Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 سەبارەت بە روداوەکەی ناوچەی باڵەکایەتی

سەبارەت بە روداوەکەی ناوچەی باڵەکایەتی

راگەیاندنی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
سەبارەت بە روداوەکەی ناوچەی باڵەکایەتی

له‌ئه‌نجامی کێشەیەكدا، که‌چەند رۆژ لەمەوبەر ‌لەنێوان چەند چەکدارێکی سه‌ر به‌ گروپه‌که‌ی عبدوڵای موهتەدی و خێزانێکی ناوچەی باڵەکایەتی هاته کایه‌وه‌‌، دوو برا لەلایەن چەکدارەکانی عبدوڵای موهتەدیەوە کوژراون و دوو برای دیکەش بریندار بوون. له‌درێژه‌ی ئه‌م روداوەشدا خەڵکی ناوچەکە هێرشیان کرده‌ سەر بنکەو بارەگای هەموو حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی ئێران، کە لەوناوچەیەدا جێگیرن و بنکەکانیان سوتاندن و (١٣) چه‌کدا‌ریشیان دەستبەسەر کردون و وەکو بارمتە تا بکوژەکانیان رادەست دەکرێت. به‌م جۆره‌ ئارامی و سه‌لامه‌تی گیان و ماڵی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ په‌لکێشی دۆخێکی ناهه‌موار کرا.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ خێزانی قوربانیانیه‌کانی ئه‌م رووداوه ده‌رده‌بڕێ‌، له‌هه‌مانکاتدا به‌توندی ئه‌م کرده‌وه‌ ملهوڕیه‌‌ی تاقمه‌که‌ی موهتدی و هه‌ڵبڕینی چه‌ک به‌رووی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا سه‌رکۆنه‌ده‌کا. ده‌سته‌و تاقمی کۆنه‌په‌رستی نەتەوەیی، له‌جۆری گروپه‌که‌ی موهته‌دی که‌ ئاماده‌ن هه‌ر ساته‌و هه‌ر ڕۆژه‌ بێده‌ربه‌ستانه‌ ‌ماڵ و حاڵ و ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك بکه‌نه‌ قوربانی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان، ئه‌وه‌ش بەشێکە لە ره‌وشتی و تەقلیدی سیاسیان که ‌وه‌ک هێزێکی سه‌روخه‌ڵکی چه‌ک له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا هه‌ڵبڕن. خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌ سنوریانە به‌رده‌وام به‌هۆی ئامادەبوونی هێزی چه‌کداری ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه‌وە، له‌لایه‌ن جمهوری دژی ئینسانی و دڕندەی ئیسلامی ئێرانەوە،‌ زیانی ماڵی‌و گیانیان به‌رکه‌وتووه‌، بۆیە ئەم هێزانە به‌هیچ جۆرێک ڕیگه‌پێدراونین لەژێر هیچ بیانویەك دا لوله‌ی چه‌کیان ڕوو له‌سینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بکەن و‌ ده‌بێ ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه‌ ملکه‌چی پاراستنی ئارامی و سه‌لامه‌تی گیانی و ماڵی خه‌لکی ناوچه‌که‌ بن. ده‌بێ ماف و ئازادی وحورمه‌تی ئینسانی هاولاتیان وه‌ک بنەمایەك لەلایەن ئەو هێزانەوە پارێزراوبێت.

له‌لایه‌کیتره‌وه‌ روودەکەینە‌ خەڵکی ناوچەی باڵه‌کایه‌تی کە حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌کانی کوردستان به‌رپرسیار بکەن له‌ ئارامی و ئاسایشی خۆیان و سنوردانان بۆ هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ک که‌له‌لایه‌ن ‌ده‌سته‌و تاقمی چه‌کداره‌وه‌ دەکرێتە سەر ژیانی هاوڵاتیان مەدەنی ئەو ناوچانە. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا ده‌بێ خه‌ڵکی ناوچه‌ی باله‌کایه‌تی بە حەوسەڵەو هوشیاریەوە ماماڵەی ئەو کێشەیە بکەن و رێگا نەدەن مافی ئەوان و تاوانێك بەرامبەریان ئەنجام دراوە لەلایەن دوژمنانی خەڵکی کوردستان و دەوڵەتی کۆنەپەرستی ئێرانەوە خراپ بەکاربهێنرێ کە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر بکات‌و کارەسات و روداوی خەتەرناکتری لێبکەوێتەوە. هەروەها حکومەتی هەرێم بەرپرسەلەوەی بەرێگای یاسایی و مەدەنی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێ.

28/8/2017

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*