Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠ ژن بوونەتە قوربانی دەستی ناموس پەرستی و پیاوسالاری!

لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠ ژن بوونەتە قوربانی دەستی ناموس پەرستی و پیاوسالاری!

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، تەنها لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە شارەکانی کوردستان ١٠ ژن تیرۆرکراون… دیارە جگە لەوەش دەیان ژن پەنایان بردۆتە بەر خۆکوژی لەڕێگای خۆسوتاندن و خۆ خنکاندن و جۆری تری خۆکوژیەوە… بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک ژن گیانیان لەدەستداوە یان شێواون و کەم ئەندام بوون… ئەم ئامارە نیشانی دەدات کە ڕادەی توندوتیژی دژ بە ژنان، روو لە زیادبوونە… هۆکاری زوربەی ئەو کوشتارانە دەست ئاوەڵابوونی چەقۆ وەشێنانی پیاوسالاری و ناموسپەرستی و بێدەنگی و بێدەربەستی دەسەڵاتی سیاسییە، لە سزادانی تاوانباران و بکوژی ژنان و ئەوانەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجام دەدەن. حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆنی بۆرژوازی کورد، بە هەموو روداوێک کە کادرو چالاکوانێکیان، ئازار بدرێت یان زیندانی بکرێت، هاوارییان لێ هەڵدەستێت، بەڵام لەبەرامبەر جینۆسایدی بەردەوام و  پلە پلەی ژنان و کوشتن و ناچار بە خۆکوژییان، ویژدان تۆپیو و بێدەنگن… ئەوەش ئەو راستیەمان نیشان دەدات کە نیوەی کۆمەڵگەی کوردستان کە ژنانن، ڕاستەوخۆ لەلایەن حزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی و ویژدان مردوەوە دژایەتیان دەکرێت… ئەمەش ناکۆکی سەرەکی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی نەک تەنها لەبەرامبەر ویست و مافەکانی ژنان نیشان دەدات، بەلکو ماهیەتی کۆنەپەرستانەیان روو بەتەواوی کۆمەڵگە دەخاتە روو…    

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٢٩ ی بەروارری ١/٦/٢٠١٨ بڵاوبۆتەوە…

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *