Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 بەشداری ناڕەزایەتیەکانی دەرەوەی وڵات بکەن  لەدیفاع لە ناڕەزایەتی و راپەڕینی خەڵک  بۆ روخانی جمهوری ئیسلامی ئێران
بەشداری ناڕەزایەتیەکانی دەرەوەی وڵات بکەن   لەدیفاع لە ناڕەزایەتی و راپەڕینی خەڵک   بۆ روخانی جمهوری ئیسلامی ئێران

بەشداری ناڕەزایەتیەکانی دەرەوەی وڵات بکەن  لەدیفاع لە ناڕەزایەتی و راپەڕینی خەڵک  بۆ روخانی جمهوری ئیسلامی ئێران

 

بەریتانیا، ئوسترالیا، فنلاند، سوید و دانمارک

جهموری ئیسلامی ئێران وەک رژێمی سەد هەزار زیندان و ئیعدام، بەردباران، دژی ژنان، کرێکاران، کرێکاران و دژی ئازادی و مافی مرۆڤ ناسراوەو لەم پەیوەندەدا لە چوار دەیەی رابردودا مۆری کۆنەپەرستانەی خۆی داوە لەکۆمەڵگای ئێران و ناوچەکە. بەمهۆیەوە لە هەفتەی رابردوەوە کەوتۆتە بەردەم رق و توڕەیی و ناڕەزایەتی دەیان ملیۆنی جەماوەری کرێکاران و کەمدەرامەت و ژنان و لاوانی ئێران و مەرگی ئەم رژیمەیان بانگەواز کردووە.

زەرورەتی روخان و سەرنگون کردنی ئەم رژێمە هارە دژی ئینسانی و ئازادیە، هەر تەنیا بۆ خەڵکی ئێران زەرورەتی حەیاتی نیە، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە و جیهانیش لەدەستکۆتاکردنی ئیسلامی سیاسی کە دەخالەتی راستەوخۆی لە عێراق، کوردستان، سوریا، لوبنا و یەمەن و …. هەیە، مەسەلەیەکی حەیاتیە….

ئێمە لە رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان داواکارین لە هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان و حزب و لایەنێک کە روخانی جمهوری ئیسلامی ئێرانیان بەڵاوە زەرورەو دیفاع لە دواکاری و خواستەکانی خەڵکی ئێران دەکەن، کەبەشداری ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەی دەرەوەی وڵات بکەن.

بەریتانیا:

رۆژی شەممە رێکەوتی  ٦ی جەنیوەری ٢٠١٨ کاتژمێر ٢ی پاش نێوەڕۆ لەبەردەم سەفارەتی جمهوری ئیسلامی ئێران، لە:

Princes Gate, London SW7 1PT

ئوسترالیا:

رۆژی شەممە رێکەوتی  ٦ی جەنیوەری ٢٠١٨ کاتژمێر ٥ بۆ ٧ی دوانیوەڕۆ لە:

159-175 Church St, Parramatta 2150

فنلاند:

رۆژی شەممە رێکەوتی  ٦ی جەنیوەری ٢٠١٨ کاتژمێڕ ١٣ لەبەردەم ستۆکمان.

گۆتنبرگ:

رۆژی شەممە رێکەوتی  ٦ی جەنیوەری ٢٠١٨ کاتژمێر ٢ی پاش نێوەڕۆ  لە:

Drottningstorget

دانمارک:

رۆژی شەممە رێکەوتی  ٦ی جەنیوەری ٢٠١٨ کاتژمێر ٢ی پاش نێوەڕۆ  لە کۆپنهاگن، بەردەم سەفارەتی جمهوری ئیسلامی ئێران.

رێکخراوی دەرەوەی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

Contact: 07856032991, 07476204121

 

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*