Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 تایبەتمەندی کۆمۆنیزمی کرێکاری
تایبەتمەندی کۆمۆنیزمی کرێکاری

تایبەتمەندی کۆمۆنیزمی کرێکاری

مەنسور حکمەت

وەرگێڕان: حەمە غەفور

بەشی سێهەم
پشتبەستنی ئێمە بە ئینسان لە بەرامبەر زۆربەی کۆمۆنیزمەکانی تائێستادا، کە کۆمۆنیزم وەکو بەشێک لە ڕەوەندی مێژوویی دەبینن، وە بەوێنەی مەقولەیەک لێی دەڕوانن کە “هەڵگری ڕۆڵی مێژووییە”. لە کاتێکدا کە بزووتنەوەی ئێمە گەلێ پشتبەستووە بە مرۆڤ و ژیانی خەڵک و بە ئینسانی سەردەم، وە کۆمۆنیزم وەکو فاکتەرێک لە ژیانی ئینسانی سەردەمەکەیا باس دەکا، نەک لە ڕەوەندی مێژوویی و پێگەی ئەودا. ئەمە زۆر لە ئەدەبیاتی ئێمەیا تۆخ نییە، کە ئێمە دەمانەوێ بە چ ئاراستەیەکا بڕۆین. ئەدەبیاتی ئەم بزووتنەوەیە لە هەموو جێیەک دەربارەی ئینسان و بەشداری ئینسان لە گۆڕینی ژیانی خۆیدا قسەدەکا.

بنچینەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری (سیمیناری دووهەم) – ووتاردان لە ئەنجومەنی مارکس لەندەن
مەنسور حکمەت – جێنوەری ٢٠٠١

بەشی سێهەم
تایبەتمەندی کۆمۆنیزمی کرێکاری

ڕێگابدەن بەمجۆرە بپرسم. چ وشەیەک کۆمۆنیزمی کرێکاری وەسف دەکا؟ با وادانێین ئێوە بتانەوێ چەپی نوێ وەسف بکەن، دەڵێن کەلیمەیەک کە چەپی نوێ وەسف دەکا ڕەنگە ” دیموکراسی ” بێ. چەپی نوێ لە بەرەو ڕووبوونەوە لەگەڵ ئۆردوگاکانی کۆمۆنیزما مەقولەی سەرەکی لە شوناسیدا مەقولەی دیموکراسییە. دیموکراسی و مافە مەدەنییەکان بۆ نموونە. یان لەوانەیە دەربارەی ترۆتسکیزم بپرسن چ شتێک ترۆتسکیزم پێناسە دەکا؟ خودی ترۆتسکیست پێتان دەڵێ ” ئینتەرناسیونالیزم”، یەکێ لە کۆنسێپت (نەخشەی پڕۆژەیەک)ـەکان و مەقولە سەرەکی و شوناسییەکانی ئێمە ئینتەرناسیونالیزمە. ئەگەر کەسێ وشەی ئینتەرناسیونالیزم لە قسەوباسی کەسێکا گوێبیست بێ بە تەدریج فکری دەچێ بۆ لای ترۆتسکیزم.

چ کەلیمەیەک، چ کۆنسێپتێک، چ مەقولەیەک زیاتر لە هەر شتێک وەسفی کۆمۆنیزمی کرێکاری دەکا، وە ڕەنگ و ڕیوایەتی ئێمە لە مارکسیزم نیشان ئەدا. یەکێ تەعبیری ناسیونالیستیی بۆ مارکسیزم هەیە، یەکێ ئینتەرناسیونالیستی، یەکێ دیموکراتیک، یەکێ دەوڵەتگەرایانە. ئێمە چی تەعبیرێکمان بۆ مارکسیزم هەیە؟ وە بە چ کەلیمەیەک زیاتر لە هەر شتێک ئەشێ مارکسیزمی ئێمە وەسف بکرێ؟

چەن کەلیمەیەک کە بە بڕوای من باشترین شکڵی ئێمە نیشانئەدا ئەمانەیە: “پراکتیکاڵ”، یانی کەسانێ کە تەعبیری پراتیکی و عەمەلگەرایانە لە کۆمۆنیزم ئەدەن بەدەستەوە، ماکزیمالیستی، ئەکتیڤیستی، ئینسانگەرا، شۆڕشگێڕی و لەسازش نەهاتن. ئەمانە ووشەگەلێکن کە پێموایە ئەگەر کەسێ بیەوێ کۆمۆنیزمی کرێکاری وەسف بکا دەڵێن ئەمانە بە توندی ئینسان گەران، ئەمانە ماکزیمالیستن بێ کاڵکردنەوە قسەدەکەن. تەنانەت بەڕادەیەک بێ کاڵکردنەوە و ڕاشکاوانە قسەدەکەن کە وەک بڵێی هیچ درکێکیان لە مەقولەی تاکتیک و وێستگەکانی سەر ڕێگا نییە و بەردەوام قسەی کۆتاییان دەکەن. بە تایبەت پراکتیکاڵن، بە شێوەی عەمەلی بیردەکەنەوە و بەشوێن گرتنی دەسەڵاتەوەن. ئەمانە بەردەوام قسە لە گۆڕانکاری دەکەن. قسەوباسی چۆنێتیی کارکردن بە کۆمۆنیزم لەناو باسی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا بەرجەستەیە. بەم مانایە ئەم دەستەواژانە خەریکن تەعبیر لە تایبەتمەندییەکانی ئێمە دەکەن. ئەم شتانە لەبارەی هەندێ کۆمۆنیزمی دیکەوە ڕاست نین. زۆرێک لە دیدگا کۆمۆنیستییەکان ئەکتیڤیستی نین، بە پێچەوانەیە. خۆشخەیاڵین. ڕەخنەگرانەن (النقدیة). ئێوە وا بیردەکەنەوە کە مارکسیزم ئامڕازێکە بۆ تێگەییشتن و ڕەخنەگرتن. بەڵام وا پێ دەچێ مارکسیزم بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری ئامڕازێکە بۆ دەخالەت کردن لە سیاسەتدا بۆ نموونە. وە هەر بەو جۆرەی جاری پێشوو ووتم لایەنی ئینسانگەرایانەی ئەو.

پشتبەستنی ئێمە بە ئینسان لە بەرامبەر زۆربەی کۆمۆنیزمەکانی تائێستادا، کە کۆمۆنیزم وەکو بەشێک لە ڕەوەندی مێژوویی دەبینن، وە بەوێنەی مەقولەیەک لێی دەڕوانن کە “هەڵگری ڕۆڵی مێژووییە”. لە کاتێکدا کە بزووتنەوەی ئێمە گەلێ پشتبەستووە بە مرۆڤ و ژیانی خەڵک و بە ئینسانی سەردەم، وە کۆمۆنیزم وەکو فاکتەرێک لە ژیانی ئینسانی سەردەمەکەیا باس دەکا، نەک لە ڕەوەندی مێژوویی و پێگەی ئەودا. ئەمە زۆر لە ئەدەبیاتی ئێمەیا تۆخ نییە، کە ئێمە دەمانەوێ بە چ ئاراستەیەکا بڕۆین. ئەدەبیاتی ئەم بزووتنەوەیە لە هەموو جێیەک دەربارەی ئینسان و بەشداری ئینسان لە گۆڕینی ژیانی خۆیدا قسەدەکا.

ئەمانە ووشەگەلێکن کە وەسفی ئێمە دەکەن و من دەمەوێ ووردەکاری ئەمانە شیکاری بکەم و خۆتان لە ناو باسەکەیا تێدەگەن بۆچی ئەم ووشانە هەموویان لێکهەڵپێکراون، هەرچەند من نامەوێ لێرەدا ووشەیەک دیاری بکەم. پێموایە مارکس ڕێک هەر بەم جۆرە کۆمۆنیزم پێشنیاز (طرح) دەکا. جێی خۆیەتی کە بزانن مارکس لە شوێنێک لە ئایدیۆلۆژی ئەڵمانیدا کۆمۆنیزم وەکو ماتەریالیزمی پراتیک دیاری دەکا. وە باسی لەمێژینەی مارکس کە دەڵێ “فەیلەسوفەکان جیهانیان تەفسیر کرد، لە کاتێکا ئێمە دەبێ بیگۆڕین”، هەر لە سەرەتاوە جەوهەری پراتیکیانەی ئەم دیدگایە دێنێتە مەیدان و دەڵێ ئەمە بیر و ئەندێشەیەکە لەپێناو دەستبردن بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو لە کۆمەڵدا. نەک تێگەییشتنێکی دیاریکراو بۆ کۆمەڵگا، نەک تێڕوانینێکی دیاریکراومان ببێ، نەک جیهانبینییەکی دیاریکراومان ببێ خۆی لە خۆیدا. بەڵکو ڕەخنەیەکە لەپێناو دەستبردن بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا. وە خۆی دەڵێ ئێمە بە جیاواز لە ماتەریالیستەکانی پێشوو، کە جیهانی بابەتی و زاتی و ماددە و ڕۆحیان بە جۆرێک تەفسیر دەکرد، ئێمە ئامانجمان گۆڕینی جیهانە. ئێمە ماتەریالیستە پراتیکییەکانین. بەم مانایە من پێموایە ڕۆحی جددی ئەندێشەی مارکس لەناو نەخشەکاری ئێمەدا بە ڕوونی نوێنەرایەتی دەکرێ.

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*