس نەكرد

هیوا عومەر 
ئەگەر تۆزێك دوور لە فشاری میدیاو هاشو هوشی بازرگانانی سیاسی بیربكەینەوە، بە ئاسنی ئەوە دەبینین كە ئەوەی لە رێكەوتی 30ی سێبتمبر روویدا بەشداری سیاسی خەڵك نییە لە دەسەڵات، هەر كەس و لایەنێكیش لەو رێگایەوە پێی وابێت شەرعیەتی گەلی وەرگرتوە، دەكەوێتە هەڵەیەكی گەورە! بۆ ئەوانەی باوەرییان بە كوردستانێكی باشتر هەیە و ئیشتهای بە شداری سیاسی راستەقینەیان ماوە بۆ رەتكردنەوەی هەڵومەرجی دروستكراو، پێویست هەڵوەستەیەك بكەن لەسەر ئەوەی بۆچی نزیكەی %50ی خەڵك ئەم هەڵبژادنەیان بایكۆتكرد ؟
دەبێت ئەوەش لەبەرچاوبگرن كە ئەگەر ئەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر و هێزی چەكدار لە ژێر فشاردا دەنگیان نەدابایە ؟ ئەگەر پارتە دەسەڵاتدارەكان لە رێگای بەكارهێنانی ماڵی گشتی و دام و دەزگاكانی حكومەت رێكلامیان بۆخۆیان نەكردبایە ؟ ئەگەرخاوەنی چەندین كەناڵی راگەیاندنی گەورە نەبونایە، كە هەموومان دەزانین چۆن و بە پارەی كێ‌ و بۆچی ئەو كەناڵانە كار دەكەن؟ ئەگەر ساختەكاری نەكرابایە ؟ ئەگەر كۆمیسۆن سەربەخەڵك بایە نەك سەربە حزبەكان ؟ بیگۆمان ئەگەر ئەوانە وچەندینی تر نەبونایە رێژەی بەشداری خەڵك لە % 20 تا 30 تێپەری نەدەكرد .
ئەو داتایانە هەمووی ئاماژەیە بەوەی هێشتا هێزی راستەقینە لەلای خەڵك خۆیەتی . هێشتا خەڵك لە باری چەندایەتی و چۆنیایەتی هێزی بێ‌ ركابەرە، هێشتا زۆرینەی زۆری خەڵك وكالەی بۆكەس نەكردوە، لە داهاتووداش نابێت ئیرادەی گۆرانكاری تەسلیمی پەرلەمانی داهاتوو بكرێت و چاوەری ئەوە بكەین لە رێگای پەرلەمانەوە گۆرانكاری بكرێت ودەستكاری هەڵومەرجی داسەپاو بكرێت. دەبێت ئیعتمادی یەكەم لەسەر هێزە راستەقینەكە بێت ، كە هێزی جەماوەرە، ئیتر دەبێت كۆتایی بەو گفتوگۆیە بهێنین كە چەندین ساڵە دەیكەین لە بارەی ئەوەی چۆن و بە چ شێوەیەك پەرلەمان كارابكرێت ،گفتوگۆی داهاتوومان دەبێت لە بارەی ئەوە بێت چۆن بە چ شێوەیەك تێكۆشانی جەماوەری سەر رێگا بخەین كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لەو رێگایەوە چەندین ئەزمونی تێكۆشانی كەلەكە كردوە .
ئەنجامی ساختەی هەڵبژادن پێمان دەڵێت هەیمەنەی دەسەڵات وەك دەسەڵاتێكی بۆرژوازی مشەخۆری پاشكۆ وەك خۆی دەمێنێتەوە، واتە مانەوەی هەڵومەرجی داسەپاو واتە مانەوەی قەیرانی سیاسی و ئابوری و پەراوێزخستنی زیاتری خەڵك . ئەركی داهاتوی هێزە چەپ و كۆمۆنیستەكانە بە روئایەكی رونی چەپانە روحی بەرەنگاری و رێگاكانی بۆ خەڵك رون بكەنەوە، لە رابردوو لە ئێستا و لە داهاتوش جگە لە تێكۆشانی جەماوەری رێگایەكی تری كاریگەر نییە بۆ هێنانەدی دونیایەكی باشتر . رێگاكانی تر هەمووی تاقی كردانەوە جگە لە نائومێدی بێ‌ هیوایی چیتری لی سەوز نەبوو.

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*