Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 قسه‌وباسی نوری به‌شیر له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن ئینسان له‌موسڵدا

قسه‌وباسی نوری به‌شیر له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژیانی زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن ئینسان له‌موسڵدا

ئێواره‌ی 15/10 له‌سه‌ر کاره‌ساتیكی ئینسانی که‌به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ خه‌ڵکی موسڵ، له‌کۆبوونه‌وه‌ی یاداوه‌ری گیانبه‌ختکردوانی زیندانیانی ده‌یه‌کانی شه‌شتی خۆێناوی به‌ده‌ستی جمهوری ئیسلامی ئێران، که‌له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانی ئێرانه‌وه‌ سازدرابوو، ‌ نوری به‌شیر قسه‌وباسی کرد له‌سه‌ر که‌مپینێک له‌ئاستی دنیادا له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق و فیدراسیۆنه‌وه‌ سازده‌درێت قسه‌وباسه‌ که‌له‌خواره‌وه‌ هاتووه‌:

سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ بڵیم، له‌م یاداوه‌ریه‌دا من له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێوه‌دام، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌لێره‌دان و له‌زیندانه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێراندا توشی ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاربوون، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی ئێران و کۆمۆنیسته‌کانداین به‌دژی ئیسلامی ئێران و زیندان و کوشتاره‌کانی.

سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌که‌م که‌فرسه‌تیاندا به‌من، که‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی  گه‌وره‌و گرنگ قسه‌م بکه‌م، که‌هه‌ر ئێستا زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن ئینسان له‌شاری ‌موسڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و خه‌ته‌ردایه‌.  هه‌مووتان ئاگادارن که‌ئه‌و ملیۆن ئینسانه‌ له‌موسڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌حشیگه‌ری داعش و خه‌ڵافه‌ته‌ ئیسلامیه‌که‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌چ وه‌زعێکدان‌. به‌ڵام ئێستا وه‌زعیه‌تێکی زۆر ترسناکتر بۆ ئه‌و ملیۆن ئینسانه‌و هه‌م بۆ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان و هه‌روه‌ها بۆ ناوچه‌که‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌. ئه‌ویش حه‌مله‌ی عه‌سکه‌ری ئه‌مرێکاو هاوپه‌یمانانێتی بۆ بۆمبارانکردنی موسڵ له‌ژێر ناوی هێرش بۆسه‌ر داعش و رزگارکردنی موسڵدا. شکڵی مه‌سه‌له‌که‌ دژایه‌تی داعشه‌، به‌ڵام بۆخۆی هێزکۆکردنه‌وه‌یه‌ له‌ناوچه‌که‌دا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکادا له‌ هێزه‌ قه‌ومی و تایفی و دینیه‌کاندا. بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ زۆره‌ی موسڵ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و بۆ هه‌موو خه‌ڵكێکی ئازادیخواز له‌ناوبردنی داعش زه‌روره‌تێکی ئینسانیه‌.

به‌پێی ئیعترافی ئه‌مریکاو حکومه‌تانی هاوپه‌یمانی له‌ مه‌نته‌قه‌که‌دا، پێنج هه‌زار داعش له‌ناو موسڵدایه‌، به‌ڵام هه‌ر ئێستا شه‌ست هه‌زار جه‌یشی عێراقی کۆکراوه‌ته‌وه‌ له‌ده‌وری موسڵ، بێجگه‌ له‌حه‌شدی شه‌عبی که‌له‌لایه‌ن جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ده‌عم ده‌کرێت، هه‌روه‌ها سیی هه‌زار پێشمه‌رگه‌ کۆکراوه‌ته‌وه‌، له‌شکرو تۆپ و هێزی تورکیا هێنراوه‌ته‌ ده‌وری موسڵ، هه‌روه‌ها جۆره‌ها چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ئاماده‌یی ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی موسڵ بۆمباران بکرێت. ئایا چ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌شه‌ڕێکی ئاوا جیا له‌وه‌ی که‌خه‌ڵک و شوێنه‌که‌ وه‌ک حه‌ڵه‌بی به‌سه‌ر بێت.

مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراقه‌وه‌، له‌م قسانه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕیز له ئازادیخوازان و ‌چه‌پ و کۆمۆنیست، که‌ که‌مپینێکمان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌ئاستی جیهاندا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌تا له‌ به‌ریتانیاوه‌ ده‌ست پێده‌که‌ین، بۆ پارێزگاری له‌ژیان و ئاینده‌ی ئه‌و ملیۆن ئینسانه‌ی که‌له‌موسڵدا هه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانی له‌ حکومه‌تی عێراق، حزبه‌ کوردیه‌کان و ده‌وڵه‌تی تورکیا، ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی داعش بکه‌ن و له‌ناوی به‌رن، ئه‌وا جه‌بهه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعش رۆشنه‌و ده‌توانن له‌و جه‌بهانه‌وه‌ جه‌نگی داعش بکه‌ن که‌ 5000 هه‌زار که‌سه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ک ملیۆن ئینسانه‌ ببنه‌ سوته‌مه‌نی و قوربانی جه‌نگ و چه‌که‌کانی ئه‌مان.  

هه‌ربۆیه‌ ئه‌و ملیۆن ئینسانه‌ له‌ موسڵ پێویستیان به‌کۆمه‌کی به‌ره‌ی ئازایخواز، چه‌پ، کۆمۆ‌نیست و ئینساندۆست هه‌یه‌ که‌بوه‌ستن له‌پاڵیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م؛ ‌بۆمبارانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی نه‌کرێت، دووه‌م؛ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ئاواره‌ ده‌بێت، که‌به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌رچن و رزگاریان بێت، ئه‌بێ ژیانیان پارێزراو بێت به‌مجۆره‌: ئه‌و خه‌ڵکه‌ی موسڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا چیان به‌سه‌ر هاتووه‌، که‌ده‌که‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی هه‌مان شتیان به‌سه‌ر دێت. ئه‌وانه‌ش که‌ئاواره‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ده‌بن، له‌ژێر ناوی عه‌ره‌بی سونی داعشدا ده‌خرێنه‌ ئۆردوگایه‌ک و ژیانێکی زۆر ناوخۆشیان ده‌بێت.  ئه‌م باسه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا باسیده‌که‌ین هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی چه‌پ و کۆمۆنیست و ئینساندۆستی دنیادا باسی ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ که‌مپینێکی سه‌رتاسه‌ری له‌دنیادا به‌ڕێبخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌وه‌ ملیۆن ئینسانه‌ پارێزراو بێت، چ ئه‌وه‌ی له‌موسڵدان و جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعش ده‌کرێ، چ ئه‌وه‌ی ئاواره‌ ده‌بن. هه‌ربۆیه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌مان داناوه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تی چه‌پ و کۆمۆنیست و ئازایخوازو ئینسادۆست، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش لێره‌وه‌ له‌به‌ریتانیا ده‌ست پێبکه‌ن بۆ رێگرتن له‌تراژیدیایه‌کی ئینسانی که‌خه‌ریکه‌ به‌رێیده‌خه‌ن و راوه‌ستان له‌پاڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا. وه‌ هه‌رلایه‌ن و که‌سێک ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت چ ئه‌دره‌سێکی شه‌خسی پێباشه‌ ئاگادارمان بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنو کاته‌که‌ی بۆ بنێرین، به‌سوپاسه‌وه‌.

سوپاس بۆ هاوڕێ سه‌عید ئارمان زه‌حمه‌تیکێشا بۆ ته‌رجوومه‌ی قسه‌کان بۆ فارسی

16/10/2016

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *