Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 مەیدانی بەجینۆساید ناساندنی هەڵەبجە و ئەنفال. هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی چاک  سەبارەت بە کارەستانی هەڵەبجە…

مەیدانی بەجینۆساید ناساندنی هەڵەبجە و ئەنفال. هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی چاک  سەبارەت بە کارەستانی هەڵەبجە…

بۆپێشەوە: ١٦ سێ ٣١ ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، دوای ٣١ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا، چۆن دەڕواننە ئەو رووداو کارەساتە؟

علی مەحمود: پرسیارە وەڵام نەدراوەكانی ئەوكات تا ئێستا لە شوێن خۆیان ماون، كەس وەڵامیان ناداتەوە و بكەرانیش یەك لە دوای یەك دەمرن، نهێنییەكان و مێژووە ڕاستەقینەكە دەبەنە گۆڕەوە. كێ بڕیاریدا هەڵەبجە بكاتە رێگای چوون بۆ كەربەلا؟ بۆ خەڵكەكەی لە تاوانەكە ئاگادار نەكرانەوە؟ بۆ ڕێگا لە خەڵك گرترا؟ پارەی بانكەكەی هەڵەبجە چی لێهات؟ كێ بڕیار بە دەستی تاوانی هەڵەبجە بوو…؟؟؟ ئەمەو دەیان پرسیاری دیكە. ئەگەر سەدام حوسێن دیوێكی تاوانەكە بوبێت؟ و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگی ئەنجام دابێت. ئەوا دیوەكەی دیكەی لایەنە بەشداربووەكانە ( یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی سۆشیالیستی کوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامی و مەجلس ئەعلا) لەگەڵ ئێران. ئەوانیش تاوانیان لە پرۆسەكە ئەنجامداوە! وەلێ كەس لێیان ناپرسێت و لە یادی تاوانەكەشدا نەبێت بێدەنگی لێدەكەن! لە دادگای باڵای تاوانەكانیش بۆی دەرچوون! ئەگەر هەڵەبجە كیمیاباران نەكرابایا؟ ئێستا وەك ڕاپەرین هەزار باوكی هەبوو! وەلێ دەزانن تاوانبارن، بۆیە نە ئەندازیاری هەیە و نە نەخشە داڕێژەر و نە سەركردە، چالاكییەكی هەتیوی بێ دایك و باوكە!!!.

بۆپێشەوە: کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە رایانگەیاند، کە لیستی بریندارانی هەڵەبجە شێوێندراوە، و کەسانێک خراونەتە لیستەکەوە کە بەرکەوتەی کیمیایی نین و لە ١٦ سێ دا لە هەڵەبجە نەبوون، بۆچی ئەو لیستانە دەشێوینرێت؟ تەنها لەبەر بەشێک لە منحەیە؟

علی مەحمود: ئەم كێشەیە لە پێشمەرگەی دێرین، شەهید، زیندانی سیاسی، ئەنفال و برینداراندا هەیە! حیزبە دەسەڵاتدارەكان و بەرپرسەكانیان هەمووو شتێكیان شێواندووە و دەستیان خستۆتە هەموو لیستەكانەوە. برینداری وا هەیە هێشتا ناوی داخل نەكراوە!؟ كەچی 31 ساڵە دەتلێتەوە بەدەم ئازاری چەكی كیمیاوییەوە!

بۆپێشەوە: لەئاستی فەرمی و نێو دەوڵەتیدا، چ هەنگاوێکی بەرجەستە نراوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجە؟ بۆ بەسزا گەیاندنی تۆمەتبارانی ئەو کارەساتە؟ بۆ بە جینۆساید ناساندنی؟

عەلی مەحمود: لە ئاستی نێونەتەوەییدا، دادگاییكردنی فرانس ڤان ئانرات یەكەم كار و بە بەرهەمترین كار بووە كە كراوە. هەم بۆ دادگاییكردنی یەكێك لە هاوبەشانی تاوانەكە كە بازرگانێكی چەكی كیمیاوی بوو. هەم بۆ بە دۆكۆمێنتكردنی تاوانی هەڵەبجە، سەردەشت، زێوێ، گۆپتەپە، زەردە و ئەنفال و …تاد، لە دادگاییەكەدا تاوانەكە وەك تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناسێنرا. هاوكات لە كەنەدا پەرلەمان بڕیاریدا تاوانەكە وەك تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێت. دوای ئەم دوو هەوڵە؛ هەوڵی گەورەی دیكە نییە، ئەوەی هەیە دەنگدان بووە لە پەرلەمانەكان، یاخود چەند پەرلەمانتارێك هەڵوێستیان دەربڕیوو.ە ئەمەی دەیڵێم بۆ هەڵەبجەیە.

بۆپێشەوە: لاتان وایە دەبێ چ بکرێت، بۆئەوەی کارەساتی لەشێوەی هەڵەبجە، دووبارە نەبێتەوە؟ دەوڵەتی عێراق لەوبارەیەوە چی دەکەوێتە ئەستۆ؟

علی مەحموود : تاوانباران دادگایی بكرێن و لە سزا ڕزگاریان نەبێت. عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی، بازرگانی چەكی کۆمەلکوژ قەدەغە بكرێت.

تێبینی: ئەم دیمانەیە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤٨ی بەرواری ١٥/٣/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە

 

 

About hkkk

Check Also

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ: …

عەبدوڵا سڵێمان، گۆران عەبدوڵا، عەلی مەحمود، شوان داودی وعوسمانی حاجی مارف لەساڵیادی تیرۆکردنی هاوڕییان شاپور …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *