Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 لە ٢٩ هەمین ساڵیادی ئەنفالدا
لە ٢٩ هەمین ساڵیادی ئەنفالدا

لە ٢٩ هەمین ساڵیادی ئەنفالدا

چۆن برینی ئەم کارەساتە سارێژ دەبێت؟

ساڕیژکردنی برینێکی قوڵ و تراژیدیایەکی کەم وێنەی وەکو جینۆساید لە دنیای هاوچەرخدا، کاریکی سادە نییە، بە تایبەتیش کاتێک کە خەڵکی قوربانی لێکەوتوو تا ئێستا تراژیدیای بەڕێوەچوونی ژیان یەخەگیریانە.

سوکبوونی کاریگەریەکانی هەرتراژیدیایەک لەویوە دەست پێدەکات کە خەڵکی قوربانی لێکەوتوو، زیندوەکان، ژیانیان، گوزەرانیان، تەمەنیاتیان،لە کەش و دۆخێکی تەندروستدا بێت و زمانەتی پاراستنی کۆمەڵگا لە دوبارەبونەوەی تراژیدیاکان مەیسەرکرابێت. کاتیک ئەمە فەراهەم نەبوو تراژیدیاکە بە شێوەی تر درێژەی دەبێت.

کەیسی کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستان بەرگی کەمپەین و ئاکسێۆنی بەبەرداکراوە، ئێوە تەماشابکەن، جگە لەهەوڵی ماندو نەناسانەو ئینسانیانەی ژمارەیەک خەمخۆرو چەند ڕێکخراوێکی مەدەنی دەستکورت، سەرجەم حزب و ڕێکخراو لایەنە سیاسیەکان ساڵانە چەند رۆژ پێش یادی رووداوەکان و چەند ڕۆژ دوای رووداوەکان، دەکەونە بیری ئەم کارەساتانە. لەم چەند رۆژەشدا سەرقاڵی پێشوازی لە وەفدە بیانی و میوانانی حزبین، یان سەرقاڵی فیستیڤاڵ و کۆرو سمینارو شانۆ نمایشکردنن….. جگە لەمە هیچیتریان نییە بۆ وتن و کردن. باقی ساڵەکە باسێک، بەدواداچونێکی جدی، ئاوڕدانەوەیەکی بەنەخشە، خزمەتگوزاری و ژیانێکی شایستە بۆ زیندوەکان لەبەرنامەیاندا نییە. تا ئیستا بۆنی غازی کوشندە،بۆنی لمی بیابان، لە جەستەی ئینسانی و تاکی زیندوی خەڵکی کوردستان دێت. چەند کیلۆمەتر ئەولای مۆنیمێنتەکان کەلاوەو داروخاوە، بەسەدان کەس لە بریندارانی ئەم کارەساتانە لە چاوەروانی مەرگی شینیەییدا ڕاگیراون.

ئەم بیدەربەستی  و نابەرپرسیاریەتییە، کاریگەری تراژیدیاکە هەموو ساتە وەختێک دەمە زەرد دەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەموو کارەساتە جەرگبڕو کۆمەڵکوژیەکان کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە، لە جەرگەو کیشمەكێشی نیوان ڕژێمی بەعس و حزب و لایەنەکان بزوتنەوەی قەومی کورددا بووە. وە سەرانی بزوتنەوەی قەومی کورد، لە پێناو بەرژەوەندیەکانەی خۆیان و بزوتنەوەی بۆرژوازی کورددا هەمیشە تراژیدیاو کارەساتەکانی خەڵکی کوردستانیان وەکو سەرمایەکی سیاسی بەدەستەوە گرتووە بۆ سازان و پچرینی بەشی سیاسی. لەهەموو دانوسان و سازانەکان و رێکەوتنامەکان و هاوپەیمانیەتیەکانیاندا، فایل و کەیس” پەروەندە” ی تاوانە زنجیرەیەکانی وەکو ئەنفال، کیمیاباران، راگواستنی بە کۆمەڵ، ناپاڵم داباراندن، بەخاککردنی شارو شارۆچکەو هەزاران گوند، …. لە ژێر باڵی سەرانی بزوتنەوەی قەومی … بۆ

کورد بووە. هاوکات هەر ئەوان بەدەیان تەن بەڵگەنامەیان دەست بەسەرا گرتووە کە دەتوانرێت لە رێگایانەوە، تاوانباران و نەخشەڕێژان و هاوکاران و سەرجەم بەشداربووانی ئەم تاوانە زنجیرەیانە، دەستنیشان بکرێن و بدۆزرێنەوە، کەچی نایانەوێت و تا ئێستا بە قازانجی خۆیانی نازانن ڕاستی و باگراوندی ئەم کارەساتانە ئاشکرابکرێن.

لەوەها وەزعیەتێکدا سارێژکردنەوەی برینەکان سادە نییە، تا ئێستا کارگەی دوبارە زیندو ڕاگرتنی کارەساتەکان لەلایەن بزوتنەوەی قەومپەرستی کوردەوە، دەگەڕێ.

من لام وایە یەکەم هەنگاوی چارەنووسساز و یەکەم سەرەتای سارێژبوونی برینەکان و قەرەبووکردنەوە ئەوکاتەیە کە خەڵکی کوردستان دەستیان بە دەوڵەتی سکیولارو سەربەخۆی خۆیان دەگات، کە ئینسان تییادا ئازادو تەسەل و خؤشگوزەرانە.

تێبینی: ئەم وتارە لە ژمارە ٢ بۆپێشەوەی بەرواری ١٥/٤/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

 

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*