Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 تیرۆرو تۆقاندن و کوشتاری هەڕەمەکیناتوانێ به‌ر به‌هاتنه‌مه‌یدانی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بگرێ! …

تیرۆرو تۆقاندن و کوشتاری هەڕەمەکیناتوانێ به‌ر به‌هاتنه‌مه‌یدانی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بگرێ! …

“بەیاننامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان له‌په‌یوه‌ند به‌ خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی شارەکانی عێراقه‌وه‌”

له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا ڕق و توره‌یی په‌نگخواردووی چه‌ند ساڵه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژارو برسی شاره‌کانی خوارووی عیراق، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵانچی و گەندەڵی حزبه‌ ئیسلامیه‌ میلیشیایه‌کان له‌بەغداد، ته‌قیه‌وه‌ و که‌وته‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی حوکمه‌ته‌ به‌ناو میانڕه‌وه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هد‌یه‌وه‌. سەرباری ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سه‌ربازی و تیرۆرو کوشتاری هەڕەمەکی ‌خۆپیشاندەران و بریندارکردنی سەدان و  دەستگیر و ڕفاندنی دەیان خۆپیشاندەر، لەلایەن میلیشیاکانی ئیسلامی سیاسیەوە، بەڵام ڕق و توڕەیی جەماوەری نارازی تادێت په‌ره‌ده‌سێنی و ناوه‌ندی شاره‌کان له‌ به‌سراوه ‌تا بەغدادی گرتۆتەوە‌ و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و باره‌گای دەستەو تاقمە چەتەو مافیاییەکانی کردۆتە‌ ئامانج!

سه‌رچاوه‌ و هۆکاری ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ناره‌زایه‌تی گه‌نجان و خه‌لکی بێکارو هه‌ژارو برسی شاره‌کانی عێراق، به‌رینبونه‌وه‌ی درزو جیاوازیەکی‌ چینایه‌تی و که‌ڵه‌که‌بوونی ده‌یان ده‌ردو مه‌ینه‌تی ‌ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێکه‌ که ژیانی هاوڵاتیانی به‌بازاری ئازادی سه‌رمایه‌و تالانچێتی کۆمپانیاکانی سه‌رانی حکومه‌ت وحزبه‌ میلیشیاو ناوچه‌یه‌کان، سپارده‌وه‌. حکومەتێک کە دوای چەندین ساڵ لە قۆرخکردن و تاڵانکردنی تەواوی داهات و سامانی عێراق، سەرمایەیەکی چەند ملیاردی بۆ بەرپرسەکان و سەرمایەداران، بە مەرجی دابین نەکردنی سادەترین پێداویستیەکانی ژیان و خزمەتگوزاریەکان دابین کردوەو هەژاری و نەداری و بێکاریەکی بەرفراوانی پەرەپێداوە. ‌کێشمه‌کێشی نیوان لایه‌نه‌ پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌ت و ده‌سته‌وتاقمه‌ میلیشیایه‌ قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان و توندبوونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نیوانیان، هه‌رچی زیاتر کابینه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی لەرزۆك کردوەو فرسه‌تیشی داوه‌ به‌ هه‌تنه‌مه‌یدان و ڕژانه ‌سه‌رشه‌قامه‌کانی خه‌ڵکی توره‌و نارازی‌.

بێگومان ناره‌زایه‌تی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش به‌رووی دەسەڵاتێکی مافیایی و چەتەگەر و گه‌نده‌ڵ و سته‌مکاردا، کرده‌یه‌کی به‌رهه‌قه‌، هه‌روه‌ها داواکردنی خه‌لکی هه‌ژارو برسی بۆ ژیانیکی باش و خۆشگوزه‌ران، دیسانه‌وه‌ خواستیکی ڕه‌واو جیگای پشتیوانی هه‌ر  لایەن و ئینسانیکی ئازادیخوازه‌. ته‌نانه‌ت راپه‌ڕین بۆ کۆتاییهێنان به‌ده‌سه‌لاتی ئیستا و وه‌لانانی بالاده‌ستی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی که ‌ژیان و چاره‌نوسی خه‌لکیان به‌م ڕۆژه‌ گه‌یاندووه، کرده‌یه‌کی رەوایەو و مایه‌ی پشتیوانیه‌، به‌لام ڕاپه‌رینی خۆرسک و ڕق و تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ به‌بێ به‌رچاوڕوونی ئامانجه‌کان و راوه‌ستان له‌ ڕیزیکی چینایه‌تی شۆڕشگێرانه‌ و به‌ئاسۆیه‌کی سه‌ربه‌خۆی سیاسی له‌هه‌ر هیزیکی بۆرژوازی و حزبه‌کانی، ئەگەری ئەوەی هەیە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە بە ئاقارێکی پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی خەڵکدا ببرێت و سەرەنجام خەبات و قوربانیەکانیان بەفیڕۆ بدرێت و بکرێتە مایەی ساتوسەودای نێوانیان و بەدەست هێنانی ئیمتیازاتی سیاسی بۆخۆیان. هەوڵی هێزە کۆنەپەرستە ئیسلامیە ناکۆکەکان بۆ دەستێوەردان لە خۆپیشاندانەکان و بەکارهێنانی لەپێناو ئەو ئامانجە قێزەونەیاندا مەترسیەکە کە هەر ئێستا لەبەردەم خەبات و ناڕەیەتیە بەرهەقەکانی جەماوەی کرێکار و زەحمەتکێش و گەنجانی بێکارو خەڵکی هەژارو برسیکراوی عێراقدا ئامادەیە. دەبێ خەڵکی ناڕازی و ستەملێکراوو خۆپیشاندەران ئاگاداری پیلانی سیاسی چەپەڵی ئەو هێزانە بن.

ده‌بێ جه‌ماوه‌ری‌ نارازی‌، ‌گه‌نجان و زه‌حمه‌تکێشان،‌کرێکاران و بێکاران، ناڕەزایەتی و  خەباتەکەیان لەدژی ئەم دەسەڵاتە کۆنەپەرست و چەتەگەرە لەدەوری سیاسەتی کۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕانە ساز بدەن و خۆیان رێکبخەن و وەکو هێزێکی یەکگرتوو و رێکخراوو هوشیار رووبەڕووی دەستەو تاقمە کۆنەپەرستە ئیسلامیە دەسەڵاتدارەکانی بەغدا بوەستنەوە.

ده‌بێ له‌دڵی ناره‌زایه‌تیه‌کانی ‌ئیستادا ده‌ستبه‌جێ هه‌لسوراوان و رابه‌رانی جه‌ماوه‌ر و خۆپیشاندەران، دەستبەرن بۆ سازکردن و بەرپارکردنی کۆبونه‌وه‌ی گشتی لە هەموو گەڕەکەکان و کارگەو ناوەندەکانی کارو فەرمانگەکاندا. خۆیان سازو رێکخراوبکەن بۆ وەستانەوە دژی دەسەڵات و هێرشەکانی پۆلیس و دەزگا سەرکوتگەرەکان و میلیشیا ئیسلامیە دەست بەخوێن سوورەکان بۆ پاراستنی خۆیان. پێویستە لائیحه‌ی داخوازیە دەستبەجێکانی جەماوەر ئامادەبکەن و جەماوەری لەدەور سازو ئامادەبکەن. ڕیزی جه‌ماوه‌ری زه‌حمەتکێش یه‌کگرتووبکه‌ن و یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی جولانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگیرانه‌ی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی بۆ کۆتایی هینان به‌ده‌سه‌لاتی ئیستا دابڕێژن.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان وێرای ئه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ کرده‌وه‌یکی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ده‌سه‌لات سه‌رکۆنه‌ ومه‌حکوم ده‌کات، هاوکات له‌که‌نار خواسته‌ به‌رهه‌قه‌کانی کرێکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی  عیراق وخه‌باتی سه‌ربه‌خۆی چینایەتی ئه‌واندا راده‌وه‌ستێ. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان داوا لە رای جیهانی ده‌کات که‌ فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق تا دەست له‌م کوشتارو سه‌رکوتگه‌ره‌یه‌ هه‌ڵگرێو زیندانیەکان ئازاد بکرێن و وەڵام بە خواستەکانی خەڵكی ناڕازی بداتەوە.

٥/١٠/٢٠١٩

About hkkk

Check Also

پیلانی نێودەوڵەتی بۆ له‌ژێرپێنانی ئیرادەی خەڵکی کوردستانی سوریا مه‌حکومه‌! …

“ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە ڕوداوەکانی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا” دوابەدوای لەشکرکێشی دەوڵەتی بۆرژوا- …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *