Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 دەریای ئیجە ژیانی ژمارەیەک لە پەنابەری تری هەڵلوشی

دەریای ئیجە ژیانی ژمارەیەک لە پەنابەری تری هەڵلوشی

ئامادەکردنی رۆژ عەزیز

ئیرادەیەکی بەهێزی دەوێت ٦ ئازیزت بە بەرچاوتەوە بخنکێن…

ئەم وێنەیەی دەیبینن، وێنەی پێنج مناڵ وهاوسەری ئەو ژنەن بەناوی مهاباد ئیسماعیل عەلی یە کە لە روداوەکەی قەرەبورونی شاری ئیزمیری تورکیا تەنها خۆی دەرچوو هەر پێنج منالەکەی و هاوسەرەکەی لەو روداوەدا دەخنکێن. گێرانەوەی ئەم روداوە، و ویناکردنی لە سەختی سەخترە، مەگەر ئینسانەهایەکی بەئیرادەی بێ کۆتا خۆی بۆ بگرێت چاوەکان پڕ فرمێسک نەبن. یان کەسانێک بەتەواوەتی ویژدانیان، بەستبێتی… چ کارەسات و ڕووداوێکی جەرگ بڕە، بەبەرچاوی خۆتەوە ببینی، شەپۆلە سەرشێتەکانی دەریا یەک لەدوای یەک جگەر… گۆشەکانت، مناڵەکان و” پینج مناڵ” و هاو ژینەکەت، لێ بفڕێنێ و بەرەو مەرگ راپێچێان بکات… دڵ و ویژدانی چ ئینسانێک بەرگەی ئەو تراژیدیایە دەگرێت… مهاباد باسی ڕوداوەکە دەکات و دەڵێت” تەنها من هیلەکی مەتاتیم لەبەر بوو ئەوانی تر هێلەکیان پێ نەبوو، بۆیە تەنها من دەرچووم لەکۆی ٣٢ پەنابەر” .

دەڵێت کاتێک یەختەکەمان لەکارکەوت ئیتر شەپۆلەکان غەرقیان کردین کوڕە گەورەکەی تا دوا جار دەستی گرتبوو تا نەخنکێت، بەڵام دواجار شەپۆلەکان ئەو کورەشیان لەدەستی رفاند. دەڵێت زۆرم بەهاوسەرەکەم وت دەستم بەرمەدە تا نەخنکێیت، بەڵام نەمانتوانی دەستی یەک بەرنەدەین دواجار ئەویش خنکا .

مهابات دەڵێت رۆژی ٤ی مانگ لەزاخۆوە بەرێ کەوتین بۆ تورکیاو لەوێ چووینە ئیزمیرو لە ناوچەی قەرەبورون سواری بەلەمێک بووین کە پێشتر ئێمە دوو قاجاخچی کورد بوون یەکێکیان خەڵکی سوریا بوو ئەوی تریشیان کوردی عێراق لەگەڵ قاچاخچیەکی عەرەب زمان کە عێراقی بوو .. دەڵێت کاتێک لەناو دەریاکەدا تەلەفۆنمان بۆ قاجاغچیەکە کرد هاوکارمان بێت کەچی تەلەفۆنەکەی داخستبوو هیچ کەس نەبوو فریامان بکەوێت دواجار هەموو پەنابەرەکانی نێو بەلەمەکە خنکان، تەنها خۆم دەربازم بوو، دوان لەو خانەوادەی لەگەڵم بوو ٨کەس بوون ئەوانیش سەرجەمیان خنکان ئەوانی دیکە لەگەڵمان بوون ئەفغانی خەڵکی عەرەب زمان بوون ..

مهابات تەنها بەهێلەکەکەی کە لەبەری بوو رزگاری بووە دواتر لەناوچەی قەرەبوون لەدەرگای ماڵێک دەدات لێێ ناکەنەوە، دواتر لەدەرگای ماڵێکی دیکە دەدات لێی دەکەنەوە. روداوەکە باس دەکات و دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکان لەروداوەکە ئاگادار دەکەنەوە. مهابات ٢٦سەعات لەناو ئاودا ماوەتەوە دواجار بەهێلەکەکەی رزگار بووە ئێستا ئەو بەتەنها ماوە پێنج مناڵ و هاوسەرەکەی لەدەستداوە تەنها تەرمی دوو مناڵی دۆزراونەتەوە.

تێبینی: ئەم بابەتە لەبۆپێشەوەی ژمارە ٣٨ کە بەرواری ١٥ی ئۆکتۆبەر بڵاوبۆتەوە

About hkkk

Check Also

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕێ کاوە کەریم، بە بۆنەی ١٩ ساڵ تێپەربوون بەسەر ڕووداوی تیرۆریستی ١١ سێبتەمبەردا…

بۆپێشەوە: هێرشی تیرۆریستی و خۆکوژی ١١سێپتەمبەر… دنیای تەکاندا و بواری کردەوە تا ئەمریکا ملهوڕی و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *