Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 تیۆری چۆن دەگۆڕێ بە هێزی ماددی؟
تیۆری چۆن دەگۆڕێ بە هێزی ماددی؟

تیۆری چۆن دەگۆڕێ بە هێزی ماددی؟

      مەنسور حکمەت

      وەڕگێڕ: حەمە غەفور

       بەشی یەکەم

“تیۆری لە ڕێگای فێرکارییەوە جەماوەری نابێتەوە. یەکێک لە کۆڵەکەکانی شوناسی ئێمە ئەمەیە کە تیۆری لە ڕێگەی سیاسییەوە جەماوەری دەبێتەوە. ئەگەر ئێوە تیۆری، دنیابینی و ئامانجگەلێک کە هەتانە بیگۆڕن بە یەک بژارەی سیاسی، کاتێ کە چینەکان پێویستیان بەمە هەیە کە ئەم هەڵبژاردنە ئەنجام بدەن، وە ئێوە لەو شوێنە ببینن، ئەو کاتەیە ئێوە دەبن بە هێزێکی جەماوەری. ئەو کاتە تیۆری دەبێتە ماددی.”

لە بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە* هێناومەتەوە، (سیمیناری دووهەم) 
ووتارێک لە ئەنجومەنی مارکس لەندەن
مەنسور حکمەت 
جێنوەری ٢٠٠١
بەشی چوارەم

تیۆری چۆن دەگۆڕێ بە هێزی ماددی؟

“باسێکی دیکە کە دەبێ لێرەدا بیهێنمەوە ئەمەیە کە بە چ شێوەیەک تیۆری دەگۆڕێ بۆ هێزی بابەتی. لە حزبی ئێمە و لە ئەندێشەی ئێمەیا شتێک جێکەوتووە، وە ئەوەش ئەمەیە کە تیۆری بەمانای کاندیدکردنی چینەکان نایەت. تیۆری سیاسەتی کاندید کردنی سروشتیی چینەکان نییە. بەم شێوەیە نییە کە خۆبەخۆ لە چینی بۆرجوازییەوە لیبرالیزم یان ناسیونالیزم پەیدادەبێ و لە کرێکاریشەوە بە شێوەی خۆبەخۆ سۆشیالیزم سەردەردێنێ. بەڵکو چینە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ کۆمەڵێک سیستەمی فکری و دنیابینی بەرەوڕوو دەبن کە بەرهەمی پرۆسەی خەباتی چینایەتیین، بەڵام لە مەودای عەقیدەییدا. بیروباوەڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەونە بەرامبەر یەکترەوە، تێزگەلی جیاواز دەخرێنە بەردەم کۆمەڵگا و چینە کۆمەڵایەتییەکانیش دەستیان بۆ دەبەن. بەمپێیە پەیوەندییەک کە لە نێوان بار و دۆخی کۆمەڵایەتی و تیۆری سۆشیالیستی لە ئاگایی ئێمەدا هەیە ئەمەیە کە ئەگەر ئێمە تیۆرێکمان هەیە، وە ئەم تیۆرییە لەگەڵ خواستەکانی ئەم چینەدا لەم دەورانە تایبەتەدا دێتەوە، ئەم تیۆرییە دەتوانێ لە ماوەیەکی کورتدا جەماوەری ببێتەوە.

تیۆری لە ڕێگای فێرکارییەوە جەماوەری نابێتەوە. یەکێک لە کۆڵەکەکانی شوناسی ئێمە ئەمەیە کە تیۆری لە ڕێگەی سیاسییەوە جەماوەری دەبێتەوە. ئەگەر ئێوە تیۆری، دنیابینی و ئامانجگەلێک کە هەتانە بیگۆڕن بە یەک بژارەی سیاسی، کاتێ کە چینەکان پێویستیان بەمە هەیە کە ئەم هەڵبژاردنە ئەنجام بدەن، وە ئێوە لەو شوێنە ببینن، ئەو کاتەیە ئێوە دەبن بە هێزێکی جەماوەری. ئەو کاتە تیۆری دەبێتە ماددی.

ئەم تێگەییشتنە کۆن و تەقلیدییەی چەپەکان کە گوایا مارکسیزم لە ڕێگەی فێرکارییەوە دەبرێتە نێو چینی کرێکار، بەشێک نییە لە بیرکردنەوەی ئێمە. مارکسیزم لە ڕێی فیرکردنەوە ناچێتە ناو چینی کرێکار. مارکسیزم لە ڕێگەی هەڵبژاردنی چینی کرێکارەوە دەچێتە نێو دەروونی چێنی کریكار. ئەگەر مارکسیزمیش یەکێک لە ئۆپشنەکان و یەکێک لە بژارە کۆمەڵایەتییەکان بێ، ئەو کاتەی کە چینی کرێکار لە نێوان لیبرالیزم و ناسیونالیزم، ڕیفۆرمیزم و مارکسیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاریدا بتوانێ هەڵبژاردنی سیاسیی بکا، لەپڕێکا ئەو پەرچەمە (پەرچەمی مارکسیزم) بەرز دەبێتەوە. بەلشەویکەکان نە دەرفەتیان بۆی هەبوو، نە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنیشیان بۆی هەبوو وە نە مەکتەبیشیان بۆی هەبوو تا چینی کرێکاری حەفتا ملیۆنی ڕووسیای ئەو کاتە لە مەکتەبی بەلشەفیزما فێربکەن، وە تەنانەت لە سەرتاپای ڕووسیادا ئیمکانی ئەمەی کە یەک دانیشتنی وەکو ئەمەی ئێمە ئەنجامبدەن نەبوو.

چینی کرێکاری ڕووسیا لەسەر بنەمای هەڵوێستەکانی بەرامبەر جەنگی ئیمپریالیستی و وەڵامی بە مەسەلەی گوزەرانی چینی کرێکار خۆی، لە ساڵی ١٩١٤ تا ١٩١٨ بەلشەفیزمی هەڵبژارد. بەمپێیە پەیوەندییەک کە ئێمە لە نێوان خۆمان و کۆمەڵگایا درووستی دەکەین، جێگا و ڕێگایەک کە بۆ تیۆری کۆمۆنیزم بڕوامان پێیەتی و پەیوەندییەک کە لە نێوان تیۆری مارکسیزم لەگەڵ چینی کرێکار درووستی دەکەین، پەیوەندییەکی کراوە، ئاگاهانە و هەڵبژاردنی سیاسییە. نەک پەیوەندییەکی تەلقینی فکری، مەزهەبی و درووستکردنی باوەڕداران بە مارکسیزم بێت. ئێمە مەبەستمان درووستکردنی ئیمانی مارکسیستی نییە لەناو جەماوەری فراوانی خەڵکا. ئێمە دەمانەوێ بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری وەکو بزووتنەوەیەک بخەینە بەردەم کۆمەڵگا، وە ڕێک لەو ساتەیا کە پراتیکی کۆمەڵایەتی و سیاسی تەرح دەبێ دڵنیاین کە بەشێکی بەرین لە کرێکاران ئەم بزووتنەوەیە هەڵدەبژێرن. بەمپێیە هەر لێرەشدا ڕۆڵی سیاسەت و جەنگ و جەدەل لەپێناو جەماوەری بوونی تیۆری و نەزەرییە بۆ ئێمە یەکلا کەرەوەیە.

کەوابێ تیۆری بەلای ئێمەوە زنجیرەیەک “حوکمی حەقیقی” و یان بە ناو زنجیرەیەک “حوکمی علمی” نییە، کە پێشنیاری دەکەین و ئەفرادی ئینسانیش بە “عەقڵی خۆیان” پەی بە ڕاستیی ئەو تیۆرییە دەبەن و لەوە بەدوا بۆ ئەبەد دەبنە مارکسیست. بڕیارە تیۆری گرێ و گۆڵی کۆمەڵایەتی بکاتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێ خۆی بگۆڕێ بۆ بەرنامەی کردار. ئەو بەرنامە عەمەلەی لە لایەن بزووتنەوە گەلێکەوە کە ئەو تیۆرییەیان بە بنەما وەرگرتووە دەخرێتە بەردەم کۆمەڵگا. کۆمەڵگا لە یەک بەرکەوتنی سیاسی، لە یەک بەرکەوتنی چینایەتی جددیدا، ئەو تیرۆیانە هەڵدەبژێرێ.

ئەگەر لە ساڵی ١٩٧٩دا کۆمۆنیزمی کرێکاری یەک واقعییەتی سیاسی موعتەبەر بووایە، بە قەدەر جەبهەی میللی، بە ئەندازەی ناسیونالیزم، یان بە ئەندازەی مەزهەب لەناو کۆمەڵگای ئێرانا، ئەگەر نەریتێکی سیاسی باو بووایە کە ئەمە بەرنامە و پەرچەمی بووایە، هیچ کات ئێران بەو ئاراستەیە نەدەڕۆییشت. لەبەر ئەمەی کە بەشێکی ٣٠٪ دەر سەدی کۆمەڵگای ئێران دەڕۆشتنە پشت ئەم ئاڵایە و لەو ووڵاتەیا جەنگ (کۆمەڵایەتی – سیاسی) بەرپادەبوو. ئەمە بەشێک نەبوو لەو هەڵبژاردنانەی خەڵک دەیتوانی بیکا. ئەگەر ئەم تیۆرییە هەبووایە، ئەگەر ئەم ئەندێشەیە هەبووایە، ئەگەر ئەم بەرنامەیە هەبووایە، ئەم بەرنامانە وەکو ئەڵتەرناتیڤی کۆمەڵایەتی – سیاسی نەبوون لەبەردەم کۆمەڵگایا.

بەمپێیە لە باسی پەیوەندی بەینی عەمەل و تیۆری، ئێمە بڕوامان بە خەباتی چینایەتی و بە هەڵبژاردنی چینایەتی هەیە. بەلای ئێمەوە مارکسیزم ئایینێک نییە کە خەریکین بڵاوی دەکەینەوە تا باوەڕدارانی زیاتر بن. یان بە زەبری شمشێر بلاوی بکەینەوە. بەلای ئێمەوە مارکسیزم پەرچەمی بزووتنەوەیەکی سیاسییە. دەبێ ئەم بزووتنەوە سیاسییە دامەزرێنین و بیخەینە جێگا و ڕێگایەکی تۆکمە لە کۆمەڵگادا تا خەباتی چینایەتی لەم بزووتنەوەیە کاریگەریی وەربگرێ و چینی کرێکار، یانی چینی ئێمە، چینێک کە ئەمە تیۆری و ئەمە بزووتنەوەیەتی، ئەوە بکاتە ئاڵای بزووتنەوەی بەرینی خۆی. بە گوێرەی ئەمە لە سیستەمی فکریی ئێمەیا، تیۆری و باسی ئەندێشە بەش بە حاڵی خۆی، ئیلهامی لە خەباتی چینایەتی وەرگرتووە و وەکو بەشێک لە خەباتی چیانیەتی دێتە مەیدان، بەڵام خۆی لە خەباتی کۆمەڵایەتییەوە سەرچاوە دەگرێ…” 
بەشی دووهەم و کۆتایی ئەم بابەتە

تیۆری چۆن دەگۆڕێ بە هێزی ماددی؟

مەنسور حکمەت
“کۆمۆنیزم شتێک نییە وەکو عەقیدەیەک بە ئیرس بۆ مناڵتان بەجێبێڵن. یان ئایینێک بێ وەکو شێوازێک کە ئێوە نوێژتان دەکەن و ڕۆژووتان دەگرن، وە یان فەرهەنگێکە و بۆ خۆتان هەتانە! واتە بە جۆرێک کە ئەگەر ناوی مناڵەکەتان بنێن “ئومێد” یان “پویا” (ناوێکی فارسییە بە واتای هێز و توانای گۆڕانکاری دێت)، یاخود “مزدک” (ناوی یەکێک لە پاشا ساسانییەکانە لە نیوەی دووهەمی سەدەی پێنجی زایینیدا ڕاپەڕینێکی کۆمەڵایەتی بەرپاکردووە. “مزدک” لە سەردەمی حکومەتی قوباددا ئایینی خۆی بڵاوکردەوە- و) ئیتر کۆمۆنیست بوونتان دەسەلمێنن! کۆمۆنیزم فەرهەنگێک نییە. بزووتنەوەیەکی سیاسییە. دەبێ هەموو ساتێک لەبەر بەردەستی کۆمەڵگایا بێ، تا بتوانێ مەوجود بێت. ئەگەر نییە، نییە! مەکتەبێکی فکری نییە. وە بە ڕای من ئەم دیدگا و تێڕوانینە سیاسی – پراتیکییە بۆ مارکسیزم بە تەواوی ئێمە لە تێڕوانینە فەلسەفی، مەزهەبی، فێرکاری، تەرویجی، مەکتەبییەکان بۆ کۆمۆنیزم جیا دەکاتەوە. وە ڕێک لێرەدایە کە بە ڕای ئێمە دانە دانەی حوکمە مارکسییەکان بۆ ئێمە سەد مەرتەبە گرنگترە تا کەسانێ کە مارکسیزم بۆیان ئەم ئەولەویەت و پێداگرییەی نییە بەوێنەی شێوەکارێکی سیاسی.”

لە بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە* هێناومەتەوە، (سیمیناری دووهەم) 
ووتارێک لە ئەنجومەنی مارکس لەندەن
مەنسور حکمەت 
جێنوەری ٢٠٠١
بەشی چوارەم

تیۆری چۆن دەگۆڕێ بە هێزی ماددی؟
بەشی دووهەم و کۆتایی ئەم بابەتە

“مارکس بەش بە حاڵی خۆی وەکو مارکسبوونەکەی مارکسە. مارکس دەستووری لە کرێکاران وەرنەگرتووە تا بەم جۆرە بیربکاتەوە. بە دوای مێژووی بیروباوەڕە فەلسەفەییەکانا لە ئەوروپای غەربی و بەگشتی لە ڕۆژئاوا، لە یۆنان تا بە ئەمڕۆ مارکسیزم وجودی بووە. لەژێر کاریگەری خەباتی چینایەتیدا وجودی هەیە، بەڵام خەباتی چین خۆ بە خۆ مارکس دەرناهاوێ. دواجار ئێوە دەبێ مێژووی فکر دراسە بکەن.

بەڵام مارکسیزم وەکو یەک بزووتنەوەی سیاسی دەتوانێ سەرکەوتن تۆمار بکا، نەک وەکو مەزهەبێک، نەک بە وێنەی کۆمەڵێک حوکمی عەقڵمەندانە. وەکو یەک بزووتنەوەی سیاسی کە هەمیشە بەردەستی کۆمەڵگا بێ و کۆمەڵگا بتوانێ ئەو هەڵبژێرێ. لەسەر ئەم بنەمایە ئەو شادەمارە پراتیکییەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لێرەشدا هەیە و گەلێک بەرجەستە دەبێت. لەبەر ئەمەی ئەرکی ئێمە ئەمە نییە کە مێژوو تەوزیح بدەین و کۆمەڵگا تەوزیح بدەین و خەڵکیش بێن بگەن بە هەقانییەتی ئەم قسەیەی ئێمە. تەنانەت تا هەر ڕادەیەک ئەم تەوزیحاتە هەقانییەتیشی هەبێ پوولێک ناهێنێ مەگەر ئەمەی کە بگۆڕڕێت بە بزووتنەوەیەکی سیاسی وا کە بتوانرێ وەکو ئاڵایەک لە خەباتی چینایەتیدا بەدەستەوە بگیرێ. لەو ڕێگایەوە ئەم تیۆرییە جەماوەری دەبێتەوە، وە هەر لەو ڕێگەیەشەوە کاریگەری بەسەر مێژوو و چارەنووسی ئینسانەوە درووست دەکا.

ئەمە بە تەواوی ئێمە دەباتە ناو یەک سوننەتی سیاسی عەمەلی جیاوازەوە، سەبارەت ڕەوەندی ڕووسی بۆ نموونە، یان ڕەوەندی ترۆتسکیست، چەپی نوێ، گرامشی، یان ڕەوەندی ئۆرۆکۆمۆنیزم. ئەگەر بزووتنەوەی ئێمە بزووتنەوەیەکی ڕۆشنگەرە لەناو سیاقێکی سیاسیدا ڕۆشنگەرە نەک لە سیاقێکی مەزهەبی، مەعنەوی، فەلسەفیدا. ئێمە بزووتنەوەیەکی سیاسین و ئەمە کاراکتەری سیاسی بزووتنەوەکەیە، کە لە ئەساسدا مارکس باسی لەمەیە کە خەباتی چینایەتی خەباتێکی سیاسییە. مەبەستی خەباتی خۆپیشاندان و مانگرتن نییە. دەڵێ خەباتی چینایەتی لە ئەساسدا چینایەتییە. نەک خەباتێکی عەمەلی، نەک خەباتێکی مەعنەوی! خەباتێكە لە بناغەوە سیاسییە. وە جیایی و تایبەتمەندی ئەسڵیی بزووتنەوەی ئێمە لە خەسڵەتی تەسەوری پراتیکیانەی ئەو بۆ مارکسیزم، وە لە تێگەییشتنی جەوهەری مارکسیزم لەلایەن ئەوەوە سەرچاوە دەگرێ، ئەمەیە کە پێش لە هەر شتێک خۆی سیاسییانە دەڕوانێتە خۆی. خۆی بە بەشێک لە کێشمەکێشی سیاسی لە کۆمەڵگای هاوچەرخا دادەنێ. وە نەک خۆی تەنیا وەکو ئەمە، بەڵکو وەک هەڵبژاردنێکی سیاسی کە مرۆڤایەتی دەتوانێ لەم ململانێ کۆمەڵایەتییەدا دەتوانێ بیکات، لە دەورانی گوزار لە سەرمایەدارییەوە بۆ هەر شتێک کە بڕیارە دوای ئەو بێتەپێش، خۆی دەخاتە بەردەست هەڵبژاردنی خەڵکەوە.

هەر وەکو ووتم هەموو ئەمانە بە بڕوای من نەریتی لینینییە، زۆر جوان ئێمە دەباتە نێو جەرگەی سوننەتی لینینیی کۆمۆنیزمەوە، نەک نەریتی ئۆرۆکۆمۆنیستی، نەک سوننەتی چەپی نوێ، نەک سوننەتی ستالینی، نەک سوننەتی ترۆتسکیستی، بەڵکو ڕێک لە ناو جەرگەی نەریتی لینین دامان دەنێ. نەریتێکی دەخالەتگەر و سیاسی کە بە بەردەوامی هەوڵ ئەدا کۆمۆنیزم وەک بژارەیەکی کۆمەڵایەتی بخاتە بەردەم کۆمەڵگا. وە هەوڵەکانی بۆ درووست کردنی حزب، بۆ یەکگرتوو کردنی ئینتەرناسیونالێکی نوێ، لە پێناو درووستکردنی ئۆردوگایەکی نوێی وا کە بتوانرێ دیفاعی لێ بکرێ و قوتبێک بێ لەم دەخالەتگەرییە سیاسییەوە سەرچاوە بگرێ. ئەمە شادەمارێک بە ئێمە ئەدا کە جیاوازە لەگەڵ کەسانێک کە بە وێنەی ئایدیاگەلێک دەڕوانێتە کۆمۆنیزم “کە دەبێ پاسەوانییان لێ بکرێ”.

بۆ نموونە بە ئێمە دەڵێن “چی دەبوو کاتێ لە ڕووسیا شکست دێنن بەڵام پاسەوانی ئایدیاکانتان بکردایە”! بەڵام سوودێکی نەبوو کاتێ لە ڕووسیا شکست دێنن بێن پاسەوانی لە ئایدیاکان بکەن. چونکە پاسەوانی کردن لەم ئایدیایانە بۆ نەریتێکی پراتیکی لە مارکسیزمی پراتیک، بۆ نەریتی لینینی، پاسەوانییەکی سیاسییە. پاسەوانی ئەخلاقی نییە. ئەو کەسانەی کە مارکسیست بوون مردن و ڕۆشتن بەلای کاریانەوە. تەواوی کەسانێ کە تا ساڵانی ١٩٤٥ سۆشیالیست بوون مردن. پێموایە مارتۆفیش هەم ئەم دواییانە ساڵەکانی ٦٦-١٩٦٥ مرد.

کۆمۆنیزم شتێک نییە وەکو عەقیدەیەک بە ئیرس بۆ مناڵتان بەجێبێڵن. یان ئایینێک بێ وەکو شێوازێک کە ئێوە نوێژتان دەکەن و ڕۆژووتان دەگرن، وە یان فەرهەنگێکە و بۆ خۆتان هەتانە! واتە بە جۆرێک کە ئەگەر ناوی مناڵەکەتان بنێن “ئومێد” یان “پویا” (ناوێکی فارسییە بە واتای هێز و توانای گۆڕانکاری دێت)، یاخود “مزدک” (ناوی یەکێک لە پاشا ساسانییەکانە لە نیوەی دووهەمی سەدەی پێنجی زایینیدا ڕاپەڕینێکی کۆمەڵایەتی بەرپاکردووە. “مزدک” لە سەردەمی حکومەتی قوباددا ئایینی خۆی بڵاوکردەوە- و) ئیتر کۆمۆنیست بوونتان دەسەلمێنن! کۆمۆنیزم فەرهەنگێک نییە. بزووتنەوەیەکی سیاسییە. دەبێ هەموو ساتێک لەبەر بەردەستی کۆمەڵگایا بێ، تا بتوانێ مەوجود بێت. ئەگەر نییە، نییە! مەکتەبێکی فکری نییە. وە بە ڕای من ئەم دیدگا و تێڕوانینە سیاسی – پراتیکییە بۆ مارکسیزم بە تەواوی ئێمە لە تێڕوانینە فەلسەفی، مەزهەبی، فێرکاری، تەرویجی، مەکتەبییەکان بۆ کۆمۆنیزم جیا دەکاتەوە. وە ڕێک لێرەدایە کە بە ڕای ئێمە دانە دانەی حوکمە مارکسییەکان بۆ ئێمە سەد مەرتەبە گرنگترە تا کەسانێ کە مارکسیزم بۆیان ئەم ئەولەویەت و پێداگرییەی نییە بەوێنەی شێوەکارێکی سیاسی. “
***

*ئێستا خەریکی تەرجومەی ئەو باسانەم بۆ سەر زمانی کوردی، کە لەژێر ناوی بنەماکانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا (مەنسور حکمەت) پێشکەشی کردوون. خۆیان چوار باسی درێژن، “جیاوازییەکانمان” ناسر حسامی پێشتر کردوویەتی بەکوردی، سێ سیمینارەکەی دیکە من وەریان دەگێڕم. بەم نزیکانە تەواوی چوار باسەکە وەکو کتێبێک دەخەینە بەردەم چینی کرێکاری کوردزمان و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی. 
حەمە غەفور

 

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*