Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مڕۆی له‌نده‌ن دژ به‌سه‌رکوت و کوشتاری فاشیستانه‌ی ده‌ڵه‌تی تورکیا

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مڕۆی له‌نده‌ن دژ به‌سه‌رکوت و کوشتاری فاشیستانه‌ی ده‌ڵه‌تی تورکیا

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ده‌وڵه‌تی تورکیا، له‌سه‌رکوت و کوشتاره‌کانی له‌سه‌ر ئاستی سه‌راسه‌ری تورکیا و به‌تایبه‌ت هێرش وه‌حشیانه‌ی بۆسه‌رخه‌ڵکی مه‌ده‌نی تورکیا، له‌به‌رده‌م سه‌رفاره‌تی تورکیا له‌له‌نده‌ن، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌حزبی کۆمۆنیست و چه‌پ و خه‌ڵکی ئازایله‌خوازی کوردستان و عیراق و ئێران سازدرا، که‌به‌به‌شیعارو دروشمه‌کانی  ” نا بۆ ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا، کوشتاری سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان راگرن، نا بۆ کوشتاری ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا، نا بۆ هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا، ده‌وڵه‌تی تو‌رکیا هاوکاری داعشه‌، بژی هاوخه‌باتی جیهانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تورکیا، جەنگ وکوشتاری خەڵکی کوردستانی تورکیا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە مەحکومە!، کوشتارو سەرکوتی خەڵکی کوردستانی تورکیاو ئازادیخوازان ڕابگرن!، بژی هاوخەباتیو هاوچارەنوسی خەڵکی کوردستانی تورکیاو چینی کرێکارو زەحمەتکێشانی سەراسەی تورکیا، کوشتاری خەڵکی تورکیا، پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی “دیموکراسیو وبەشەردۆستی” ئەمریکاو دەوڵەتانی ئەوروپاییەوە!، تەنها بەهاتنەمەیدانی خەڵكی موتەمەدن و ئازادیخوازی دونیا دەتوانرێ بەربەسیاسەتی جەنگخوازیو کۆنەپەرستی ئۆردوگانو دەسەڵاتەکەی بگیرێ!، ئوردوگان وسەرانی دەوڵەتی تورکیا، لەبەردەم دادگای ئێمەو بەرەی ئازادیخوازی دونیادان! ، ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی و رۆژنامه‌نوسان، بژی ئازای و یه‌کسانی له‌تورکیا. ” که‌به‌رزرکرابونه‌وه‌ به‌زمانه‌کانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی و ده‌وترانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌شتی، گۆنا، سه‌عیدو سه‌مه‌ده‌وه‌، که‌سه‌رنجی سه‌دان که‌سی ده‌وروبه‌ری سه‌فاره‌تی راده‌کێشاو کارمه‌ندان و لێپرسراوانی سه‌فاره‌ت له‌په‌نجه‌ره‌کانه‌وه‌ سه‌یریان ده‌کردو وێنه‌یان ده‌گرت و له‌کاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یاندا به‌خێرایی به‌چاودێری پۆلیسه‌وه‌ خۆیان ده‌کرد به‌سه‌یاره‌کانیادا.

هاوکات هه‌ریه‌که‌ له‌ده‌شتی جه‌مال له‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، عبدولا ساڵح له‌حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق، سه‌عید ئارامان له‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی حیکمه‌تیست و سه‌مه‌د له‌حزبی کۆمۆنیستی ئێران قسه‌و باسیا‌ن کردو کرده‌وه‌ی ئینسانکوژی ئیسلامیانه‌و فاشیستیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیان ریسوا کرد.

پاش زیاتر له‌سه‌عاتێک، خۆپیشانده‌ران به‌ڕێپێوان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیاوه‌ له‌هاید پارک کۆرنه‌ره‌وه‌، به‌لای فیکتۆریا به‌ره‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌رێکه‌وتن، بۆ نیشاندانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک له‌خه‌ڵک و لایه‌نی تورکیا که‌بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژ مانده‌گرن له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا دژ به‌کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و فاشیانه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی ئیسلامی ئۆردوغان، که‌به‌درێژایی ئه‌و رێگایه‌و گه‌شتن بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، شیعارو دروشمه‌کان به‌رزکرابوونه‌وه‌و ده‌وترانه‌وه‌و که‌بووه‌ راکێشانی سه‌رنجی هه‌زارن که‌س له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌کان و خه‌ڵکی تۆریست که‌هاتبوون بۆ به‌ریتانیا. ‌رێپیوانه‌که‌ به‌گه‌شتنی له‌لایه‌ن مانگرتوانه‌وه‌ به‌چه‌پڵه‌رێزان و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌کان به‌ده‌نگی سه‌دان که‌س  پێشوازی لێکراو، به‌ده‌یان کامێرا وێنه‌ی ده‌گرت.

لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو له‌م خۆپیشاندانه‌دا قسه‌وباسیان له‌سه‌ر ئیدامه‌کاری ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئۆرده‌غان کرد، تا کرده‌وه‌ی بۆرژوا ئیسلامی و فاشیستانه‌ی راده‌گرێت.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

رێکخراوی به‌ریتانیا

16/1/2016

About hkkk

Check Also

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕێ کاوە کەریم، بە بۆنەی ١٩ ساڵ تێپەربوون بەسەر ڕووداوی تیرۆریستی ١١ سێبتەمبەردا…

بۆپێشەوە: هێرشی تیرۆریستی و خۆکوژی ١١سێپتەمبەر… دنیای تەکاندا و بواری کردەوە تا ئەمریکا ملهوڕی و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *