Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 داخستنی تەلەفزیۆنی ئازادی سەرکوتی سیاسیە!
داخستنی تەلەفزیۆنی ئازادی سەرکوتی سیاسیە!

داخستنی تەلەفزیۆنی ئازادی سەرکوتی سیاسیە!

بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی (ئازادی)ی حزبی شیوعی کوردستان، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، دوێنێ ٢٥/٧/٢٠١٨ پەخشی کەناڵەکە راگیراوە. بیانوی حکومەت نەدانی رسوماتە لەلایەن کەناڵی ناوبراوەوە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەری کەناڵەکە ئەم بیانوە بەناڕاست لەقەڵەم دەدا.

داخستنی کەناڵی ئازادی هەنگاوێکی کۆنەپەرستانەی سیاسی دەسەڵاتدارانی هەرێمە کە دەیانەوێ رۆژدوای رۆژ پەراوێزەکانی ئازادی لە کوردستان تەنگەبەربکەنەوەو پایەو کۆڵەکەکانی سەرکوتی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا قایم بکەن. ئامانجی ئەوان لەم کارو کردەوەیەیان بێندەگکردنی دەنگە ناڕزایەکان و هەرجۆرە رەخنەیەکی سیاسیە کە لەدەسەڵاتی نایەکسان و گەندەڵ و تاڵانچی ئەوان دەگیرێ. دەسەڵاتدارانی بۆرژوازی کود دەیانەوێ سەرجەم حزبە سیاسیەکان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و کۆمەڵگا دەستەمۆو ملکەچ بکەن. بێکارەیی و گەندەڵبوونی ئۆپۆزیسیۆنی بۆژوازی کە بەداخەوە بۆ ماوەیەکی تاڕادەیەك زۆر دەستی بەسەر فەزای ناڕازی کۆمەڵگادا گرتبوو، ئەو فرسەتەی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم رەخساندوە کە هێرشەکانی خۆیان بۆسەر ئازادی و مافەکانی خەڵك توندترو چڕتر بکەنەوە.

ئێمە ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی کوردستان و حکومەتی هەرێم دژی تەلەفزیۆنی ئازادی بەتوندی سەرکۆنە دەکەین و داواش لە ئازادیخوازان دەکەین کە بەهەرشێوەیەك بۆیان دەگونجێ دژی ئەم هەنگاوە سەرکوتگەرانەیەی حکومەتی هەرێم دەنگ هەڵبڕن!

راگەیاندنی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٦/٧/٢٠١٨

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*