Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 سبەی 18.04.1998 یادی 22 ساڵەی تیرۆری هاوڕێ و هاوخەباتمان ” شاپور و قابیل ” ە …

سبەی 18.04.1998 یادی 22 ساڵەی تیرۆری هاوڕێ و هاوخەباتمان ” شاپور و قابیل ” ە …

ئەحمەد عەلی

18.04.1998 پێش خۆرئاوابوون و تاریک دابێت، فواد سادق گەیشتە لای ئێمە لە بنکەی چەکداری حزب لە کەلار، ڕەنگێکی شێواو و ماندوو، هەواڵی تیرۆرکردنی شاپور و قابیلی پێگەیاندین، هەواڵێکی گەیاند کە بۆ ئەبەد بیرمان نەچێتەوە، برینێکی خستە دڵمانەوە کە هەموو مێژوو نەتوانێت ساڕێژیکات، بۆ ئێمە باوەڕنەکردەنی بوو، ئێمە چەن مانگێکی کەم بوو بنکەی چەکداری حزبمان لە کەلار بە سەرپەرشتی و ئامادە بوونی هاوڕێ شاپور کردبووەوە، هاوڕێ شاپور زیاتر لە دوو هەفتە لە گەڵمان مایەوە، سەردانی لایەنە سیاسیەکانمان پێکەوە کرد و بۆ ڕۆژی کردنەوەی مقەڕی حزب داوەتمان کردبوون، کۆڕ ێکمان لە هۆڵی ڕۆشنبیری بۆ ڕێکخست و هۆڵەکە پڕ لە خەڵک بوو، لەو اوەیەدا سەردانی دەیان کەسایەتیمان بۆ پشیوانی و هاوکاری لە حزب کردبوو، وە توانیمان پشتیوانیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و هەندێک چەک و تەنانەت هەنێک لەو کەسانە شەوان بۆ پارێزگاری لە بنکەی چەکداریمان دەهاتن و پاسەوانین دەکرد و هەندێکیشیان بە ناڕاستەوخۆ چەک و ئیمکانیتیان بۆ دابین کردین. هەرواش بوو لە ڕۆژی کردنەوەی بنکەکەمان خەڵکێکی زۆر ئامادە بوو ، پایز بوو27.10.1997 سەرەڕای ڕێگری و کۆمەڵێک ( کێشەی یاسایی) لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی ەوە، بۆ یەکەمجار لە کەلار ئاڵای سور مان هەڵکرد، شەوی پێش کردنەوەی بنکەکەمان هەندێک ڕاخەرمان هەبوو بەشینەکردین شاپور لە سەرحەسیرێک ڕۆژی کردەوە . ئەوەی کە شاپور و قابیلی کوشت ، چاونەترسی ئەوان بوو، ئەوان بۆیە تیرۆر کران گوێیان بە هەڕەشە و مەترسی دوژمنەکانمان نەئەدا. بەڵێ بەو شەوە هەموو هاوڕێکانمان لە کەلار ئاگادار کردەوەو ئامادەیی تەواومان نەک بۆ بەرگری بەڵکو بۆ هێرش وەرگرت، دوو ڕا لە نێوانماندا هەبوو، بەشێکمان پێمانوابوو کە پێویستە پەلاماری ئیسلامیەکان و بە تایبەت کەئەمانزانی تیرۆری ئەو هاوڕێیانەمان پەیوەندی بە فتواو هەڕەشەکانی مەلا بەشیری تیرۆرستەوە هەبوو ، باوەڕمان وابوو پەلاماری حزبەکەی ئەو بدرێت، توانایی و هێزەکەی ئێمە بەتەنیا ئەوانەی ناو مقەڕ نەبووین، تیرۆری شاپور و قابیل سەدان و هەزاران خەڵکی ئازادیخوازی توڕە و نیگەران کردبوو وە ئامادەییەکی فراوان بۆ تۆڵە کردنەوە هەبوو، مەسەلەکە بە شوێنێک گەشت ئەگەر ڕێگری نەکرایە لە کۆمەڵێک هاوڕێ لە ناوەو دەرەوەی حزب، ئەو کارەیان سەربەخۆ ئەکرد بۆ 19.4 ئێمە بە بڵنگۆی گەورەوە کەوتینە تەبلیغات دژ بە ئیسلامیەکان و بە بەردەوامی، سەدان کەس لە لایەن و کەسایەتیەکانی کەلار سەردانیان کردین ، سێ ڕۆژ مقەڕ لە هاوسۆزان و کەسانی ئازادیخواز جمەی دەهات و قەرەباڵغیەکی زۆر لەوێدا هەبوو، تەواوی کۆمەڵگە ئاگاداری مەرگی ئەم هاوڕێیانەی ئێمە بوون و نەفرەتیان لە تیرۆریزمی ئیسلامی سیاسی کرد، شاپور و قابیل تەنیا بەشێک نەبوون لە مێژووی ئێمە، بەڵکو باوەڕو ئیرادە و جورئەتێکیشن بۆ داهاتووی ئێمە، من ئاڵاکەی دەستی ئێوەم هێشتا بە بەوەڕێکی قووڵەوە هەڵگرتووە، ئێوە بە گەورەیی و خۆشەویستی خۆتانەوە لە دڵی ئێمەیا زیندوون.

ناوەڕاستی ئەپریلی ٢٠٢٠

About hkkk

Check Also

نادادپەروەری و نایەکسانی کەڵەکەبوو ڕاپەرینێکی هێناوەتە بەرهەم لە ئەمریکا …

ئامادەکردنی: سالار حەمەسەعید ریچرد ۆلف سەبارەت بە خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی ئێستای ئەمریکا دەڵێ: هەروەک دەبینین ناڕەزایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *