Home 6 باسەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری 6 رووداوه‌ گه‌وره‌كان‏ و ئينسانه‌ بچووكه‌كان

رووداوه‌ گه‌وره‌كان‏ و ئينسانه‌ بچووكه‌كان

له‌په‌راويزى‌ قسه‌كانى‌ ئه‌م دوايى‌يه‌ى‌ عبدالله‏ى‌ مهتدى‌دا

به‌داخه‌وه‌ واده‌رئه‌كه‌وى‌كه‌ جه‌نابى‌عبدالله‏ى‌مهتدى‌سه‌ره‌نجام له‌ رووداوه‌كانى‌شه‌ش سالى‌پيشووى‌ناو حزبى‌كومونيستى‌ئيران كه‌ بووه‌ مايه‌ى‌جيابوونه‌وه‌ى‌ئيمه‌ به‌سلامه‌تى‌ده‌رنه‌چووه‌. گومان له‌وه‌دا ني‌يه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ورانه‌، بو هه‌موومان ده‌ورانيكى‌دژوار بوو. هه‌م بو ئيمه‌، هه‌م بو ئه‌و كه‌سانه‌ى‌كه‌ له‌و ريكخراوه‌يه‌دا مانه‌وه‌، هه‌م بو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ هه‌ر له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌ ريگايه‌كى‌تريان گرته‌ به‌ر. به‌لام زوربه‌ى‌هه‌ره‌ زورى‌ئه‌و سه‌دان هه‌لسووراوه‌ سياسي‌يه‌ له‌ماوه‌ى‌چه‌ند سالى‌رابردوودا سه‌ره‌نجام ريگاى‌خويان دوزي‌يه‌وه‌و ئه‌و ئالوگورو جيابوونه‌وانه‌يان وه‌كو قوناغ‏و ده‌وره‌يه‌ك له‌ژيانى‌خويان سه‌يركردو تي‌يان په‌راند. به‌لام به‌داخه‌وه‌ وادياره‌ جه‌نابى‌موهته‌دى‌هه‌رله‌ويدا كه‌وت‏و مايه‌وه‌.

درونامه‌كه‌ى‌ئه‌خيرى‌ئه‌و له‌دژى‌من‏و حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌و درو هه‌لبه‌ستنه‌ سه‌رسام كه‌ره‌كانى‌له‌باره‌ى‌ميژووى‌حزبى‌كومونيستى‌ئيرانه‌وه‌، هه‌رچه‌ند له‌رووى‌زمان پيسي‌يه‌وه‌ هه‌نگاويكى‌گه‌وره‌يه‌ كه‌ ئه‌و له‌ماوه‌ى‌ئه‌م چه‌ند ساله‌دا هه‌لى‌گرتووه‌، به‌لام له‌رووى‌ناوه‌روكه‌وه‌ تازه‌ ني‌يه‌. ئه‌مه‌ ته‌نها هه‌نگاويكى‌تره‌ به‌و ئاقاره‌دا كه‌ ئه‌و له‌ شه‌ش سال‌ به‌رله‌ئيستاوه‌ گرتي‌يه‌ به‌ر. هه‌ر ئه‌وكاته‌ هه‌ندى‌قسه‌ى‌له‌م بابه‌ته‌ى‌كردو هه‌رئه‌وكاته‌ش وه‌لامى‌وه‌رگرته‌وه‌. وه‌ هه‌رله‌به‌ر هه‌ست كردن به‌ مه‌يلى‌ئه‌وو چه‌ند كه‌سيكى‌تر بو ئه‌م جوره‌ جموجوله‌ غه‌يره‌ سياسي‌و ئيفترا دروستكردنانه‌ بوو كه‌ من‏و هاوري‌يانى‌ترى‌مه‌كته‌بى‌سياسي‌، سه‌ربارى‌ئه‌وه‌ى‌كه‌ رامان گه‌ياند ده‌مانه‌وى‌له‌ حزبى‌كومونيستى‌ئيران جيابينه‌وه‌، به‌لام تا كوتايى‌پلنيومى‌بيست‏و يه‌كه‌م له‌ رابه‌رايه‌تى‌ئه‌و حزبه‌دا ماينه‌وه‌ بوئه‌وه‌ى‌ئه‌م شيوازانه‌ له‌كاتى‌جيابوونه‌وه‌دا مه‌يدان په‌يدا نه‌كه‌ن. هه‌ركه‌سيك نووسراوه‌كه‌ى‌ئه‌مروى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌بخوينيته‌وه‌ ده‌توانى‌ئه‌و بينيته‌ به‌رچاوى‌خوى‌كه‌ ئه‌م جوره‌ قسانه‌ له‌ كه‌ش‏وهه‌وايه‌كى‌قوتبيي‌‏و له‌ ريكخراويكى‌گه‌وره‌و چه‌كداردا ده‌يتوانى‌چ ئاكاميكى‌ترسناكى‌لـى‌بكه‌ويته‌وه‌. ئه‌وه‌ى‌كه‌ ئه‌و ريكخراوه‌ به‌و فه‌رهه‌نگه‌ سياسي‌يه‌ به‌رزه‌وه‌ ئه‌و جيابوونه‌وه‌يه‌ى‌عه‌مه‌لى‌كرده‌وه‌، گه‌واهي‌نامه‌ى‌شانازي‌يه‌ بو هه‌موو هه‌لسووراوانى‌ئه‌و حزبه‌. جه‌نابى‌موهته‌دى‌هيچ كاتيك ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ى‌ده‌رك نه‌كرد.

بوچى‌لايه‌نگرى‌پيشووى‌ئيمه‌، هاوري‌ى‌پيشووى‌ئيمه‌، كه‌سيك كه‌ حه‌زى‌ئه‌كرد خوى‌به‌ داكوكي‌كه‌رى‌خه‌ت‏و باسى‌كومونيزمى‌كريكارى‌ناوبه‌ريت، كه‌سيك كه‌ تا دوا ساتى‌جيابوونه‌وه‌ى‌ئيمه‌، نانووس كردنى‌خوى‌له‌ فراكسيونى‌كومونيزمى‌كريكاري‌دا ده‌دا به‌گوي‌ى‌ئه‌م‏وئه‌ودا، كه‌سيك كه‌ به‌دريژايى‌هه‌شت سال‌ له‌ هيچ كوبوونه‌وه‌يه‌كدا ته‌نانه‌ت يه‌ك كه‌ليمه‌شى‌له‌دژى‌ئيمه‌ نه‌وتووه‌، كه‌سيك كه‌ له‌و حزبه‌دا ده‌نگى‌له‌دژى‌هيچ پيشنيارو ته‌رحيكي‌ئيمه‌ نه‌داوه‌، كه‌سيك كه‌ پلنيوم له‌دواى‌پلنيوم، ته‌نانه‌ت دواى‌راگه‌ياندنى‌نييه‌تى‌ئيمه‌ بو جيابوونه‌وه‌، ده‌نگى‌به‌ “شه‌خسى‌مەنسور حكمت” داوه‌ بو رابه‌رايه‌تى‌ئه‌و حزبه‌، ئه‌مرو ئاوا به‌م شيوه‌ هيستريك‏و ناشرينه‌ قسه‌ به‌ئيمه‌و ئه‌و ده‌ورانه‌ ده‌كات؟ بادانه‌وه‌ به‌لاى‌راستدا، دلراگرتنى‌بالى‌راستى‌به‌جي‌ماو له‌كومه‌له‌ى‌پاش جيابوونه‌وه‌، ته‌مه‌لوق‏و ماستاوكردن بو مام جه‌لاله‌كان‏و هه‌ولدان بو لـي‌بووردن‏ له‌ باره‌گاى‌ناسيوناليزمى‌كورددا، “خوئاماده‌كردن” بو هه‌لبژادنى‌كوميته‌ى‌ناوه‌ندى‌له‌ كونگره‌دا؟ زور باشه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌جي‌ى‌خويان. به‌لام له‌قسه‌كانى‌جه‌نابى‌موهته‌دي‌دا په‌ياميك له‌پشتى‌ئه‌مانه‌وه‌يه‌. ئه‌م مه‌فاهيمانه‌ مانايه‌كى‌له‌ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ر سياسى‌ده‌به‌خشنه‌ كرده‌وه‌كانى‌ئه‌مروى‌جه‌نابى‌موهته‌دي‌، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ نووسراوه‌كه‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌له‌بنه‌ره‌تدا راگه‌ياندنيكه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ره‌سهينانيكى‌شه‌خسيي‌. ره‌نگه‌ عبدالله‏ى‌موهته‌دى‌ته‌نها كه‌سيك بيت كه‌ توانى‌له‌ئالوگورو جيابوونه‌وه‌كانى‌ناو حزبى‌كومونيستى‌ئيران تراژيديايه‌كى‌شه‌خسى‌بوخوى‌دابتاشي‌. به‌داخه‌وه‌، واده‌رئه‌كه‌ويت كه‌ پروسه‌ى‌جيابوونه‌وه‌ سه‌ربارى‌ئه‌و هه‌موو هه‌وله‌ى‌هه‌مووان، سه‌ره‌نجام بي‌قورباني‌دان نه‌بوو.

بادانه‌وه‌ى‌سياسى‌شتيكى‌سه‌مه‌ره‌ ني‌يه‌. له‌جيهانى‌سياسه‌تدا زوريك باده‌ده‌نه‌وه‌. هه‌نديكيان له‌رووى‌به‌رژه‌وه‌ندى خوازي‌و حيساب كردنى‌سوودو زيانه‌وه‌، هه‌نديكيان له‌رووى‌ده‌رك كردنى‌حه‌قيقه‌تى‌تازه‌وه‌ يان ئه‌وه‌ى‌خويان پي‌يان وايه‌ حه‌قيقه‌تى‌تازه‌يه‌. به‌لام ئه‌م حاله‌ته‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دي‌، بادانه‌وه‌ى‌سياسى‌ني‌يه‌. ئه‌م ئيدعايه‌ى‌كه‌ گوايه‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌ئه‌مرو به‌وه‌ گه‌يشتووه‌ كه‌ بو ماوه‌ى‌هه‌شت سال فريوى‌مەنسور حكمتى‌خواردبوو و ببووه‌ په‌يژه‌ى‌سه‌ركه‌وتنى‌ئه‌وو ئه‌مرو تور دراوه‌، نه‌ ليكدانه‌وه‌يه‌كى‌سياسي‌يه‌و نه‌جدي‌يه‌. خوشيان باوه‌ريان پي‌ى‌ني‌يه‌. چه‌ندين جار هه‌ر خودى‌ئه‌م جه‌نابانه‌ وه‌لامى‌ئه‌م قسه‌ پروپووچانه‌يان به‌ ئاخونده‌ خه‌لكي‌يه‌كان‏و پاسدارانى‌دژى‌خه‌لكى‌له‌كوردستان داوه‌ته‌وه‌. وه‌تازه‌، له‌ هيچ شوينيك ئاماژه‌ بو ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ سه‌ره‌نجام كه‌ى‌له‌ كه‌رويشكه‌ خه‌ويان راپه‌رين‏، چون له‌خه‌و هه‌ستان‏و سه‌ره‌نجام له‌ چ وه‌ختيكه‌وه‌ ئيتر مه‌سئولييه‌تى‌كارو كرده‌وه‌كانى‌خويان ده‌گرنه‌ ئه‌ستو. بوچى‌ده‌بى‌گويگرى‌جه‌نابى‌موهته‌دي‌، دواى‌ئه‌م ئيعترافه‌ى‌ئه‌و به‌ گيلي‌و شوين كه‌وتنى‌سياسى‌كويرانه‌، ده‌بى‌جوريك ئيحترام بو ئه‌وو بيروباوه‌ره‌كه‌ى‌دابنيت‏و بييه‌ويت “بلاوكراوه‌ تيوري‌”يه‌كه‌ى‌بخوينيته‌وه‌؟ نه‌خير، ئه‌مه‌ بيروباوه‌رى‌واقعي‌ى‌خودى‌جه‌نابى‌موهته‌ديش ني‌يه‌، به‌لام هه‌رئه‌وه‌ى‌كه‌ ئه‌و ئاماده‌يه‌ ئاوا خوى‌به‌ به‌رچاوى‌هه‌مووانه‌وه‌ سووك بكات، حه‌قيقه‌تيكى‌بنه‌ره‌تي‌تر له‌باره‌ى‌كارى‌ئه‌مرويه‌وه‌ به‌يان ده‌كات.

جياوازي‌يه‌كى‌بنه‌ره‌تى‌له‌نيوان بادانه‌وه‌ى‌سياسي‌و توبه‌كردندا هه‌يه‌. بادانه‌وه‌ى‌سياسى‌خالى‌ده‌ستپيكردنى‌حه‌ره‌كه‌تيكه‌. ئاماده‌يى‌نيشاندانه‌ بو هه‌نگاو هه‌لگرتن به‌ ريره‌ويكى‌تردا. به‌لام توبه‌، خالى‌كوتايى‌ريچكه‌يه‌كه‌. راگه‌ياندنى‌شكست‏و ته‌سليم بوونه‌. ئه‌وه‌ى‌كه‌سيكى‌توبه‌ كردوو ئه‌يخاته‌ سه‌ر زماني‌، نه‌ بو خودى‌ئه‌وو نه‌ بو ئه‌و كه‌سه‌ى‌داواى‌توبه‌ى‌لـي‌كردووه‌و نه‌ بو ته‌ماشاكه‌ران، حه‌قيقه‌تيكى‌ني‌يه‌، ده‌زانن حه‌قيقه‌تى‌ني‌يه‌، پيويست ناكات هه‌يبيت، قه‌رار ني‌يه‌ هه‌يبيت. توبه‌كردن راگه‌ياندنى‌ووردبوونى‌شه‌خسييه‌ت‏و ئيراده‌ى‌ئه‌و كه‌سه‌يه‌. وه‌ ده‌بى‌هه‌ر ئه‌مه‌ش نيشانى‌هه‌مووان بدات. سووكايه‌تى‌كردن به‌ موقه‌دده‌ساتى‌پيشووى‌خوت، به‌هاوري‌يانى‌پيشووى‌خوت، گالته‌كردن به‌ ئيفتخارات‏و ده‌سكه‌وته‌كانى‌پيشووى‌خوت، ژيرپي‌نانى‌پره‌نسيپه‌كانى‌پيشووى‌خوت‏و ئينكارى‌كردنى‌بي‌شه‌رمانه‌ى‌حه‌قيقه‌ته‌ زيندووه‌كانى‌به‌رچاوى‌خوت، هه‌موو ئه‌مانه‌ برياره‌ ئه‌م ووردبوونه‌ نمايش بكه‌ن. ناوه‌روكى‌باسه‌كه‌ى‌جه‌نابى‌مه‌هته‌دى‌پووچه‌، هه‌روه‌ك خودى‌خويشى‌كاريكى‌به‌ ناكوكي‌ى‌سه‌رسورهينه‌رى‌قسه‌كانى‌ئه‌مروى‌له‌گه‌ل‌ ميژوويه‌كى‌نووسراودا ني‌يه‌. ئه‌وه‌ى‌كه‌ ئه‌م قسانه‌ى‌سه‌دو هه‌شتا پله‌ به‌پيچه‌وانه‌ى‌قسه‌ ره‌سمي‌يه‌كانى‌پيشووى‌خويه‌وه‌يه‌تى‌ئازارى‌نادات. ئه‌و به‌پيچه‌وانه‌وه‌ خه‌ريكه‌ ئه‌مه‌ راده‌گه‌يه‌ني‌: “هيچ شه‌رم ناكه‌م، من رويشتووم، ئيتر هه‌موو شتيك ئه‌شى‌بليم، ئيتر هه‌موو كاريك ئه‌شى‌بكه‌م.”

چ كه‌سيك داواى‌ئه‌م ته‌سليم بوون‏و حه‌قاره‌ته‌ى‌له‌و كردووه‌؟ چ هيزيك، چ فاكته‌ريك، چ پيداويستي‌يه‌ك، ئه‌وى‌ئاوا ناچار به‌ ده‌ربرينى‌په‌شيمانى‌كردووه‌؟ نه‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ناسيوناليستيى‌كوردو نه‌ چه‌پى‌خه‌لكي‌ى‌ئيران‏ هيچ كاميان ئه‌م تاقيكردنه‌وه‌ ده‌ردناكه‌يان بو قبوولكردنى‌ئه‌و له‌ مه‌حفه‌له‌كه‌ياندا دانه‌نابوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واش بووايه‌ ده‌كرا بپرسين بوچى‌ئه‌و ئاماده‌ بووه‌ ئه‌م به‌هايه‌ بدات. ئه‌و ده‌يتوانى‌چه‌پتر بووايه‌، به‌ئه‌ده‌بتر بووايه‌، به‌ئينسافتر بووايه‌، راستگوتر بووايه‌، به‌ره‌وشت‏تر بووايه‌، به‌پره‌نسيپ‏تر بووايه‌و به‌هوى‌خه‌تى‌سياسى‌خويه‌وه‌ لايه‌نگريى‌نه‌ته‌وه‌چي‌يه‌ كورده‌كانى‌بولاى‌خوى‌رابكيشايه‌، له‌ يه‌كيتى‌چه‌پى‌كريكاري‏شدا خوى‌ناونوس بكات‏و بو كوميته‌ى‌ناوه‌نديى‌ريكخراوه‌كه‌ى‌خوشى‌هه‌لبژيردرايه‌. بروا ناكه‌م هيچ بزووتنه‌وه‌يه‌ك، هه‌رچه‌نديك بورژوايي‌و عه‌شايه‌ري‌و دواكه‌وتووش بيت، پي‌ى‌خوش بيت كه‌ شه‌خسييه‌ت‏و رابه‌رانى‌خوى‌يان دوست‏و هاوپه‌يمانانى‌خوى‌له‌نيو شكست خواردووه‌كان، فريو خواردووه‌كان‏و توبه‌ كردووه‌كان‏دا هه‌لبژيريت. له‌رووى‌سياسي‌يه‌وه‌ جه‌نابى‌موهته‌دى‌نه‌ ناچار بووه‌و ناپيويستى‌به‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌م روژه‌ى‌به‌سه‌ردا بيت. مه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سى‌تر له‌به‌شداربووانى‌ئه‌و ميژووه‌ ده‌ ساله‌يه‌دا هه‌يه‌ كه‌ ئاماده‌بن بو دلخوش كردنى‌ئه‌م‏و ئه‌و يان به‌ده‌ستهينانى‌ئه‌م يان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندى‌سياسي‌‏و ريكخراوه‌يى‌ئاره‌زومه‌ندانه‌ ئه‌و سالانه‌و ئه‌و پراتيكه‌و ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ى‌سياسى‌خويان له‌ماوه‌ى‌ده‌يه‌يه‌كدا بخه‌نه‌ ژيرپي‌وه‌؟ نه‌خير، ئه‌مه‌ ئيتر هه‌لبژاردنيكى‌شه‌خسي‌يه‌. له‌ناخه‌وه‌ هه‌لده‌قوولي‌. ناكرى‌ئه‌مه‌ بخريته‌ ئه‌ستوى‌سياسه‌ت. ناكرى‌ئه‌مه‌ بخريته‌ ئه‌ستوى‌جه‌لال تاله‌باني‌و راه كارگه‌ر و عومه‌رى‌ئيلخاني‌زاده‌.

له‌وه‌لام به‌ دروكانى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌سه‌باره‌ت به‌ ميژوو و په‌يوه‌ندي‌يه‌كان‏و هه‌لسووراوانى‌حزبى‌كومونيست‏و كومه‌له‌ى‌ئه‌و كاته‌، هاوري‌يانيكى‌تر وه‌لامى‌شايسته‌يان داوه‌ته‌وه‌. ئه‌و “بيره‌وه‌ري‌”يه‌ هه‌لبه‌ستراوانه‌ى‌كه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌ى‌ده‌گيريته‌وه‌، ته‌نانه‌ت شايسته‌ى‌به‌دروخستنه‌وه‌ش نين. له‌وه‌لاميش به‌ هه‌موو جنيوو ئيفترا شخسي‌يه‌كانى‌ئه‌و به‌ من، ته‌نها له‌ يه‌ك رسته‌دا راى‌خوم له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ليم. ته‌نانه‌ت ئه‌و روژه‌ش كه‌ جه‌نابى‌موهته‌دى‌له‌م به‌رى‌په‌رژينه‌كه‌وه‌ بوو و ئيدعاى‌ئه‌وه‌ى‌ده‌كرد كه‌ هاوبيرى‌ئيمه‌يه‌، نه‌ ئه‌وم به‌ كه‌سيكى‌قوول‌و پرمايه‌ زانيووه‌و نه‌ زه‌رره‌يه‌كيش له‌سه‌ر ئه‌وو ئينتماى‌ئه‌و بو ئه‌م ريزه‌ حيسابم ده‌كرد. جموجوله‌كانى ئه‌و له‌وبه‌رى‌په‌رژينه‌كه‌شه‌وه‌ مايه‌ى‌دلخوشي‌يه‌كى‌زياتر ني‌يه‌.

هه‌له‌يه‌كى‌گه‌وره‌ ده‌بى‌بو حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌ئيران ئه‌گه‌ر له‌ ئيمكاناته‌كانى‌بانده‌ ره‌ش‏و كوته‌ك به‌ده‌سته‌كانى‌نه‌ته‌نها راستى‌كونه‌په‌رست به‌لكو “چه‌پ”ى‌ناسيوناليستيش له‌دژى‌كومونيزمى‌كريكارى‌غافل‌ ببيت. جموجوله‌كانى‌ئه‌خيرى‌عبدالله‏ى‌موهته‌دى‌له‌بنه‌ره‌تدا ده‌بى‌له‌م چوارچيوه‌يه‌دا ده‌رك بكريت. ئه‌و ده‌يه‌ويت له‌دژى‌ئيمه‌ حزبى‌نه‌فره‌ت دروست بكات. بي‌شك ده‌بى‌ناوى‌بخريته‌ نيو ليستى‌ئه‌وانه‌ى‌كه‌ زووتر ده‌ستيان پركردووه‌و له‌ويش وه‌ستا ترن.

رسوايى‌سياسيى‌يان كوت‏وبه‌ندى‌دبلوماسي‌، ديسانه‌وه‌ ده‌رباره‌ى‌ناوه‌روكى‌باسه‌كه‌

خاسييه‌تى‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ى‌ئاستى‌نووسراوه‌كانى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌بو خوى‌هه‌رشتيك بيت، بو ريكخراوه‌كه‌ى‌ئه‌و برياره‌ ئه‌وه‌ بيت كه‌ باسى‌راست ره‌ويى‌سياسي‌يان له‌كوردستانى‌عيراق‏و دوستايه‌تي‌يان له‌گه‌ل‌ هيزه‌ كونه‌په‌رسته‌كانى‌ناوچه‌كه‌دا بشاريته‌وه‌. ئه‌م ره‌خنه‌يه‌ هيشتا له‌جيگاى‌خويه‌تي‌و ئه‌و پرسيارانه‌ى‌خرابوونه‌ گور هه‌روا به‌بى‌وه‌لام ماونه‌ته‌وه‌.

به‌رله‌ هه‌رشتيك ده‌بى‌به‌روشني‌و به‌ساده‌يى‌ئه‌وه‌ بليم كه‌ دوور كردنه‌وه‌ى‌ريكخراوه‌ سياسي‌يه‌ ئوپوزسيونه‌ ئيراني‌يه‌كان له‌ كونه‌په‌رستيى‌ناوچه‌كه‌، خواستيكى‌ئاشكراو سياسه‌تيكى‌راگه‌يه‌نراوى‌هه‌ردوو حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌ئيران‏و عيراقه‌. ئه‌مه‌ سياسه‌تيكى‌ره‌واو شورشگيرانه‌و سروشتى‌ئيمه‌يه‌. هه‌رچه‌نديك جه‌نابى‌موهته‌دي‌‏و كه‌سانى‌وه‌كو ئه‌و هات‏وهاوار بكه‌ن، خه‌لك هان بده‌ن‏و پيلانگيريى‌بكه‌ن، ناتوانن به‌قه‌د سه‌ره‌ ده‌رزي‌يه‌ك حه‌قانييه‌تى‌ئه‌م خواسته‌ له‌كه‌دار بكه‌ن‏و پي‌داگرتنى‌ئيمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سياسه‌ته‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌. ريگه‌ بده‌ن ديمه‌نيكى‌هاوتاى‌ئه‌مه‌ بينينه‌ به‌رچاوى‌خومان، ره‌نگه‌ نيشاندانى‌ئه‌بعاده‌ واقعي‌يه‌كانى‌ئه‌م گري‌يه‌ ساده‌تر بكاته‌وه‌. بيهيننه‌ به‌رچاوتان، هه‌روه‌كو چون به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات، ريكخراوى‌رزگاريبه‌خشى‌فه‌له‌ستين دواى‌هاتنه‌سه‌ركارى‌خومه‌ينى‌له‌گه‌ل‌ ده‌وله‌ت‏و ره‌وتى‌ئيسلامى‌له‌ ئيران نزياكه‌يه‌تى‌بكات. به‌ره‌سمى‌رژيمى‌ئيسلامى‌وه‌كو به‌رهه‌مى‌ره‌واى‌شورشى‌خه‌لك به‌ره‌سمى‌بناسيت. لايه‌نگريى‌له‌ ده‌سه‌لاتداريتى‌رژيمى‌ئيسلامى‌بكات‏و له‌ تاران بنكه‌ بكاته‌وه‌. وا بيننه‌ به‌رچاوتان كه‌ ئه‌م ريكخراوه‌ سه‌ره‌راى‌بينينى‌سه‌ركوت‏و ده‌ستگيري‌يه‌كان‏و دواتريش ئيعدامه‌ به‌كومه‌له‌كانى‌خه‌لكى‌شورشگيرى‌دواى‌٣٠ى‌خورداد ، نه‌ته‌نها ناره‌زايه‌تى‌ده‌رنه‌بري‌و په‌يوه‌ندى‌خوى‌نه‌پچريني‌، به‌لكو هه‌رچى‌زياتر لايه‌نگريى‌له‌ رژيمى‌ئيسلامى‌بكات‏و ديسانه‌وه‌ ئه‌و به‌ حكومه‌تى‌ره‌واى‌ئيران ناوبه‌ريت. هه‌رئه‌مه‌نده‌، نه‌ته‌نها حه‌ق ده‌دات به‌ كومونيستى‌فه‌له‌ستينى‌يان ئيرانى‌كه‌ په‌رده‌ له‌رووى‌ئه‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌ هه‌لمالي‌و داوا بكات كه‌ حه‌قانييه‌تى‌خواستى‌رزگاريى‌خه‌لكى‌فه‌له‌ستين نه‌كريته‌ به‌لگه‌ى‌پاساوكردنى‌رژيميكى‌كونه‌په‌رست‏و، داوا بكات كه‌ ريكخراوى‌رزگارى به‌خش ده‌ست له‌ هه‌لپه‌رستي‌ى‌خوى‌هه‌لگري‌، ده‌ست له‌ پشتيوانيى‌سياسى‌خوى‌له‌م رژيمه‌ هه‌لگري‌و بيته‌ پال‌ شورشگيران له‌ ئيران، به‌لكو ئه‌مه‌ ده‌كاته‌ ئه‌ركى‌ئه‌وان. ئيستا واى‌دابنيين كه‌ ((پي‌. ئيل‌. ئو)) هه‌ربه‌مه‌ نه‌وه‌ستي‌و ده‌ست بكات به‌ راگه‌ياندن ده‌ركردن له‌دژى‌په‌يكارو فيدايى‌، ئه‌وان به‌ داروده‌سته‌ى‌ئه‌م‏و ئه‌و ناوبه‌ريت، رابگه‌يه‌نى‌كه‌ ئه‌مانه‌ “هيز نين”، “فريويان خواردووه‌”، ناره‌زايه‌تي‌نامه‌ بنوسي‌و بلى‌كه‌ فلانه‌ ووتارى‌په‌يكار‏و ره‌زمه‌ندگان سه‌رباره‌ت به‌ په‌رده‌هه‌لمالين له‌رووى‌حاله‌تيكى‌دياريكراو له‌ پشتيوانيى‌ماددى‌((پي‌. ئيل‌. ئو)) له‌ رژيمى‌ئيسلامى‌به‌فه‌رمانى‌بيگانه‌و به‌مه‌به‌ستى‌جاسووسي‌‏و هاندانى‌عه‌ره‌بستانى‌سعودى‌بووه‌، كه‌ واى‌دابنيين ئيمكاناتيك ده‌دات به‌ ((پي‌. ئيل‌. ئو)). ده‌بى‌چى‌به‌ جه‌ماعه‌تيكى‌به‌مجوره‌ بلي‌ي‌؟ گومانى‌تيدا ني‌يه‌ كه‌ بو ريكخراوه‌ كومونيسته‌كانى‌ئيران‏و فه‌له‌ستين هيچ شتيك له‌ ره‌خنه‌و رسواكردنى‌جديى‌ئه‌م شيوازه‌ ئوپورتونيستي‌يه‌ ره‌واتر ني‌يه‌.

ئه‌م حاله‌ته‌ى‌ريكخراوه‌كه‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌له‌ مه‌يدانى‌كوردستانى‌عيراقدا ته‌نانه‌ت له‌م نموونه‌ گريماني‌يه‌ش شوره‌يي‌ترو رسواتره‌. ده‌ليم نموونه‌ى‌گريماني‌، چونكه‌ ((پي‌. ئيل‌. ئو)) له‌دنياى‌واقعيدا هه‌رگيز تائه‌م ئاسته‌ خوى‌سووك نه‌كرد. وه‌ ده‌ليم رسواتر، له‌و رووه‌وه‌ كه‌ ريكخراوه‌كه‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌به‌م ئه‌بعاده‌ دياريكراوو مه‌حدوده‌وه‌، بي‌ئه‌وه‌ى‌سه‌د له‌ هه‌زارى‌((پي‌. ئيل‌. ئو)) پيويستى‌ماددي‌و دارايي‌و دبلوماسى‌هه‌بيت‏و بو دريژه‌پيدانى‌هه‌لسوورانى‌خوى‌پيويستى‌به‌وه‌ بيت كه‌ خوى‌له‌گه‌ل‌ “هيزه‌”كاندا بسازيني‌، به‌ساده‌يي‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ خوى‌خستوته‌ ئه‌م هه‌لديره‌وه‌و وادياره‌ نه‌ته‌نها دزيوي‌يه‌ك له‌م كاره‌دا نابيني‌، به‌لكو ئه‌مه‌ به‌ به‌لگه‌ى‌پايگاى‌كومه‌لايه‌تي‌و به‌هيزيى‌خوى‌ده‌زاني‌.

جه‌نابى‌موهته‌دى‌له‌ هه‌ر كوي‌يه‌ك به‌كه‌لكى‌بيت راده‌گه‌يه‌نى‌كه‌ له‌ سالى‌٩١دا له‌ كوردستان “شورشيك” به‌رپا بووه‌ (هه‌رچه‌نده‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسى‌دواترى‌ئه‌م شورشه‌ بو ماوه‌ى‌٥ سال‌ بي‌ده‌نگي‌يه‌كى‌گه‌وره‌ ده‌كات). شورشى‌٩١ى‌كوردستان، زور باشه‌. به‌لام جيگاى‌سه‌رسورمانه‌ كه‌ ئه‌م جه‌نابانه‌ له‌ شورشى‌كوردستاندا برياريان داوه‌ بچنه‌ پال‌ خومه‌يني‌يه‌كان‏و په‌نجه‌ له‌ په‌يكارو فيدايي‌و ره‌زمه‌ندگانى‌كوردستان رابووه‌شينن. ئيمه‌ پرسيارمان كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كوردستان شورش كراوه‌ (وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شكراوه‌) له‌سه‌ر چ ئه‌ساسيك حزبه‌ ميللي‌- عه‌شيره‌تي‌يه‌كانى‌كورد وه‌كو ده‌سه‌لاتدارانى‌مه‌شروعى‌كومه‌لگا قبوول‌ ده‌كه‌ن‏و جاريان بو ده‌ده‌ن؟ بوچى‌له‌به‌رامبه‌ر هيرش كردنيان بو سه‌ر ماف‏و حورمه‌ت‏و ژيانى‌خه‌لكيدا بي‌ده‌نگن‏و لاى‌هه‌موو دنيا پوز به‌ دوستايه‌تي‌يه‌كه‌تانه‌وه‌ لـي‌ئه‌ده‌ن؟ بوچى‌يه‌ك كه‌ليمه‌، ته‌نانه‌ت يه‌ك كه‌ليمه‌، له‌به‌رامبه‌ر تيرورى‌ژنان له‌ رژيمه‌كه‌ى‌ئه‌واندا، ده‌ستگيري‌و شكه‌نجه‌دان‏و هه‌ندى‌جار كوشتنى‌كريكارانى‌نارازي‌و كومونيسته‌كان له‌لايه‌ن ئه‌وانه‌وه‌، ده‌سبازيى‌ئاشكراى‌ئه‌وان له‌گه‌ل‌ كونه‌په‌رستيى‌ئيسلامى‌له‌دژى‌خه‌لك‏و به‌تايبه‌ت كومونيسته‌كان، سانسور كردنى‌بلاوكراوه‌ كومونيستي‌يه‌كان، باج خوري‌يه‌كانيان له‌ خه‌لك‏و شه‌رى‌كونه‌په‌رستانه‌يان له‌گه‌ل‌ يه‌كترداو سياسه‌تى‌خه‌لكى‌به‌بال‌به‌ست‏كراوي‌و بي‌ئوميدى‌ته‌سليم به‌عيراق كردنيان، قسه‌ ناكه‌ن‏و له‌به‌رامبه‌ردا به‌ بچووكترين به‌هانه‌ له‌دژى‌حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌عيراق پروپاگه‌نده‌ ده‌كه‌ن؟ چون له‌به‌رده‌م باره‌گاى‌يه‌كيتى‌تاله‌باني‌‏و پارتى‌بارزانى‌”ميوان”ن‏و به‌ئه‌ده‌ب، وه‌ له‌به‌رده‌م حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌عيراق خاوه‌ن‏ مال‌‏و جنيوفروش؟ ره‌خنه‌ى‌ئيمه‌ له‌م كاركرده‌ له‌راده‌به‌ده‌ر راست‏‏ره‌وانه‌و ئه‌م جيگاوشوينه‌ غه‌يره‌ قابيلى‌ديفاعه‌، ره‌خنه‌يه‌كى‌سياسى‌جدي‌و به‌ته‌واوى‌مه‌شروعه‌. وه‌لامى‌ئه‌م ره‌خنه‌يه‌، جنيودان به‌ حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌و منصور حكمت‏و سه‌دان هاوري‌ى‌دوينيتان ني‌يه‌. كوبوونه‌وه‌ بگرن، هاوبيرى‌بكه‌ن‏و سياسه‌تيكى‌دروست‏تر بگرنه‌ به‌ر. هيچ عه‌يب ني‌يه‌؟

كاتيك ئيمه‌ ناره‌زايه‌تى‌له‌م ئوپورتونيزمه‌ سياسي‌يه‌ ئاشكرايه‌ له‌ ساحه‌ى‌سياسى‌كوردستانى‌عيراق‏و ئه‌م پشتيواني‌يه‌ له‌ حزبه‌ كونه‌په‌رسته‌كانى‌كورد ده‌رئه‌برين، ئه‌م جه‌نابانه‌ خويان گيل ئه‌كه‌ن‏و له‌جياتى‌ئه‌مه‌ به‌تاسه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ قسه‌كردن له‌ سووده‌كانى‌په‌يوه‌ندي‌يان له‌گه‌ل‌ ده‌وله‌تى‌عيراقدا. زور جيگاى‌سه‌رنجه‌ كه‌ نه‌ جه‌نابى‌ئيلخاني‌زاده‌و نه‌ جه‌نابى‌موهته‌دي‌، كه‌ به‌پيويستى‌زانيووه‌ ده‌ستيك به‌وتاره‌كه‌ى‌جه‌نابى‌ئيلخاني‌زاده‌دا بهينيت‏و بيرازينيته‌وه‌، به‌هيچ جوريك خويان له‌قه‌ره‌ى‌شيوه‌ى‌هه‌لويستى‌غه‌يره‌ قابيلى‌ديفاعيان له‌به‌رامبه‌ر حزبه‌ ميللي‌- عه‌شيره‌تي‌يه‌كانى‌كورد ناده‌ن. به‌ته‌واوى‌بي‌ده‌نگى‌له‌م مه‌سه‌له‌يه‌ ئه‌كه‌ن‏و وانيشان ده‌ده‌ن كه‌ گوايه‌ رووى‌ره‌خنه‌كه‌ ته‌نهاو ته‌نها له‌ په‌يوه‌ندي‌يان له‌گه‌ل‌ عيرَاق‏دايه‌. ئه‌م مانوره‌ دوو هوى‌سه‌ره‌كى‌هه‌يه‌. هوى‌يه‌كه‌م به‌ته‌واوى‌سياسي‌يه‌‏و به‌لگه‌يه‌كى‌ترى‌ناسنامه‌ى‌راست‏و ناسيوناليستى‌ئه‌م ره‌وته‌يه‌. ئه‌مانه‌ دوستايه‌تي‌و هاوريبازي‌يان له‌گه‌ل‌ حزبه‌ كونه‌په‌رسته‌كانى‌كورددا به‌ نه‌نگ نازانن، له‌كاتيكدا ئه‌وه‌ى‌كه‌ به‌راى‌خوشيان به‌ “خالى‌لاواز”يان ده‌ژميردريت‏و ده‌بى‌روونى‌بكه‌نه‌وه‌ په‌يوه‌ندي‌يانه‌ له‌گه‌ل‌ ده‌وله‌تى‌عيراقدا. حزبه‌ كورده‌كان هه‌رچي‌يه‌ك بن به‌ كومه‌له‌ ره‌وتيكى‌نيو بزووتنه‌وه‌ى‌ميللي‌‏و “خويي‌” له‌قه‌له‌م ده‌درين، له‌كاتيكدا كه‌ عيراق ده‌وله‌تيكى‌”بيگانه‌”يه‌ كه‌ سه‌ربارى‌هه‌موو شتيك دوژمنيكى‌راسته‌وخوو ستراتيجي‌ى‌ئه‌م بزووتنه‌وه‌ خويي‌يه‌شه‌. بو ره‌وتيك كه‌ خوى‌به‌به‌شيك له‌ هه‌مان بزووتنه‌وه‌ داده‌نى‌بوونى‌په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ حزبه‌ ميللي‌يه‌كانى‌كوردداو ته‌ئييدكردنى‌ئه‌م حزبانه‌، له‌روانگه‌ى‌ئه‌وانه‌وه‌ نه‌ نه‌نگه‌و نه‌ پيويستى‌به‌ روونكردنه‌وه‌ هه‌يه‌. ئه‌م هاوري‌يه‌تي‌يه‌ لاى‌ئه‌وان به‌ مه‌سه‌له‌يه‌كى‌دراوو به‌لگه‌نه‌ويست‏و سروشتى‌ده‌ژميردريت. به‌لام په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ ده‌وله‌تيكى‌بيگانه‌و دوژمندا، ئه‌و شته‌يه‌ كه‌ له‌م بووتنه‌وه‌يه‌دا ده‌توانى‌ببيته‌ مايه‌ى‌پرسيارو ده‌بى‌وه‌لامى‌پى‌بدريته‌وه‌. ئه‌مه‌ بناغه‌ى‌بيركردنه‌وه‌ى‌ئه‌وانه‌. دووه‌م، له‌باسى‌په‌يوه‌ست به‌ په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ عيراقدا هه‌ست به‌ بروابه‌خوبوونيكى‌زياتر ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌ قه‌ولى‌خويان ده‌توانن به‌لگه‌ى‌ئه‌وه‌ بهيننه‌وه‌ كه‌ رابه‌رايه‌تى‌ئه‌و كاته‌ى‌حزبى‌كومونيست‏و “شه‌خسى‌منصور حكمت”، پيشتر له‌و حزبه‌دا ته‌ئييدى‌به‌رقه‌راركردنى‌په‌يوه‌ندي‌يان كردبوو له‌گه‌ل‌ عيراقدا، له‌كاتيكدا كه‌ له‌به‌رامبه‌ر حزبه‌ كورده‌كاندا به‌هانه‌يه‌كى‌به‌م جوره‌يان ني‌يه‌. نه‌ته‌نها به‌لگه‌نامه‌كانى‌دژايه‌تى‌كردنى‌جديى‌ئيمه‌ له‌گه‌ل‌ ته‌ئييدكردنى‌ئه‌م حزبانه‌ى‌ناو ساحه‌ى‌كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى‌هاتنه‌سه‌ركاريانه‌وه‌ به‌ ئاشكرا بلاوبووه‌ته‌وه‌، به‌لكو ده‌ورانى‌هاوپشتى‌ئاشكراى‌ريكخراوه‌كه‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌له‌گه‌ل‌ ئه‌م حزبانه‌دا له‌بنه‌ره‌تدا له‌دواى‌جيابوونه‌وه‌ى‌ئيمه‌وه‌ ده‌ست پي‌ده‌كات‏و ئه‌م راست‏ره‌وي‌يه‌ ناكرى‌به‌ “ته‌ئييد كردنى‌منصور حكمت” پاساو بكري‌. بويه‌ له‌ ئه‌نجامدا مه‌سه‌له‌كه‌ دائه‌شكينن. خويان له‌باس ده‌رباره‌ى‌لايه‌نه‌ سياسي‌و ميحوه‌ري‌يه‌كه‌، واته‌ ناسيوناليزم‏و راست‏ره‌وى‌له‌ ساحه‌ى‌كوردستاندا، ده‌دزنه‌وه‌. وا نيشان ده‌ده‌ن كه‌ گوايا تاوانى‌پاشكويه‌تى‌بو عيراق دراوه‌ته‌ پاليان‏و له‌به‌رامبه‌ردا، فورموله‌ كليشه‌يي‌و ستوك‏و سواوه‌كانى‌بالى‌راستى‌ده‌ سال‌ پيش ئيستاى‌ئه‌و حزبه‌ له‌باره‌ى‌لايه‌نه‌ ئيجابي‌يه‌كانى‌په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ عيراق بو “خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌”و “هه‌بوونى‌راديو” دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ريگه‌ بده‌ن بو به‌رگرتن له‌ ليل‌ بوونى‌باسه‌كه‌ جاريكى‌تر ليره‌دا چوارچيوه‌ى‌باسه‌كه‌ به‌ روشني‌و به‌كورتى‌باس بكه‌ين. تا ئه‌و جيگايه‌ى‌كه‌ ده‌گه‌ريته‌وه‌ بو په‌يوه‌ندى‌كومه‌له‌ى‌ئه‌مرو له‌گه‌ل‌ ده‌وله‌تى‌عيراقدا، ئيمه‌ قسه‌يه‌كمان له‌ پاشكويه‌تى‌سياسيى‌ئه‌وان نه‌كردووه‌. به‌پيچه‌وانه‌وه‌، من له‌ نووسراوه‌كه‌ى‌ئه‌نته‌رناسيونالدا ئه‌وه‌م راگه‌ياندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها په‌يوه‌ندي‌يه‌كى‌سه‌وداگه‌رانه‌و بازرگاني‌يه‌. ئه‌م دوستانه‌ خوشيان خه‌ريكن ئه‌مه‌ به‌روشنى‌ده‌لين. له‌ عيراق ئيمكاناتى‌ماددي‌و نيشته‌جي‌بوون وه‌رده‌گرن، بو هه‌لسوورانيان پيويستي‌يان به‌م ئيمكاناته‌ هه‌يه‌و ئاماده‌شن به‌ها سياسي‌يه‌كه‌شى‌بده‌ن. ئه‌وه‌ى‌كه‌ من له‌و نووسراوه‌يه‌دا ووتم، وه‌ باسيكى‌تازه‌ش ني‌يه‌ كه‌ پيشتر له‌ ريزه‌كانى‌خودى‌حزبى‌كومونيستى‌ئيراندا نه‌كرابيت، ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م به‌ها سياسي‌يه‌ روژبه‌روژ گرانتر بووه‌. عه‌قلى‌سليم، وه‌ يه‌ك زه‌رره‌ ده‌رك كردنى‌راستي‌يه‌ سياسي‌يه‌كانى‌ساله‌كانى‌ئه‌م دواييه‌ له‌ عيراق‏و كوردستاندا، حوكم ده‌كات كه‌ ئيتر ئه‌م معامه‌له‌يه‌ هه‌لبووه‌شيته‌وه‌. وه‌رگرتنى‌ئيمكانات له‌عيراق له‌سه‌ره‌تاى‌كاره‌وه‌ له‌گه‌ل‌ سه‌ربه‌خويى‌ئيراده‌ى‌كومه‌له‌دا ناكوك نه‌بوو. به‌لام هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، به‌دريژايى‌چه‌ند قوناغيك‏و دوابه‌دواى‌چه‌ند وه‌رچه‌رخانيك، به‌ته‌واوى‌واى‌لـي‌هات. وه‌ ئه‌مه‌ شتيكى‌تازه‌ ني‌يه‌. هه‌ر له‌كاتى‌ئيمه‌دا واى‌لـى‌هاتبوو. ئه‌و مه‌حدودييه‌تانه‌ى‌كه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌وه‌ سه‌رچاوه‌يان گرتبوو بو هه‌موومان له‌ ناوه‌نديى‌ئه‌و حزبه‌دا، چ ئه‌وانه‌ى‌كه‌ ئه‌لته‌رنه‌تيڤيكيان به‌دى‌نه‌ئه‌كرد‏و چ ئه‌وانه‌ى‌كه‌به‌شوين ريگايه‌كه‌وه‌ بوون بو ده‌رباز بوون له‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌، زور تال‌‏و ئازار به‌خش بوو. له‌وه‌ دلنيا نيم ته‌نانه‌ت كه‌سانيكى‌وه‌كو جه‌نابى‌موهته‌دي‌‏و ئيلخاني‌زاده‌ كه‌ به‌به‌رچاوى‌خه‌لكي‌يه‌وه‌ شانازيش به‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌وه‌ ئه‌كه‌ن‏و ئه‌مه‌ به‌ به‌لگه‌ى‌پايگاى‌خويان له‌نيو “خه‌لك”دا داده‌نين، ئه‌گه‌ر ئه‌مرو بيانه‌ويت له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست پي‌بكه‌نه‌وه‌ ئاخو به‌م ساده‌يي‌يه‌ خويان ئه‌خه‌نه‌ ناو په‌يوه‌ندي‌يه‌كى‌به‌مجوره‌‏و له‌م ئاسته‌دا. ره‌وتى‌له‌ده‌ستدانى‌سه‌ربه‌خويى‌ئيراده‌ى‌سياسى‌ره‌وتيكى‌ماددي‌و حاشاهه‌لنه‌گر بوو. ئه‌م ره‌وته‌ به‌ پاشه‌كشي‌ى‌ناوه‌نديى‌ئيمه‌ بو ناوخاكى‌عيراق ده‌ستى‌پي‌كردو به‌ بومبارانى‌كيمايايى‌هه‌له‌بجه‌و دواتر ئوردوگاى‌خومان له‌لايه‌ن عيراقه‌وه‌و دواتر ئاواره‌يى‌خه‌لكى‌كوردستانى‌عيراق له‌دواى‌شه‌رى‌خه‌ليج گه‌يشته‌ ئه‌وپه‌رى‌خوي‌. ليره‌دا ئيتر ئه‌وه‌ روون بوو كه‌ ده‌بى‌چاو به‌په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ عيراقدا بخشينريته‌وه‌. ئه‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌ له‌ چه‌ند خاليكى‌وه‌رچه‌رخانى‌چاره‌نووس ساز له‌ميژووى‌خه‌لكى‌كوردستاندا بي‌ده‌نگ بوونيكى‌مه‌رگبارو زيانبارى‌به‌سه‌ر ئيمه‌دا سه‌پاندبوو و له‌رووى‌سياسي‌يه‌وه‌ ئيتر نه‌ده‌كرا دريژه‌ى‌پي‌بدريت. كاتيك ئه‌م حه‌قيقه‌تانه‌ بو ئه‌م جه‌نابانه‌ ده‌لـي‌ي‌، له‌پشتى‌ئه‌م رسته‌يه‌دا سه‌نگه‌ر ده‌گرن كه‌ “مەنسور حكمت‏يش ئه‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌ى‌ته‌ئييد كردبوو”. من له‌سالى‌٦١ داو به‌رله‌ پيكهينانى‌حزب نه‌ك هه‌ر چه‌ك وه‌رگرتنى‌كومه‌له‌م له‌عيراق ته‌ئييد كردبوو به‌لكو هانيشم دابوو. به‌لام ناكوكى‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى‌په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ عيراقدا، له‌ برگه‌ى‌ئاشتى‌ئيران‏و عيراق‏‏و ئاسوى‌پال‌ پيوه‌نانمان بو ناو ناوچه‌كانى‌قولايى‌عيراق‏دا ده‌ست پي‌ده‌كات. كه‌سيك كه‌ وه‌كو جه‌نابى‌موهته‌دى‌بييه‌ويت ئه‌م قلشت‏و بينه‌وبه‌رده‌ گه‌رمه‌ى‌دواتر له‌نيو حزب له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ حاشا بكات، ته‌نها خه‌ريكه‌ خوى‌ده‌كاته‌ گالته‌جار. به‌لگه‌نامه‌كانى‌ئه‌م قسه‌وباس‏و بينه‌وبه‌ردانه‌ زوره‌و هه‌نديكيان هه‌ر ئه‌و كاته‌ به‌ ئاشكرا بلاوبوونه‌وه‌. قسه‌كانى‌خودى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌له‌ پلنيومى‌شانزه‌هه‌مدا كه‌ به‌ده‌ستمانه‌وه‌يه‌ بلاوي‌بكه‌ينه‌وه‌، نموونه‌يه‌كى‌بچووكى‌ئه‌م به‌لگه‌نامانه‌يه‌. پيشتريش ووتوومه‌و ديسانه‌وه‌ش ته‌ئكيدى‌لـي‌ئه‌كه‌مه‌وه‌، من مه‌سئولييه‌تى‌سياسه‌ته‌ ره‌سمي‌يه‌كانى‌حزب تا ئه‌وكاته‌ى‌كه‌ له‌رابه‌رايه‌تى‌ئه‌و ريكخراوه‌يه‌دا بووم، واته‌ له‌ كونگره‌ى‌دامه‌زرينه‌ره‌وه‌ تا ساته‌وه‌ختى‌جيابوونه‌وه‌، له‌ئه‌ستو ده‌گرم. ئيمه‌ له‌ هيچ برگه‌يه‌كدا له‌و حزبه‌دا په‌يوه‌ندى‌پچراندنمان له‌گه‌ل‌ عيراقدا ته‌رح‏و په‌سه‌ند نه‌كرد. له‌و هه‌لومه‌رجه‌داو به‌و پيكهاته‌ ته‌شكيلاتي‌و شيوازى‌هه‌لسوورانه‌وه‌، جيبه‌جي‌كردنى‌كتوپرى‌برياريكى‌به‌م جوره‌ ده‌يتوانى‌ببيته‌ مايه‌ى‌تراژيديايه‌كى‌ئينسانى‌مه‌زن. له‌ده‌ستدانى‌ئيمكاناتى‌جيگيربوون‏و ئيمكاناتى‌ماددى‌ته‌نها لايه‌نيكى‌مه‌سه‌له‌كه‌ بوو، فاكته‌ريكى‌گرنگتر ئه‌وه‌ بوو كه‌ پچرينى‌په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ عيراقدا ده‌يتوانى‌ببيته‌ مايه‌ى‌هه‌ندى‌كرده‌وه‌ى‌توله‌سينانه‌ كه‌ ئيمه‌ له‌به‌رامبه‌ريدا ئه‌گه‌ر بي‌ديفاع نه‌بووينايه‌، لانى‌كه‌م زور به‌ئاسانى‌موعه‌رره‌ز بووين بو زه‌ربه‌ خواردن. له‌به‌رئه‌مه‌ ئه‌م ده‌روازه‌يه‌ يه‌كسه‌ر به‌رووماندا كراوه‌ نه‌بوو. به‌لام له‌گه‌ل‌ ئه‌مه‌شدا ميژووى‌ئه‌و ده‌وره‌يه‌ شاهيدى‌به‌رامبه‌ركي‌ى‌توندى‌دوو ره‌وته‌: له‌ لايه‌كه‌وه‌ ئيمه‌ كه‌ ده‌مانه‌ويست كادرو ئيمكاناته‌كان هه‌رچى‌زووتر له‌ژير كونترولى‌عيراق ده‌ربكه‌ين، موعه‌رره‌ز بوونمان بو زه‌ربه‌ خواردن له‌به‌رامبه‌ر عيراقدا كه‌م بكه‌ينه‌وه‌، شيوازى‌كارى‌ته‌شكيلات بگورين‏و كوتايى‌بينين به‌م ده‌ست‏و پي‌به‌ستراوه‌يي‌يه‌ عه‌مه‌لي‌يه‌ نه‌خوازراوه‌، وه‌ له‌وبه‌ره‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى‌كه‌ ريك به‌ ليكدانه‌وه‌ى‌ساخته‌ى‌له‌چه‌شنى‌قسه‌كانى‌ئه‌مروى‌موهته‌دى‌ده‌رباره‌ى‌”خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌”و بوارى‌كه‌لك وه‌رگرتن له‌ “كيشمه‌كيشى‌ده‌وله‌تانى‌ناوچه‌كه‌” به‌ريان به‌م ره‌وته‌ ده‌گرت. سه‌ير له‌وه‌دايه‌ كه‌ عبدالله‏ى‌مهتدى‌له‌و ده‌وره‌يه‌دا له‌ ريزى‌ئيمه‌دا بوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ به‌لكو بو ده‌وره‌يه‌ك مه‌سئولى‌پروژه‌ى‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى‌هه‌لسووراوانى‌حزب بوو بو ئه‌وروپا (وازهينان له‌ “خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌”؟). هه‌رچونيك بيت، ئيمه‌ سه‌ركه‌وتين. تا راده‌يه‌ك هه‌رله‌و حزبه‌داو دواتريش به‌جيابوونه‌وه‌، به‌شى‌هه‌ره‌زورى‌ئه‌و ئيمكانات‏و ئه‌و كادرانه‌مان له‌ژير كونترولى‌عيراق هينايه‌ ده‌ره‌وه‌. بيگومان هه‌نديك ئيمكاناتمان له‌ده‌ست‏دا كه‌ بو وه‌ده‌ستهينانه‌وه‌يان ده‌بى‌زور تي‌بكوشين. به‌لام له‌نيو خه‌لكى‌كوردستاندا وه‌كو حزبيك‏و بزووتنه‌وه‌يه‌ك ده‌يان به‌رامبه‌ر به‌هيزتر ده‌ركه‌وتين. بزوووتنه‌وه‌يه‌ك كه‌ ئيتر ناچار نه‌بوو بي‌ده‌نگى‌بكات‏و توانى‌به‌به‌رچاوى‌هه‌موو كونه‌په‌رستانه‌وه‌، له‌ده‌وله‌تى‌عيراقه‌وه‌ تا حزبه‌ كونه‌په‌رسته‌كانى‌كوردستان، وه‌كو قسه‌كه‌رو داكوكي‌كه‌رى‌سه‌رسه‌ختى‌كومونيزم‏و مافه‌كانى‌خه‌لكي‌كوردستان ده‌ربكه‌ويت.

به‌م پي‌يه‌ تا ئه‌و جيگايه‌ى‌كه‌ ده‌گه‌ريته‌وه‌ بو عيراق مه‌سه‌له‌كه‌ روشنه‌. باس له‌سه‌ر لايه‌نگرى‌كردن يان به‌دروخستنه‌وه‌ى‌وه‌رگرتنى‌ئيمكانات ني‌يه‌ له‌عيراق له‌و ده‌وره‌يه‌دا. به‌لكو له‌سه‌ر ته‌شخيص كردنى‌ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌هاى‌سياسى‌ئه‌م ئيمكانات وه‌رگرتنه‌ له‌ماوه‌ى‌چه‌ند قوناغيكى‌دياريكراودا كه‌ له‌ ئه‌نته‌رناسيونال-دا باسم كردوون تا هاتووه‌ گرانتر له‌سه‌رمان ته‌واو بووه‌. له‌كاتى‌ته‌واو بوونى‌شه‌رى‌ئيران‏و عيراقه‌وه‌ تا كاتى‌جيابوونه‌وه‌ى‌ئيمه‌، په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ عيراقدا مه‌سه‌له‌يه‌كى‌جيگاى‌چاو پيياخشاندنه‌وه‌و مشت‏ومر بوو له‌و حزبه‌دا. به‌داخه‌وه‌ ته‌نانه‌ت دواى‌تاوانى‌عيراق له‌ هه‌له‌بجه‌و دواتر كوشتارى‌ده‌يان هاوري‌ى‌خومان له‌ بومبارانى‌كيميايى‌ئوردوگاى‌ناوه‌نديى‌كومه‌له‌، نه‌مانده‌توانى‌به‌ يه‌كجارى‌ئه‌لقه‌ى‌ئه‌و په‌يوه‌ندي‌يه‌ى‌كه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوو به‌ئالوگورى‌هاوكيشه‌ سياسي‌و عه‌سكه‌ري‌يه‌كانى‌ناوچه‌كه‌ ته‌نگتر ببووه‌وه‌ بپسينين. به‌لام ئه‌وه‌ ئيمه‌ بووين كه‌ وه‌كو رابه‌رايه‌تى‌ئه‌و حزبه‌ بو پچراندنى‌هه‌ميشه‌يى‌ئه‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌،هه‌رله‌ بار سووك كردنى‌ته‌شكيلاته‌وه‌ له‌ خاكى‌عيراقدا، تا ره‌خنه‌گرتنى‌جدى‌له‌و ديدگاو شيوه‌كاره‌ى‌كه‌ ئه‌م كوت‏وبه‌نده‌ى‌پيويست‏و پاساو ده‌كرد، په‌يگيرانه‌ هه‌ولمان دا (وه‌ له‌ مه‌حافله‌ قه‌ومي‌يه‌كانه‌وه‌ هه‌ر له‌م بابه‌ته‌ جنيوانه‌مان خوارد). وه‌ سه‌ره‌نجام، له‌سالى‌١٩٩١ه‌وه‌ تا ئه‌مرو، به‌شى‌هه‌ره‌زورى‌ئه‌وانه‌ى‌كه‌ حزبى‌كومونيستى‌ئيران‏و كومه‌له‌يان پيكده‌هينا، ئه‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌يان به‌ته‌واى‌پچراند. زياتر له‌ پينج ساله‌ كه‌ به‌شى‌هه‌ره‌زورى‌ئه‌و ته‌شكيلاته‌ پان‏و پوره‌ى‌ئه‌و كاته‌ له‌كوردستان، واته‌ ده‌يان نه‌فه‌ريكى‌لـي‌ده‌رچيت، له‌ژير كونترولـى‌عيراق ده‌ركيشرانه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌نيو ئه‌مانه‌دا زوريكيان خويان له‌ حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌دا خويان ريك خست كه‌ نه‌ له‌ عيراق هيچ ئيمكاناتيك وه‌رده‌گريت‏و نه‌ هيچ سانسوريك له‌سه‌ر ده‌ربرينى‌سه‌ربه‌خوو ئازادانه‌ى‌بوچوون‏و سياسه‌ته‌كانى‌خوى‌له‌به‌رامبه‌ر رژيمى‌عيراق‏و مه‌سه‌له‌كانى‌كومه‌لگاى‌عيراق‏دا قبوول‌ ده‌كات. جه‌نابى‌موهته‌دى‌هه‌ر چه‌نديك درو هه‌لبه‌ستي‌و هات‏و هاوار بكات ناتوانى‌هيچ ئالوگوريك له‌ حه‌قيقه‌تيكى‌ساده‌دا بكات ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ من ئه‌ندامى‌حزبيكم كه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاى‌سه‌رهه‌لدانيه‌وه‌ هيچ جوره‌ په‌يوه‌ندي‌يه‌كى‌له‌گه‌ل‌ ده‌وله‌تى‌عيراق‏و حزبه‌ كونه‌په‌رسته‌كانى‌ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه‌، وه‌ ئه‌و جه‌نابانه‌ش سه‌رانى‌ريكخراويكن كه‌ سه‌ربارى‌هه‌موو ئه‌م رووداوه‌ چاره‌نووس سازانه‌ى‌ئه‌م پينج ساله‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا‏و سه‌ربارى‌هه‌موو ئه‌و ئه‌لته‌رنه‌تيڤانه‌ى‌كه‌ له‌به‌رده‌ميان‏دا بوو ئه‌م ده‌ست‏وپى‌به‌ستراوه‌يي‌يه‌يان هه‌روا قبوول‌ كردو خوبادان به‌ به‌ره‌كاته‌ ماددي‌يه‌كانى‌به‌م‏و به‌و ده‌فروشن. به‌م ته‌فاسيله‌وه‌ نازانم تا كه‌ى‌ده‌كريت له‌ پشت فورموله‌ى‌”منصور حكمت خوى‌ته‌ئييدى‌كردبوو” خوت حه‌شار بده‌يت‏و ئه‌ندامانى‌گومان كردووى‌ته‌شكيلات خاو بكه‌يته‌وه‌. جه‌نابانى‌ئازيز، به‌رله‌ سالى‌٩١ هه‌رچي‌يه‌ك بووبي‌، لانى‌كه‌م له‌و ميژووه‌ به‌دواوه‌ ئيتر “مەنسور حكمت ته‌ئييدى‌ناكات”. هويه‌كانيشم به‌هيمني‌و مه‌تانه‌ته‌وه‌ بوتان روون كردووه‌ته‌وه‌. ئيتر كاتى‌ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ خوتان مه‌سئولييه‌تى‌سياسه‌ته‌كانتان‏و وه‌زعييه‌تتان له‌ئه‌ستو بگرن.

له‌رووى‌سياسي‌يه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ى‌سه‌ره‌كي‌، هه‌روه‌كو ووتم، نه‌ك سات‏وسه‌وداى‌ئه‌وان له‌گه‌ل‌ رژيمى‌عيراق، به‌لكو په‌يوه‌ندى‌نزيك‏و پشتيواني‌كردنيانه‌ له‌ حزبه‌ كونه‌په‌رست‏و ميللى‌عه‌شيره‌تي‌يه‌كانى‌كورد. ئه‌مه‌ ميحوه‌ريكى‌سه‌ره‌كى‌ره‌خنه‌ى‌ئيمه‌يه‌. جي‌ى‌سه‌رسورمانه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شيرو ريوى‌هينانه‌وه‌كانى‌ئه‌م جه‌نابانه‌دا ته‌نانه‌ت يه‌ك ديريش سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌يه‌ په‌يدا ناكه‌ي‌. له‌به‌رامبه‌ردا، زور به‌ راشكاوي‌و روشني‌و له‌ تريبونه‌ جياجياكانه‌وه‌ ئه‌م حزبه‌ دواكه‌وتووانه‌ به‌ خاوه‌ن سەلاحييه‌تى‌چاره‌نووسى‌خه‌لكى‌كوردو خاوه‌نى‌شه‌رعي‌ى‌ده‌سه‌لات له‌كوردستان ناو ده‌به‌ن. كومه‌له‌ ئينسانيك كه‌ ناوى‌خويان ناوه‌ سوسياليست، حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌عيراق به‌تاوانى‌ئه‌وه‌ى‌كه‌ گوايه‌ “ته‌نها يه‌كيكه‌” له‌ ريكخراوه‌ چه‌په‌كانى‌كوردستانى‌عيراق حاشا لـي‌ده‌كه‌ن‏‏و له‌به‌رامبه‌ردا به‌ هه‌ر به‌هانه‌يه‌ك يه‌كيتي‌و پارتى‌به‌ “حزبه‌ سه‌ره‌كي‌يه‌كانى‌كوردستان) ناو ده‌به‌ن، وه‌ له‌مه‌ش خراپتر، نه‌سيحه‌تى‌ئه‌وه‌يان ده‌كه‌ن كه‌ به‌هوى‌ئه‌م “هيز هاوسه‌نگي‌يه‌ سياسي‌”(!)يه‌ى‌كه‌ ئيستا له‌ كومه‌لگاى‌كوردستان‏دا هه‌يه‌ وا باشتره‌ خودى‌ئه‌مانه‌ش له‌په‌يوه‌ند به‌ رژيمى‌عيراقه‌وه‌ “مه‌سه‌له‌ى‌خه‌لك چاره‌سه‌ر بكه‌ن”. چه‌پى‌كوردستان به‌ ره‌سمى‌ناناسن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ حه‌قدارى‌بورژوا بو خه‌لكى‌كوردستان ده‌ناسينن. وه‌ ئه‌م دوستايه‌تي‌يانه‌، به‌پيچه‌وانه‌ى‌په‌يوه‌ندى‌له‌گه‌ل‌ عيراقه‌وه‌، نه‌ به‌ پيداويستى‌ماددى‌ليك ده‌ده‌نه‌وه‌و نه‌ به‌ عه‌شقيان بو “خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌”و، نه‌ به‌ مه‌لزوماتى‌ئوردوگاداري‌و راديو داري‌و نه‌ به‌هيچ شتيكى‌تر. ته‌نها به‌سه‌رسامي‌يه‌وه‌ ده‌روانن، به‌جوريك كه‌ ده‌لـي‌ى‌هه‌ر له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌ له‌ پرسياره‌كه‌ حالى‌نه‌بوون. واقعييه‌ت ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئه‌م په‌يوه‌ندي‌يه‌يان به‌لاوه‌ به‌لگه‌نه‌ويست‏و سروشتي‌يه‌ كه‌ هه‌ست به‌ناكوكي‌يه‌ك ناكه‌ن. ئه‌مه‌ ماهييه‌تى‌سياسى‌خويانه‌. قسه‌يه‌كيان ني‌يه‌ بيكه‌ن.

ره‌خنه‌ى‌ئيمه‌ له‌ كومه‌له‌ى‌ئه‌مرو، گوشه‌يه‌كى‌بچووكه‌ له‌ ره‌خنه‌ى‌ئيمه‌ له‌ خودى‌چاوگى‌سه‌ره‌كي‌ى‌ئه‌م كونه‌په‌رستي‌يه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا. عيراق‏و هه‌موو كوردستان قه‌له‌مره‌ويكى‌كارى‌بزووتنه‌وه‌ى‌ئيمه‌و هه‌ردوو حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌عيراق‏و ئيرانه‌. خه‌تاى‌ئيمه‌ ني‌يه‌ كه‌ كومه‌له‌ى‌ئه‌مرومان له‌ كه‌نارى‌ره‌وته‌ ميللي‌- عه‌شيره‌تي‌يه‌كاندا په‌يدا كردووه‌. خه‌تاى‌ئيمه‌ ني‌يه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌عيراق نه‌ك له‌پالـى‌ئه‌و سه‌ريان ده‌رهيناوه‌. هيچ پيلانيكى‌عه‌جيب‏و غه‌ريب بو تال‌ كردنى‌ژيان له‌ جه‌نابى‌موهته‌دى‌له‌ئارادا ني‌يه‌. ئه‌مه‌ حه‌ره‌كه‌تى‌مه‌شروع‏و سياسي‌و پيشره‌وى‌ره‌وتيكه‌ كه‌ خه‌ريكه‌ له‌گه‌ل‌ ئه‌م كونه‌په‌رستي‌يه‌دا له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رامبه‌ركى‌ده‌كات‏و له‌كاتى‌كاردا بيگومان جاروبار يه‌خه‌ى‌پاريزه‌رانى‌ئه‌م كونه‌په‌رستي‌يه‌ش ده‌گري‌. ئه‌وه‌ى‌كه‌ كومه‌له‌ى‌ئه‌مرو سياسه‌تى‌پشتيواني‌كردنى‌خوى‌له‌م حزبه‌ دواكه‌وتووانه‌ به‌ چ فورموله‌يه‌ك بوخوى‌پاساو ده‌كات‏و ده‌رخواردى‌ئه‌ندامانى‌ده‌دات بو ئيمه‌ هيچ گرنگي‌يه‌كى‌ني‌يه‌. ئيمه‌ گروپه‌ سياسي‌يه‌كان نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ى‌بوونى‌راديوو مه‌قه‌رو چا ده‌مكردن‏و پاسه‌واني‌كردنيان، به‌لكو له‌سه‌ر سياسه‌تيان قه‌زاوه‌ت ده‌كه‌ين.

سياسه‌تى‌كومه‌له‌ى‌ئه‌مرو له‌ ناوچه‌كه‌دا، چ له‌ په‌يوه‌ند به‌ ده‌وله‌تى‌عيراقه‌وه‌و چ به‌تايبه‌تى‌له‌به‌رامبه‌ر حزبه‌ ميللي‌يه‌كانى‌كورددا، سياسه‌تيكى‌ئيفلاس كردوو و غه‌يره‌ قابيلى‌ديفاعه‌. ئه‌م پرسياره‌ به‌ سه‌ر سه‌رى‌رابه‌رانى‌ئه‌مروى‌ئه‌م ريكخراوه‌وه‌ هه‌لواسراوه‌. به‌داخه‌وه‌ جنيودان به‌ مەنسور حكمت‏و درو هه‌لبه‌ستن له‌مه‌ر ميژوويه‌كى‌به‌لگه‌دارو خه‌وش هه‌لنه‌گر وه‌لامى‌ئه‌م پرسياره‌ سياسي‌يه‌ واقعي‌يه‌ ناداته‌وه‌. دواى‌نيشتنه‌وه‌ى‌هه‌موو گه‌ردو خوله‌كان‏و كرانه‌وه‌ى‌هه‌موو عوقده‌كان، ديسانه‌وه‌ ئه‌م پرسياره‌ باقي‌يه‌ كه‌ ئه‌مه‌ چ سياسه‌تيكه‌؟ ئه‌مه‌ چ هه‌لبژاردنيكى‌سياسى‌رسوايه‌؟ ئه‌مه‌ بناغه‌ى‌مه‌سه‌له‌كه‌يه‌. هه‌لاتن له‌ده‌ستى‌ئيمكانى‌ني‌يه‌.

جه‌نابى‌ئيلخانى‌زاده‌ له‌وه‌لامدا گوتبووى‌كه‌ ئه‌مه‌ به‌هايه‌كه‌ كه‌ ريكخراوه‌يه‌كه‌يان به‌وپه‌رى‌مه‌يلى‌خويه‌وه‌ له‌پيناوى‌به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ ئوردوگاو راديو له‌ناو خاكى‌عيراقدا ده‌يدات. ئه‌م وه‌لامه‌ به‌راى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌به‌ئه‌ندازه‌ى‌كافى‌”خه‌باتكارانه‌” نه‌هاتووه‌ته‌ به‌رچاوو ئه‌و وه‌كو راستكردنه‌وه‌يه‌ك بو عومه‌رى‌ئيلخاني‌زاده‌ راده‌گه‌يه‌نى‌كه‌ نه‌خير باس له‌سه‌ر به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ راديوو ئوردوگا ني‌يه‌، به‌لكو ئه‌م سياسه‌ته‌ مه‌رجى‌”خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌” كردنى‌ريكخراوه‌كه‌يانه‌. خوشبه‌ختانه‌ نه‌ ئه‌مروو نه‌ له‌وپه‌رى‌زالبوونى‌قودسييه‌تى‌چه‌ك به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى‌چه‌پدا، “خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌” به‌شيك نه‌بووه‌ له‌ موقه‌دده‌ساته‌ فكري‌يه‌كانى‌ئيمه‌و نابيته‌ مايه‌ى‌هيچ گه‌وره‌كردنه‌وه‌و پيروز راگرتنيكى‌ئوتوماتيكي‌يانه‌ له‌لايه‌ن ئيمه‌وه‌. موجاهيدين‏و تاليبان‏و حه‌ماس‏يش “خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌” ده‌كه‌ن بي‌ئه‌وه‌ى‌هيچ ريزيكيان لاى‌ئيمه‌ هه‌بيت. ئيمه‌ وه‌كو كه‌سانى‌كومونيست به‌رله‌وه‌ى‌سه‌رنجمان بچيته‌ سه‌ر نيتاق‏و مه‌تاره‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌ده‌چيته‌ سه‌ر سياسه‌ت‏و هه‌لويسته‌كانى‌ئه‌وان كه‌ به‌داخه‌وه‌ هيچ ناچيته‌ دله‌وه‌. بوچوونى‌من سه‌باره‌ت به‌ خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌ى‌له‌چه‌شنى‌ئه‌وه‌ى‌ئه‌وان، پيشتر وه‌له‌ناوياندا له‌ ئورگانى‌مركزى‌خودى‌حزبى‌كومونيستى‌ئيران‏و له‌ بريارنامه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ پره‌نسيپه‌كانى‌هه‌لسوورانى‌عه‌سكه‌ريى‌كومه‌له‌ (په‌سه‌ندكراوى‌كونگره‌ى‌شه‌شه‌مى‌كومه‌له‌)، كه‌ جه‌نابى‌موهته‌دى‌هيشتا ده‌بى‌به‌پي‌ى‌ئه‌وه‌ كار بكات، به‌ دوورودريژى‌به‌يان كراوه‌و له‌به‌رئه‌مه‌ تكا ئه‌كه‌م ئه‌م سفره‌ دواكه‌وتووه‌ى‌قودسييه‌تى‌چه‌ك ليره‌دا رانه‌خات. جگه‌ له‌مه‌ش، ئه‌وان ده‌بى‌لوتف بفه‌رموون‏و ئاماريكيش له‌ قه‌واره‌ى‌خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌ى‌پينج سالى‌رابردوويان كه‌ وادياره‌ ئه‌م هه‌موو ئوپوتونيزم‏و راست ره‌وي‌يه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌، بخه‌نه‌ به‌رده‌م خوينه‌رانى‌خويان. واقعييه‌ت ئه‌وه‌يه‌، وه‌ هه‌موو چاوديرانى‌مه‌سه‌له‌كانى‌كوردستان ده‌زانن، كه‌ يه‌كه‌مين سياسه‌تى‌مل كه‌چ بوون بو عيراق‏و دل‏راگرتنى‌حزبه‌ ميللي‌يه‌كانى‌كورد، ره‌تكردنه‌وه‌ى‌هه‌رجوره‌ ئيمكانيكى‌ماددى‌ريكخراوه‌كه‌يان بووه‌ بو هينان‏و بردنى‌هيزى‌چه‌كدار، چ جاى‌بگات به‌ خه‌باتى‌چه‌كدارانه‌. به‌برواى‌من جه‌نابى‌ئيلخاني‌زاده‌ فورمولبه‌ندي‌يه‌كى‌سياسي‌ترو قابيلى‌ده‌رك ترو راستگويانه‌ترى‌له‌مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ دابوو. ده‌ربرينه‌كه‌ى‌جه‌نابى‌موهته‌دى‌خه‌باتكارانه‌تر ني‌يه‌، ته‌نها منالانه‌تره‌.

په‌يوه‌ندى‌ئه‌مروى‌ئه‌م ريكخراوه‌ له‌گه‌ل‌ رژيمى‌عيراق‏و يه‌كيتى‌نيشتماني‌و پارتى‌بارزانى‌به‌ هيچ جوريك قابيلى‌ديفاع ني‌يه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م ريكخراوه‌ سوسياليست بووايه‌، ئه‌گه‌ر رابه‌رانى‌ته‌نانه‌ت به‌ يه‌ك ماناى‌گشتي‌ش چه‌پ‏گه‌را بووايه‌ن‏و ئاسويه‌كيان هه‌بووايه‌، زور به‌رله‌ئيستا ده‌بووايه‌ خيرو به‌ره‌كه‌تى‌ئه‌م ره‌وتانايه‌ن بدايه‌ته‌وه‌ به‌روويانداو، له‌ ساحه‌ى‌سياسى‌عيراق‏و كوردستاندا له‌ كه‌نارى‌خه‌لك‏و كومونيسته‌كان رابووه‌ستنايه‌. به‌لام له‌ ريكخراويكى‌ميللى‌كورد له‌ يه‌كيك له‌ پارچه‌كانى‌كوردستان، ريكخراويك كه‌ هه‌موو تيروانينيكى‌بو سه‌ركه‌وتن، به‌تفه‌نگه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌ بوناوشارو چه‌ند روژيك شان به‌شانى‌حزبى‌ديموكرات لاسايى‌كردنه‌وه‌ى‌تاله‌باني‌و بارزاني‌يه‌، ئه‌مه‌ چاوه‌رواني‌يه‌كى‌بي‌جي‌به‌. مه‌سه‌له‌كه‌ ليره‌دايه‌ كه‌ كه‌سانيك كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ جه‌رگه‌ى‌ئالوگوريكى‌وا گه‌وره‌دا، شيوازو ئاينده‌ى‌خويان له‌سه‌ر چه‌ند تيبيني‌يه‌كى‌ئاوا وورد بينا ده‌كه‌ن، له‌ وه‌ديهينانى‌هه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ هيچه‌ى‌خوشيان بى‌توانا ده‌ميننه‌وه‌. مەنسور حكمت

About hkkk

Check Also

ئۆژین پۆتیە …

لە بیست و پێنجەم ساڵیادی مەرگیدا لینین وەرگێرانی لەئینگلیزیەوە سالار حمەسەعید مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو …