Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 بەرزو بەڕێز بێت، یادی خەباتکارانەی ڕابەری کرێکاریی و کۆمۆنیستی نەسرەوتوو” فاروقی ئەلبیسە”

بەرزو بەڕێز بێت، یادی خەباتکارانەی ڕابەری کرێکاریی و کۆمۆنیستی نەسرەوتوو” فاروقی ئەلبیسە”

    بۆپێشەوە

بەرەبەیانی ١٣ ئەم مانگە، هاوڕێ” فاروق عبدالرحمن حەمە ئەمین” ناسراو بە فاروقی ئەلبیسە، بۆ یەکجاری ژیان ئاوایی کردو جێیهێشتین، هاوڕی فاروق یەکێک لە سیماو رابەرە کۆمۆنیستە خۆشەویستەکانی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریی بوو لە کوردستان. ئەو یەکێک لەو تێکۆشەرە کۆمۆنیستانە بوو کە ماندونەناسانە هەموو ژیانی خۆی تەرخانی خەبات بەدژی نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری کرد. خەبات لە دژی رژیمی بەعسی سەرمایە، و بەشدار لە راماڵینی دەسەڵاتی  بەعس لە کوردستان و پاشانیش، بووە یەکێک لە هەڵسوراوانی بزوتنەوەی شوایی ساڵی ١٩٩١ کوردستاندا. هەر لەساڵی ١٩٩١دا یەکێک بوو لەو رابەرە کڕیکارییە بەرچاو رۆشنانەی لەگەڵ ژمارەیەک لەهاوڕییانی کرێکارو کۆمۆنیستیدا شورای کرێکارانی ئەلبیسەیان، لەشاری سلێمانی بۆ بەرگری لە کرێکاران و مافەکانیان پێکهێنا…

هاوڕێ فاروق هاوکات تێکۆشەرێكی نەسرەوتووی دژی دەسەڵاتی تاڵانچی و میلیشیایی بزوتنەوەی کوردایەتی بوو،  یەکیك بوو لەو رابەرە کرێکارییانەی تامەزرۆی حزبی کرێکارانی کۆمۆنیست بوو، بۆیە ئەو یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەی لە پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا، رۆڵی بەرجەستەی گێراو بووە کادرێکی بەرجەستەی ئەو حزبە… هاوڕی فاروق لەراستای خەباتی کۆمۆنیستی خۆیدا، تا ئەوکاتەی بەیەکجاری چاوی لێکنا، لەهیچ جۆرە خەبات تیکۆشانێک بۆ دنیایەکی باشتر دریغی نەکرد… بۆیە ماڵئاوایی ناوادەی ئەو هاوڕێیە، خەسارەتێکی گەورەیە لە بزوتنەوەی کرێکاریی و کۆمۆنیستی، هەر وەکو چۆن کۆستێکیشە بۆ خێزان و کەس و کارو هاوڕێ و هاوخەباتکارانی… ئێمە بەو بۆنەیەوە، پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەس وکار و هەموو رابەران و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی کرێکاریی و ماندوونەناسانی دنیایەکی باشتر دەکەین….

بەرزوبەرێز بیت یادی خەباتکارانەی کۆمۆنیستی هاوڕێ فاروق

١٤/٣/٢٠١٨

تیبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٢٤ بەرواری ١٥/٤/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە…

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *