Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ڕێکخستنی چینی کرێکار بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی تەنها ڕێگای دەربازبوونی کۆمەڵگای بەشەریە …

ڕێکخستنی چینی کرێکار بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی تەنها ڕێگای دەربازبوونی کۆمەڵگای بەشەریە …

لەندەن: وتەی نوری بەشیر بەبۆنەی ١ی ئایار …

درێژه‌ی ئه‌و مه‌راسیم و مارشه‌  هه‌زاران که‌سیه‌ی که‌ له‌ له‌نده‌نی بەریتانیاوه‌ به‌بۆنه‌ی یه‌کی ئه‌یاره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو رۆژی ٤ی ئه‌یار هه‌ر له‌ له‌نده‌ن بەبەشداری ژماره‌یه‌ک حزب و لایه‌نی کۆمۆنیستی و کرێکاری و له‌گۆشه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌  بەزمانی ئینگلیزی  قسه‌وباس کرا. لایه‌نه‌ به‌شدابووه‌کان پێكهاتبوون له:‌

  • یەکێتی کرێکارانی رێگاو بان و گواستنەوە لە بەریتانیا
  • شەبەکەی نێونەتەوەیی کرێکاران
  • حزبی ئازادی کریکارانی بەریتانیا
  • حزبی سۆشیالیستی سریلانکا
  • شەبەکەی هەواڵەکانی ناڕەزایەتی کرێکارانی ئێران
  • حزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی ئێران/ حیکمەتیست/ خەتی رەسمی
  • حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان که‌ نوری به‌شیر نوێنه‌رایه‌تی ده‌کردو له‌ وته‌یه‌کدا وتی:

ئامادەبوان ئەم کاتەتان باش

سەرەتا رۆژی یەکی ئایار لە ئێوەو کرێکارانی جیهان پیرۆز دەکەم

سوپاس بۆ هاوڕیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی حیکمەتیست/خەتی رەسمی بۆ ئەم فرسەتەو بەڕێخستنی ئەم دیدارە بە بۆنەی ١ی ئایار رۆژی هاوپشتی و یەکێتی جیهانی چینی کرێکارەوە.

دیارە کۆبوونەوەی ژمارەیەک لەحزب و لایەنی کۆمۆنستی لەم ڕۆژەدا کەجوڵانەوەی چینی کرێکاره‌ دژ به‌ سەرمەداری ڕۆژی ئایار بەڕێ دەکات، جگە لەوەی مانای زیندووبوونی خەسڵەتی ئەنتەر ناسیونالیستی و هاوخەباتی ئەم چینە بەیان دەکات، هاوکات ئایار پێمان دەڵێت کەخەباتی کۆمۆنیستەکان بۆ ڕزگاری کۆمەڵگای بەشەری سنورەکان نانسێت و لەهەرکاتێک و سەردەمێکدا و لەهەر گۆشەیەکی ئەم دونایەیەدا بێت ئەرکی کۆمۆنیستەکان یەکبخەین،. بۆیە لەم بارەوە جارێکیتر سوپاس بۆ هاوڕیانێک ئەم فرسەتەیان ڕەخساندو هیوادارم هەنگاوی تری بەدوادابێت.

من لێرەدا سود لەم دەرفەتە وەردەگرم ودەمەوێت لەسەر خاڵیک  ڕاوەستم  ئەویش ئەوەیە کە ١ی ئایار تەنیا  رۆژێک نیە بۆ هاتنە مەیدان و هێزنواندنی چینی کرێکار بۆ خستنە ڕووی کۆمەڵێک خواست و داواکاری کە من پێموایە ئەمەش گرنگە، بەڵکو ئایار وەک سونەتێکی کۆمۆنیستی لەپشتی داخوازیە رۆژانیەکانی کرێکارانەوە، هەر لەزەمانی مارکس و ئەنتەرناسیونالیییستی یەکەمەوە، ئاسۆی شۆڕسی کۆمۆنیستی دەخاتە بەرپێی کۆمەڵگاو کۆمۆنیستەکان.

راستە یەکی ئایار لەسەرەتادا بۆ خواستی سەعات کار  هاتۆتە مەیدان، بەڵام لەمێژووی سەد ساڵی ڕابردوودا ئەم واقعیەتە گۆڕانی بەسەردا هاتووە لەهەر سەردەم و  وڵاتێکدا ئایار لەگەڵ کێشەو مەسەلەکانی خەباتی کرێکاران و مەشغەڵەیی نەوە کۆمۆنیستییه‌ سەردەمەکانی خۆیدا تێکەڵ بووە،

بەتایبەتی ئایار که‌ هەر ساڵە چینی کرێکار لەگەڵ نەوەیەکی نوێ لە کرێکاران و هەلومەرجێکی ئابوری و سیاسی کە کۆمەڵگا دەرگیری بووه‌ بەتەواوی توانایەوە بەرامبەر بە هێرشەکانی سەرمایەداری و دەوڵەتەکانی بۆسەر چینی کرێکار راوەستاوە.

ئێمە شاهیدی ئەوەین کە ئایار لەهەر یەک لەدەورانەکانی وەک شۆڕشی ئۆکتۆبەرو دواتریش شکستی ئەم شۆڕشەو پاشان سەرهەڵدانی دەورانی دنیای دوو قوتبی وئینجا دەورەی سەرکردەگی ئەمریکاو سەرمایەداری بازاڕی ئازادو دژی کۆمۆنیزم.. بەکردەوە کێشەو مەسەلەکەنی نەوە جۆراو جۆرەکانی چینی کرێکاری لەخۆیدا عەکس کردۆتەوە، بەلام ئەوەی بەرجەستەیە لەم ڕەوتە مێژوویەدا  کاڵ بوونەوەی هه‌لومه‌رجی شۆڕشی سۆشیالیستی ئەم چینەیەو زۆرجاریش هێندە ئەم هه‌ل ومه‌رجه‌ لەژێر کاریگەری ڕەوتەکانی کۆمۆنیزمی بۆرژوازیدا لاوەکی کراوەتەوەو ئایار کراوە بە ڕۆژی ئاشتی چینایەتی.

هاوڕیان : لەدەورانی ئێستادا چێنی کرێکارو خەباتەکەی هەر لەگەڵ ئاسەوارو کارکردەکانی ئەزمە ئابوری و سیاسەتی دەولەتانی سەرمایەداری بۆ سکهەگوشین و لێگرتنەوەی ئابوری بەرابەری باڵی ئاڵترا ڕاستیستی بۆرژوازی جیهانی بەرەو روونیە، بەڵکو لەجەنگێکی ئیمپریالیستی بۆ سازدانەوەی دنیا بەرەو رووە جەنگێک کەرۆژانە کوشتارو کاولکاریو ئاوارەیی ملوێنەها ئینسانی کردۆتە قوربانی و ملیۆنەهای ترشی لە نائەمنی و بێدەرەتایدا ڕاگرتووە.

جەنگێک کەبەهۆی بێ ئاسۆیی و ناڕۆشنی چینی بۆرژوازیەوە  دنیای لەتونێلێکی تاریکدا ڕاگرتووە که‌ لەدۆخێکی ئاوادا واتاو راستی ئایار ئەرکێکی تری لەبەردەم کۆمۆنستەکاندا نەهێشتۆتەوە جگە لەوەی کەچینی کرێکارو خەباته‌کەی بەرەو سازاندانی شۆڕشی سۆشالیستی ئامادە بکەن و بیبەنە پێشەوە. بەبڕوای من مۆرک و تایبەتمەندی ئایاری ئەم دەورەیە شتێکی ترنیە جگە لەم ئەرکە.

لەم پەیوەندەشدا دەمەوێت ئەو خاڵە به‌بیربهێنمەوە کە دەورەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر، له‌ ئایاردا کۆمۆنیزمێکی لێک هەلپێکراو لەگەڵ چینی کرێکارو خەباتەکەی بەرجەستە کردبوو، وەئەمەش بنەمای ئیمکانی بوونی شۆڕشی سۆشیالسیتی چینی کرێکار بوو لەروسیادا، ئێمە لەسەردەمی ئێستادا پێویستمان بەم تایبەتمەندیە هەیە، پێویستمان بە کۆمۆنیزم و ئایارێک هەیە کە لەگەڵ چینی کرێکارو خەباتەکەی لێک هەڵپێکرابێت وهەرئەمەش وەک بنەمای شۆڕشی کرێکاری بەدەستەوە بگیرێت.

سەرمایەداری تا ئێستاش نەک تەنیا ترسی لە ناو هێنانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر هەیە، بەڵکو ترسی لە ناو هێنانی لینینیش هەیە، ئەمەش تەنها بەو هۆیەوەیە کە کۆمۆنیزم و کرێکار لەیەک شۆڕش وجوڵانەوەدا لێک هەڵپێکراو بووە.  لەیەک وتەدا شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەرئەنجامی کۆمۆنیزمێکی تێکەڵ لەگەڵ چینی کرێکارو خەباتەکەیدا بوو، کۆمۆنیزمێکی رێکخراو و رابەری شۆڕشی کرێکار و خەباتەکەی بووە، هەر بۆیە ئەگەر لە ١ی ئایاردا قسەیەکمان هەبێت و بەردەوام بمانەوێت دەبێت قسە لەسەر ئەو دەورەیەی کۆمۆنیزم و چینی کرێکارو ئەو کەلێنە بکەین که‌ لە نێوانیادا لە دوای ئۆکتۆبەرەوە کە دروست بووە.

لێرەدا کە ئەگەر بمانەوێت چینی کرێکار لە پەرتەوازەیی و لەو نائامادەیەی کەتێیدایە دەربچێت دەبێت بانگەوازمان بۆ بەشی پێشڕەوو گرایشی کۆمۆنیستی ناو چینی کرێکاردا بێت کە خۆیان رێکخراو بکەن و بەدیلی خۆیان بۆ داواکاری و خواست و مەسەلەی دەسەڵات و راماڵینی سیستەمی سەرمایەداری و نەهامەتیەکانی کە بەسەر چینی کرێکارو کۆمەڵگادا هێناویانەو، دەبێت  بەهێزی کۆمەڵایەتیەوە بێنە مەیدان،

ئەمەش پەیامی ئێمەیە کۆمۆنیستەکان لە ١ی ئایاردا کە ئه‌م ڕۆژه‌ تەنیا رۆژێک نیە لە هاتنە مەیدانمان.

ئەگەر نمونەی زیندویی هاتنە مەیدانی خەباتی کرێکاری رێکخراوی جەماوەری ئیشارە پێبدەین کە ئومێد دەخاتە بەردەم چینەکەمان ئەوا دەبێت هێما بە خەباتی چەندین مانگی پێشووی چینی کرێکاری ئێران و هێلەک زەردەکانی فەرەنسا بدەین، لە هاتنەمەیدانی رێکخراوو جەماوەری لە خوارەوە، خۆ سازماندان لە شوراکان و لە داواکاری و خواستەکاندا، دەرکەوتنی رابەرانی چینی کرێکار بەخواست و داواکانی کرێکاران و خواست و داوای خێزان و کۆمەڵگاوە، هەر بۆیە لە ئێران دەسەڵاتدارانی سەرمایەداری جمهوری ئیسلامی ئێران بە هەموو شێوەیەک لەو بزوتنەوەو ناڕەزایەتیە دەترسێت و رابەرانی کرێکاری بەشێوەی جۆراو جۆر زیندانی  دەکات و تۆمەتیان بۆ دروست دەکات تەنیا بۆ پاشەکشە بەخەباتی رێکخراوی کرێکاری. لە فەرەنسا ترسی ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان نەک تەنیا حکومەتی ماکرۆن بەڵکو هەموو حکومەتانی ئەوروپا و هەتا حکومەتی ترەمپیش دەهەژێنێت و قسەی لەسەر دەکەن و بەدژی دەوەستەنەوە.

بۆیە ئەگەر لە کۆتاییدا دڵنیایی له‌ خاڵێك بکەمەوە ئەوەیە کە چینی کرێکار دەبێت رێکخراو بێت لە حزبی کۆمۆنیستی مارکسی خۆیدا. حزبێکی کۆمۆنیستی کە راستەوخۆ بەشی پێشڕەوو کۆمۆنیستی چینی کرێکار لە خۆیدا هەڵپێکێت و پێشڕەوایەتی خەبات و ناڕەزایەتیە ئابوری و سیاسیەکانی چینی کرێکارو کۆمەڵگا بکات.

ئەمە دەتوانێت زامنی ئاڵوگۆڕی ریشەیی کۆمەڵگا بکات، ئەمە دەتوانێت کۆمەڵگای سەرمایەداری ئەمڕۆ کە لە سەرەوەیان ترامپ و ژمارەیەکی تر هاوپەیمانی سەرکردایەتی دەکەن کۆمەڵگایان بە چ کارەساتێکا بردووە، ولاتانی ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەهەنمێکە بۆ کرێکاران و ژنان و کەمدەرامەت، هەموو جەنگەکانی لە ئەفغانساتان، عێراق، سوریا، یەمەن و لیبیا و مەئەساتەکانی تا ئێستا دەبینین،

گەمارۆی ئابوری عێراقمان بینی و ئێستاش گەمارۆی ئابوری ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆسەر ئێران کە سور دەزانین قوربانیەکانی خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتە، کێشەی فەلەستین چ یاریەکی نێوان وڵاتە سەمایەداریەکانە، مەسەلەی یۆنان، بەریتانیاو برێگزت و یاریەکانی سەرمایەداری و گاڵتەکردن بەچارەنوسی خەڵک ، وەزعی کرێکاران بەگشتی و منداڵان و ژنان لە وڵاتەکانی پاکستان و بەنگلادش و پاکستان بەدەست سەرمایەدارانی جیهانی و کۆمپانیاکانیان چۆنە، یاریکردن بەچارەنوسی خەڵکی جەزایرو سۆماڵ و تونس و میسرەوە چ کایەیەکی شەرمهێنەرە بۆ سیستەمی سەرمایەدرای ئەمڕۆ.

ئایا هەموو ئەمانە ناکاتە ئەوەی ئێمە ئایار وەک وێستگەک لەسەر ڕێگای شۆڕشی چینایەتی کرێکار بەدەستەوە بگرین؟

ئایا ئیتر وەلامێک بەدونیای ئەمڕۆی سەرمایەداری و نه‌هامەتیەکانی شتێکی تر لەبەرەەم هەر ئینسان و لایەنێك کەئیدعای کۆمۆنیست بوون دەکات ماوە جگە لەوەی دەست ببرێت بۆ سازماندانی شۆڕشی کۆمۆنیستی؟ ئەگەر ئەرکی ئیمە سازماندنی ئەم شٶشەیە، ئەوا یەکەمین سەنگەری پێویست،  رێکخراوبوونی چینی کرێکار و کۆمۆنیستەکانە.

هاوڕێیان، ئامادبوانی خۆشەویست .. نەک هەر  ڕووداوەکانی دونیای ئەمڕۆو جەنگ و کاولکاری و ماڵوێران و دەربەدەربوونی ملیۆنەها ئینسان،  نەک هەر شەپۆلەکانی بێکاری و ئاوارەیی و دەربەدەری، بەڵکو خودی شۆڕشەکان لەدونیای عەرەبی ناڕەزاتیە جەماوەریەکان لەسودان و جەزائیر و لەکوردستان و شارەکانی عێراق.. ئەو دەرسەمان پێدەڵیت کە سازمادانی چینی کرێکار بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی تەنها ڕێگای دەربازبوونی کۆمەڵگای بەشەریە، بۆیه‌ ئەگەر  باسێکمان هەیە وەیا ئەرکێکمان لەسەرشانی خۆمان داناوە، دەبێت لەکۆبوونەوەی لەم جۆرانەدا باسه‌کانمان ببەینە سەر ئەم بابەتەو هاوفکری و هاوخەباتی خۆمانی لەسەر ڕێکبخەین، چونکە تەنها مەسەلەو ئالتەرناتیڤێک کە کۆمۆنیستەکان کۆبکاتەوەو یەکگرتومان بکات، شتێکی ترنیە جگە لەباس و ئەرکی ئەنجامدانی شۆڕشی کرێکاریی.. هیوادارم ئەم کۆبوونەوەو دیدارە لەم راستایەدا هەنگاو هەڵبگرێت.

جارێکی تر پیرۆزبایی ١ی ئایارتان لێدەکەم و بەهیوای ئایاری داهاتوو لە دەسەڵاتی چینایەتی خۆماندا بێت و ئایارێکی جیاواز بێت.

٤/٥/٢٠١٩

 

About hkkk

Check Also

کشانه‌وه‌ی هیزه‌کانی ئه‌مریکا وپێشهاته‌کانی جه‌نگ له‌کورستانی سوریا …

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا موحمود … کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا، ڕه‌وتی ڕوداواکان وجه‌نگ له‌کوردستانی سوریای ڕاکێشاوه‌ته‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *