Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 بانگه‌وازێک بۆ ئازادیخوازان و لایەنگرانی دەنگی ئازاد لەناو رەوەندی کوردی

بانگه‌وازێک بۆ ئازادیخوازان و لایەنگرانی دەنگی ئازاد لەناو رەوەندی کوردی

با لەدژی پەلاماری یە‌کێتی نیشتمانی و هاوپەیمانەکانی بۆسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی بوەستینەوە

 ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی ‌هه‌ڕه‌شه‌و گواستنه‌وه‌و ده‌ستگیرکردن و سه‌یاره‌سوتاندنی هەڵسوڕاوانی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژە ناڕازیەکانی کوردستان، هێرش کرایە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و خەڵك لەشاری سلێمانی. سەرەتا ناوچەی نزیك خۆپیشاندانەکەیان بەهێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکان میلیتاریزه‌ کردو دواتر هەوڵیان دا  بەلێدان و سوکایەتی پێکردن و رشتنی گازی فرمێسك رێژ و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بڵاوە به‌خۆپیشاندەران بکەن بەڵام لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا ئازادیان دەکەن. هاوکات هێزێکی ئاسایش‌ هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ماڵی چەند مامۆستای ناڕازی و دەستیگیریان دەکەن کە تائێستا ئازاد نەکراون.

حکومەتی هەرێم، ‌له‌باتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌خواستی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژە زەحمەتکێشەکان، بەشێوەی بەڵتەجی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی و بێمووچه‌ ده‌کات. یەکێتی نیشتمانی ده‌یه‌وێت وەکو پارتی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵك خەفە بکات و رێگا نەدات دژی بڕینی قوتی خۆیان و خێزانەکانیان و شیری مناڵەکانیان لەلایەن حکومەتی مافیاکانی کوردایەتیەوە دەنگ هەڵبڕن!  یەکێتی هاوکات دەیەوێ وەکو هێزێکی بەشداری حکومەت لەپاڵ بێدەنگی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمانی کەپۆستە ئیداری و سیاسیە گرنگەکانی ناوچەی سلێمانی بەدەستەوەیە، وەڵامی پارتی بداتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەناڕەزایەتی مامۆستایان بەتایبەتی و فەرمانباران و خەڵکی ستەمدیدە بەگشتی بهێنێ.

بۆیە ئێمە بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان ده‌که‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی هەڵبڕن و ئەم کردەوە سەرکوتگەریەی یەکێتی سەرکۆنە بکەن و بەرگری لەژیان و گوزەران و ئازادی و شکۆی کەسوکاریان لەکوردستان بکەن کە بەدەست کۆمەڵێك مافیاوە قوتی ژیانیان تاڵانکراوەو ئێستاش دەیانەوێ بیدەنگ و سەرکوتیان بکەن. بچنە ‌به‌رده‌م نوسینگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و نوسینگەکانی یەکێتی نیشتمانی و لەناوەندەکانی شارەکاندا به‌دژی هه‌ڕه‌شه‌کردن و  سزادان و سه‌یاره‌ سوتاندن و راونان و گرتنی مامۆستایان و کارمه‌ندانی ناڕازی، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌کرێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌تی بەرزبکەنەوە. خه‌ڵکی کوردستان پێویستی به پشتیوانی ‌ئێمە‌و به‌ره‌ی ئازادیخوازو مرۆڤدۆست هه‌یه. نابێ‌ مامۆستایان و کارمه‌ندان  و خەڵکی هەژاری کوردستان به‌ته‌نها جێ بهێڵین. شەقامەکانی شارە گەورەکانی ئەوروپا و ئەمریکاو ئوسترالیا بکەین بەسەنگەری بەرگری لە نان و ئازادی و شکۆی خەڵكی کوردستان!

رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

 1/12/2016

بۆ په‌یوه‌ندی:

0044 747420204121, 0044 7856032991

www.hkkurdistan.org

About hkkk

Check Also

کشانه‌وه‌ی هیزه‌کانی ئه‌مریکا وپێشهاته‌کانی جه‌نگ له‌کورستانی سوریا …

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا موحمود … کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا، ڕه‌وتی ڕوداواکان وجه‌نگ له‌کوردستانی سوریای ڕاکێشاوه‌ته‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *