Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 لەبەرژەوەندی خۆیاندا فرۆشگاکان دادەخەن
لەبەرژەوەندی خۆیاندا فرۆشگاکان دادەخەن

لەبەرژەوەندی خۆیاندا فرۆشگاکان دادەخەن

      سالار حمەسەعید

ماركس ئەند سپينسەر رايگەياند كه زياتر له ١٠٠ له فرۆشگاكانى دادەخات تا ساڵى ٢٠٢٢ . ماركس & سپينسەر كه يەكێكه له فرۆشگا به ناوبانگ و گەورەكانى بەريتانيا تەنانەت زياتر لەو ژمارەيەى كه پێشتر راگەيەندراوه دادەخات. ٢١ فروشگا پێشوەخت داخراون له ١٤ شوێن و جێگەى جياوازى تريشدا دادەخرين بەپێى راگەياندنێك كه دوێنێ دراوه لەلايەن بەڕێوەبەرايەتيەكەيانەوه. لەو شوێنانەى كه راگەياندراوه دابخرێت كلاكتن و هۆلووەى رۆده كه داخراون.

داخستنى ئەم فرۆشگايانه كاريگەرى دەبێت لەسه ر ٨٧٢ كرێكارى ئه م فرۆشگايانه. وتەبێژى ماركس & سپينسەر دەڵێت كه داخستنى ئەو فرۆشگايانه ئاسان نيه بەڵام زەرووره بۆ گەشەكردن و ئايندەى كۆمپانياكه. لەڕاستيدا پاساوى جۆراوجۆر دێننەوه كه زۆر بەتەنگى كرێكارانەوەن و ئەوه بڕيارێكى ئاسان نيه كه دەيدەن بەڵام دەىێت بيدەن له بەر بەرژەوەندى كۆمپانياكه. بەڵام كێشەى سەرەكى ئەم فرۆشگايانه هاتنەخوارەوەى رێژەى قازانجه ئەويش بەهۆى كێبڕكێى نێوان بازاڕه كان و سەرمايەداران لەنێو خۆياندا بۆ ساغكردنەوەى كاڵاكانيان و بۆ ئەوەى له بازاڕدا بمێنەوە و هەندێ له بازاڕەكانيان دادەخەن تاكو سەرمايەكانيان بەشێوەیەکی تر و لەشوێنى تردا بخەنه گەڕ، بەڵام لەو نێوەدا ژيان و گوزەرانى كرێكاران لەبەرچاو ناگرن.

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*