Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی هه‌قخوازی فەلەستین تاوانێکی گەورەیە لەدژی بەشەریەت
له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی هه‌قخوازی فەلەستین تاوانێکی گەورەیە لەدژی بەشەریەت

له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی هه‌قخوازی فەلەستین تاوانێکی گەورەیە لەدژی بەشەریەت

ڕۆژی شەممە ٣٠ی مارس خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین که‌ به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی داگیرکاری و له‌ژێر ناوی  “ڕۆژی خاک” ، له‌سه‌ر سنوره‌کانی غه‌ززه‌وه‌ ڕێکخرابوو، لەلایەن هێزەکانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلەوه‌ به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ که‌وته‌ به‌ر په‌لامارو سه‌رکوتی خوێناویی و له‌ئه‌نجامدا کوژرانی زیاتر لە ١٧کەس و برینداربوونی  ١٥٠٠ کەسی لێکەوتەوە.  ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل که‌به‌ به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وە که‌وتوه‌ته‌ گولله‌ بارانکردنی کوێرانه‌و له‌شکرکێشی به‌تۆپو تانکه‌وه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵکی هه‌قخوازی فه‌له‌ستین، به‌یه‌کجاری وێژدانی به‌شه‌ریه‌تی ئازادی خوازی  هه‌ژاندووه، هه‌ربۆیه‌ له‌یه‌که‌مین کاردانەوە بەراییەکانی ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان به‌خێرایی کۆبووه‌و داوای لێکولینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفافی لەسەر ئەو کوشتار و په‌لاماره‌ کردووه‌ که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی فه‌له‌ستین، ئه‌نجام ده‌درێت.

دنیای دووڕویی و پێوانەی دووفاقی دەوڵەتانی رۆژئاوا و ئه‌مریکا بەرامبەر بەم کارەساتە ڕاچڵەکێنەرە، هێنده‌ی تر جڵه‌وی کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشێت و ئینسانکوژی ئیسرائیلی به‌ره‌ڵاکردووه‌، تا به ‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ ماشێنی جه‌نگی و هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی خۆی له‌دژی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بخاته‌گه‌ڕ. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ مێژووی چه‌ن ده‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌سەرکوت و کوشتارو گەمارودان و په‌نابردن بۆ هێزی سه‌ربازی هیچ کاتێک ڕێگای چارەسەری کێشه‌ی فه‌له‌ستین نه‌بووه، بگره‌ ئه‌م کرده‌وانه‌ هه‌رچی زیاتر خه‌ڵکی بێتاوانی له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه‌ کردۆته‌ قوربانی و تا هاتوشه‌ ناوچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کاره‌سات و ڕقه‌به‌ری قه‌ومی و ئاینی به‌ره‌و ڕوکردۆته‌وه‌.  به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بەدیهێنانی ئارامی و ئاشتی لەهەردوو کۆمەڵگای فەلەستین و ئیسرائیلدا لە گرەوی ئەوەدایە  کە سکولاریزم و یەکسانی خوازی بەسەر قەومپەرستی و مەزهەبیدا لەهەردوو  کۆمەڵگای فەلەستین و ئیسرائیلدا سەرکەوێ و به‌ڕۆشنی مافی پێکهینانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ته‌واوی ماف و هه‌قی یه‌کسانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا. به‌ره‌سمی بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان بناسرێ.

ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م کوشتارو په‌لامه‌ره‌ سه‌ربازیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆسه‌ر خۆپیشاندنی فه‌له‌ستینیه‌کان هاوکات به‌ته‌واوی تواناوه‌ له‌پاڵ خواسته‌ به‌رهه‌قه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی فه‌له‌ستیندا ڕاده‌وه‌ستین و راستەوخۆش دەسەڵاتی ناسیونالستی قەوامگەرایی مەزهەبی ئیسرائیل به‌به‌رپرسیاری یه‌که‌م وئاخری ئه‌م تاوانانه‌ ده‌زانین. هه‌روه‌ها داواده‌که‌ین که‌ خه‌ڵکی ئازادیخوازی جیهان به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بێده‌گ نه‌بن و به ‌هاتنه‌مه‌یدانیان یه‌خه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل بگرن تا ده‌ست له‌تاوانه‌کانی هه‌ڵگرێ. کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئیسرائیل نابێ چیدی ڕێگا بده‌ن به‌ده‌ستدرێژی و تاوانه‌کانی حکومه‌تێک که‌ که‌رامه‌ت و حه‌یسیه‌تی ئینسانی ئه‌وانی خستۆته‌ گره‌وی  کوشتار و تۆڵە سه‌ندنه‌وه‌ له‌ فه‌له‌ستینیه‌کان.

هه‌رلێره‌دا ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی تەواوی ئازادیخوازان و ئینسان دۆستان دەکات بۆ بەشداری کردن لەوخۆپیشاندانانەی کە لەلایەن “هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین” دا رۆژی شەمە که‌ ٧ی ئەپریل کاتژمیر ١ی نیوەرۆ لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، له‌له‌نده‌ن به‌ڕێ ده‌خرێ..

حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان/ ریکخراوی دەرەوە

٥/٤/٢٠١٨

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*