Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 باوەڕی کۆمۆنیستی توخمـێکی مێژووییە نەک تیۆری، هاوڕێ جەبار مستەفا وەک نموونە….
باوەڕی کۆمۆنیستی توخمـێکی مێژووییە نەک تیۆری، هاوڕێ جەبار مستەفا وەک نموونە….

باوەڕی کۆمۆنیستی توخمـێکی مێژووییە نەک تیۆری، هاوڕێ جەبار مستەفا وەک نموونە….

ئاسۆ کەمال…

بۆنزیک سێ دەیە هاوڕێ جەبارم ناسی و ئەو دوو دەیە پێش ئەوەش کۆمۆنیست بوو. بەڵام هەرکەس هاوری جەباریشی نەناسیبێ ، ئەوەندە بەسە ئەو گفتوگۆیەی ئەم هاوڕێیە ببیستێ و ببینێ کە هاوڕێ عەلی محمود لە بەرنامەی سەکۆی چەپی کەناڵی ڕێگا لەگەڵی کردوە. ئەم هاوڕێیە هەرچی جۆری گروپی کۆمۆنیستی و ئایدیای کۆمۆنیستی لە عێراق و کوردستاندا بوە ئاشنای بوە و خۆشی دەستی لە دروستکردنی بەشێکیاندا بوە. سەرەڕای ئەوەش دوای نیوسەدە لەم کۆمۆنیزمە کۆڵی نەداوە و بگرە ژیانی بۆتەرخانکردوە. نهێنی ئەم ماندونەناسیەی جەبار مستەفا لە تێۆریەکانی کۆمۆنیزمدا نیە چونکە تێۆریەکانی سەردەمی ئەو زوو زوو دەگۆڕان، لە سۆڤێتەوە بۆ چین و ئەلبانی و پۆپۆلیستی و مارکسیزمی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیزمی کرێکاری. بەڵام ئەوەی ئەم هاوڕییە و نەوەی ئێمەی کۆمۆنیستەکانی بۆزیاتر لەسێ – چوار دەیەیە لەسەر باوەڕی کۆمۆنیستی هێشتۆتەوە ئەو مێژووەیە کە جەبارمستەفا و هاوڕیکانی دروستیانکردوە.

ئەم مێژووە بریتیە لە خەبات بۆڕوخانی بەعسی فاشی و ڕاوەستانەوە بەرامبەر بە سەرکوتی ناسیونالیزمی کوردی یەکێتی و پارتی و ڕەخنەگرتنی بەردەوام لەهەموو ئەو لایەن و هێزە بورژوازی و وردە بورژوازیانەی لە عێراق و کوردستاندا دژی بەرژەوەندیەکانی کرێکاران و خەڵکی ستەملێکراو و ئازادیخواز بوون. هەربۆیە باوەڕی کۆمۆنیستی ئەو مێژوویەک لە خەبات و قوربانیدان دروستی کردبوو نەک تیۆریەک . جبار مستەفا لەتیۆریانەدا بەدوای پەیداکردنی ڕێگایەکەوە بوە کە ئەم خەباتە چینایەتیەی دژی سەرمایەداری خاراوتر بکا.

بەداخەوە کە هاوێێ جەبار ئێستادا لەناوماندا نیە و هێشتا وەک کۆمۆنیستەکانیش نەمانتوانیوە چینی کرێکار و خەڵکی هەژار لە دەست ئەم دنیا پڕ لەستەم و چەوسانەوەی سەرمایەداری و دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی بورژوازی ڕزگاربکەین. بەڵام ئەوەی جێگای شانازیە کە ڕیزی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی هەمیشە پڕبوون لە کەسانی ماندونەناسی وەک هاوڕێ جەبار بە بانگەشەیان بۆ دنیایەکی ئازاد ویەکسان کردوە و پەردەیان لەسەر تاوان و ستەمکاریەکانی دەسەڵاتی سەرمایەدارانی کورد و عەرەب هەڵداوەتەوە لە عێراق و کوردستاندا وکرێکاران و زەحمەتکێشانیان بۆ خەبات لەدژی نایەکسانی و نادادپەروەری هانداوە. ئاخرین دیاری جەبار مستەفاش ئەو کتێبەبوو ((سه‌باره‌ت به‌ خه‌باتی ئابوری چینی کرێکار)),کە چینی کرێکار بۆ خەباتی ئابوری هان دەدا. خەباتی ماندونەناسانەی هاوڕێ جەبار و کۆمۆنیستەکان توخمی دروستکردنی مێژوویەکی پڕ لەشانازیە کە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ گەیشتن بەو دنیا یەکسان و ئازادەی تیایدا هەموو ئینسانەکان دەبنە خاوەنی دڵیکی گەورەی وەک جەبار مستەفا ،کە جگە لە سۆزوخۆشەویستی و وەفاداری بۆ ئینسان جێگای هیچی تر نابێ.

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*