Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 لە ئامۆژگارییەکانی رۆشنبیرە فاشییەکان بۆ خەڵکی کوردستان … سەردار عزیز بۆ نمونە
لە ئامۆژگارییەکانی رۆشنبیرە فاشییەکان بۆ خەڵکی کوردستان … سەردار عزیز بۆ نمونە

لە ئامۆژگارییەکانی رۆشنبیرە فاشییەکان بۆ خەڵکی کوردستان … سەردار عزیز بۆ نمونە

موزفەر عەبدوڵا:

سەردار عزیز یەکێک لە رۆشبیرە ناسیونال فاشییەکانە لە رێگای نوسینێکەوە بەناوی دیاری کۆمۆنیستەکان بۆ خەڵکی کوردستان، ئامۆژگاری خەڵی دەکات دور کەونەوە لە کۆمۆنیزم و سیاسەتی کۆمۆنیستەکان، وە کۆمۆنیزمی هاوشان و وێنا کردوە بە داعش کە دڕەندەترین تاقمی تیرۆریست و ئینسانکوژی ئیسلامی ئەم سەردەمەن و گەورەترین کارەساتو جینۆسایدیان بەسەر خەڵکدا هێناوە.

هەڵبەت بەس ئەوە ماوە ئامۆژگاری دەسەڵاتە هاوبیرە قەومییەکەی بکا بە ئاشکرا کە هەر فکرو کارو کەلتورێکی کۆمۆنیستانە قەدە غە بکرێ شەڕی کۆمۆنیستەکان رابگەیەنەنن وەک چەند جار لە مێژووی جوڵانەوەکەی سەردارو حزبەکانی هەستاون بە کوشتو بڕی کۆمۆنیستەکان کە تاوانەکانی پشتئاشان و قەرناقاو لە نەهەشتاکانو گردی علی ناجی لە ٢٠٠٠  جەند نمونەیەکن.

جا هەرکەس کەمی لە سیاسەت شارەزا بێ و چاوێکی خێرا بە بانگەشەو ئامۆژگارییەکانی ئەم رۆشنبیرە بخشێنێ کە لەو کورتە نوسینەدا هاتوەو لە زۆر دەزگای راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە لەو بڕوایەدام هەر ئەو ئەنجامگیرییەی من لە ناوەرۆکی قسەکانی بکا.

هەڵبەت رەنگە هەندێ لە رۆشنبیرە لیبراڵ و سۆسیال دیموکرات و ناسیونال چەپو زۆری تر هاوڕای نەبن و بڵین ئاسایییە با ئەو قسانە بکاو بەو قسانە نابێ بە فکر فاشی!؟

بەڵام بۆ سەلماندنی قسەو ئامۆژگارییەکانی کە فاشیانەن ئەوە زۆر بەڵگەو راستی وسادەی سیاسی و مێژوویی هەیە وا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین.

بۆ نمونە بە درێژایی مێژووی نزیک بەم سەدەیە ئەوانەی دژایەتی جوڵانەوەو فکری سیاسی کۆمۆنیزمیان کردووە هەمویان دەسەڵات و جوڵانەوەی حزبە قەومی و دینی و نیو لیبراڵە فاشییەکان  بوونە.

هەر لە هیتلەرو مۆسۆلینی یەوە بگرە تا فرانکۆ و بینۆشە و سەرۆک و حزبە قەومییە فاشییەکانی تورکیا و وڵاتانی تری رژێمە ناسیونال ئیسلامی و عروبییەکان لە پێشیانەوە سەدام و سەرانی ئیسلامی خیڵەکی سعودیە ئیماراتو قەتەرو هەتا دەگاتە رژێمی ئیسلامی ئێران و  رژێمە ئیسلامییەکانی  پاکستان و وڵاتانی تری ئاسیای رۆژهەڵات وەک مالیزیا و ئەندەنوسیا.

ئەمە جگە لە ترامپی رەگەزپەرستی تازە سەرۆکی ئەمریکا کە لەچەندین بۆنەدا کۆمۆنیزمی هاوشانی فاشیزم کردووە.

بەڵام بێگومان سەردار عزیزی فکر فاشی و نازیش وەک سەرۆکە زلەکانی دونیای سەرمایەداری و رژێم و حزبەکانیان لە سەد ساڵی رابردووە تا ئیستا لە روانگەی بەرژەوەندییەکانی سەرمایەو سیستەمی سەرمایەداری و رەوتە جۆراوجۆرە بۆرژوا باڵادەست و موعارەزەکانیانەوە ناهەقیان نییە کە دژی کۆمۆنیزم و تیۆرە شۆڕشگێڕانەکەی بن کە مارکسیزمە.

بە تایبەتی کە راستییەکان لە دونیای سیاسەتدا وەک لەهەر دیاردەیەکی تر چینایەتی و رێژەیین. هەربۆیە ئەوێک کە سودمەندو خۆشی و بەختەوەری لەم سیستەمەدا ببینی و خۆی هاوبیری ئەو چینە دەسەڵاتدارەی ئەم دونیایە بکا کە داعشی بەرهەمهێناوە لەپاڵ سەدان رەوتی وەک داعش ئەوە هەر دوژمنایەتی کوێرانەی کۆمۆنیزم دەکا.

ئەو بەو ئامۆژگاریانەی بۆ خەڵکی پێیان دەڵێ خەڵکینە ئێوە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەدەسەڵاتدارانی دزو گەندەڵو سەرکوتگەری کوردستان دەرمەبڕن چونکە بەمە دوای کۆمۆنیستەکان دەکەون چونکە ئەوە چەپەکان و کۆمۆنیستەکانن لەم چەن ساڵەدا هەمیشە چ خۆیان ناڕەزایەتی یان دەربڕیوە چ رابەری و پشتگیری هەر ناڕەزایەتی و خواستێکی بەرهەقی خەڵکیان کردووە لە دژی ئەم دەسەڵاتە هاوبیرەی سەردار. بە کورتی ئامۆژگاری خەڵکی دەکات داوای ئازادی و یەکسانی مافەکانیان نەکەن چونکە بەم داواو کارەتان دوای کۆمۆنیستەکان دەکەون چونکە ئەوە بەڵگەنەویستە کە لەناو جەرگەی ولاتانی رۆژئاواش کاتی هەر کەس ناڕەزایەتی دەردەبڕێت بو مافەکانی بە بەلشەفیک ناودەبرێ نەک هەر لە کوردستان بەڵام دیارە ئەو گوێی کەڕ بووە لە بیستنی ئەم وەسفە بۆ خەڵکی نارازی ئەو وڵاتانەش کە خۆی تیایدا دەژی..

بە کورتی ناوەرۆکی ئامۆژگارییەکەی ئەو ئەوەیە بەخەڵکی بێبەش و ستەمدیدەو هەژارو نەدارو ئاوارە…هتد  بڵی خەڵکینە هیشتا کاتی داواکاری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی نییە چونکە هێشتا حەرەکە قەومی و حزبەکانی کوردایەتی بەسەربەخۆیی تەواو نەگەیشتوە، وەئەگەر داوای ئەوە بکەن یانی ئێوە دیاری کۆمۆنسیتەکانتان وەرگرتوە..

ئەو وەک زۆربەی رۆشبیرە فکر فاش یەکانی تری وەک رەهەندییەکان کە هەفتەیەک پێش لە نوسینێکی تر ئاماژەم پێدان، نەزان نییە و دەخوێنێتەوەو دەزانێ لەوەتەی کۆمۆنیزم وەک جوڵانەوەیەکی سیاسی، بەتایبەتی  لەبڵاوبونەوەی مانیفیستەکەی مارکس و ئەنگلزەوە، بۆتە جوڵانەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی چینی کرێکار و توێژە بەشمەینەتەکان بۆ بەدیهێنانی داواکار یە سیاسی و ئابورییەکانیان و سەپاندنی بەسەر چینی بۆرژوای هاوبیری سەردار، تا دەگاتە روخانی دەسەڵاتیان و کۆتایی پێهێنانی سیستمە سەرمایەدارییەکەی کەسەرچاوەی هەموو دیاردە دزێو و کارەساتەکانن بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا.

بەڵگەیەکی سادەو زیندوی تر لە دژی قسەکانی سەرداری بیرفاشی ئەوەیە کە لەهەر هەڵبژاردنیکی پەرلەمانی ولاتانی رۆژئاواش کاتی هەر سەرۆکیکی حزبە باڵە چەپەکانی بۆرژوازی وەک، ئۆباماو تەنانەت کلینتۆن و ئەوانەی داوای کەمی ریفۆرمی ئابوری کۆمەڵایەتی دەکەن بۆ خەلک ،وەک هاوکاری تەندروستی و خویندن هتد ،یەکسەر راستە فاشی یە هاوبیرەکانی سەردار بە کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم دەیاناسینن. لە کاتیکدا ئەوانەش خۆیان دژی کۆمۆنیزمن.

ئەمانە باشترین بەڵگەن کەکۆمۆنیزم یانی ئازادی و یەکسانی و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵکی. بە پێچەوانەی ئامۆژگارییەکان و وێنا کردنەکانی ئەوەوە کە کۆمۆنیزم بە داعش دەچوێنێت تا خەڵکی پێ بترسێنێ، ئەوە با باش بزانی خەڵکی بە ئاگاو ئازادیخواز و ئینساندۆست لە دژی ئامۆژگارییەکان  وێنا کردنەکەی ئەون.

وە هەر کەسێکی ئازادیخواز هەر لەم دوو دەیەیە کە گویێ لە قسەو سیاسەتو هەڵوێستەکانی کۆمۆنیستەکان بو بێ ئەوە باش دەزانێ ئینسانیترین قسەو سیاسەتو هەڵوێست هی کۆمۆنیستەکان بووە.

٢٤-١-٢٠١٨

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*