Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ململانێی ئێران و ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی عێراقی خاموش نەکردەوە!…

ململانێی ئێران و ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی عێراقی خاموش نەکردەوە!…

خۆپیشاندان و نارەزایەتییە جەماوەرییە فراوانەکانی عێراق، دریژەیان هەیە. ململانێی و چوونەسەری ئاستی گرژییەکانی نیوان ئەمریکاو ئیران بەدوای کوژرانی قاسم سلێمانیدا، تا ڕادەیەکی زۆر ترس و دڵە راوکێی لە ئاستی عیراق و ناوچەکەدا دروستکرد، بەڵام بەو هۆیەوە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری توانیویەتی ئەلقەی” نەشەر و نەئاشتی” جەنگی بێ چەوری و چەوری”  نیوان ئەمریکا و ئێران تێپەڕێنێت، هەر زوو باڵانسی خۆی راگرت و لەشەقام مایەوە…

بیگومان کەشی جەنگ و فەزای ترس، مۆتەکەی سەر هەر بزوتنەوەیەکی جەماوەرییە و هۆکاریشە بۆ لاوازکردنی و تەنانەت خامۆش کردنەوەی، بەڵام بزوتنەوەیەک توانیبێتی درکی ململانێکان بکات، هیزەکان بناسێت، ئەزموونی لە ئەزموونی هیزە دەرگیرەکان وەرگرتبێت، توانایی ئەوەیشی دەبێت لەسەر قاچەکانی خۆی بوەستێت و تاکتیکی پیویست بگرێتە بەر. لەوەش واوەتر دەتوانێت ببێتە بەشێک لە هیزی کاریگەری سەر ململانێکان.

بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری لە عێراقدا، بەو هۆیە سادەی کە توانیویەتی، ناوەرۆکی ململانێی سیاسی سەر گۆرەپانی عێراق بخوێنێتەوە، بەتایبەتیش کە بۆیان رۆشنە ململانێی نیوان هیزەکان لەسەر ئاستی عیراقدا، دابەشی سەر دوو بلۆکی ناسراو بوون، لەوانەش بلۆکی ناوچەیی ئیران کە هیزە سیاسی شیعییەکان خۆیان پێوەی گرێداوە چەقی دەسەڵاتیشیان کۆنترۆڵ کردووە، لەگەڵ بلۆکی ئەمریکاو غەرب کە هیزە سیاسییە ناسیونالیستە لەدەسەڵات پەراوێزخراوەکان خۆیان پێوەی گریداوە… ململانێی نیوان ئەم دوو بزوتنەوە سیاسییە، بە پشتیوانی ئیران و ئەمریکا…. یەکێک لەسەرچاوە هەرە سەرکیەکانی ئەم دۆخە سیاسی و ئابوری و پشیوە کۆمەڵایەتیەیە کە کۆمەڵکەی عێراقی، توشی گەورەترین مەرگەسات و خوێن بەربوون کردووە. تیپەرێن لە بازنەی ئەو ململانێیە و وەستانەوەی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری شەقامی شارەکانی عێراق بەدژی هەردوو بلۆک و هیزە سیاسییەکانیان، ئەو دەستکەوتە سیاسیەیە کە بەرهەمی چوونەسەری خۆ هوشیارییەکی باڵایە، کە توانیویەتی لەسەر قاچەکانی خۆی بوەستێت. لەوەش واوەتر بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری توانیویەتی ببێتە لە هیزی بڕیاردەر لەسەر ئایندەی سیاسی عێراق… حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی ناچار بووە ئەوە قبوڵ بکات، کە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیزی جەماوەری لەشەقامدا، توانای هیچ بریارو ئاڵوگۆرێکی لەسەرەوەی نییە. فریوکاری و  سەرکوتی بەردەوام، تادێت کاراییان، لەدەست دەدەن.

لەئیستادا، دروشمی خۆپیشاندەران و بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری بە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمان، چوونەدەرەوەی هیزەکانی ئەمریکا و هیزەکانی سەر بە ئیران و میلیشیاکانیان، دەتوانێت، هاوسەنگی هیز بە سودی بزوتنەوەو راپەرینی خەڵکی عێراق بگۆرێت و پیگەی خۆیشی بۆ بریاردان لەسەر ئایندەی سیاسی عێراقدا، جیگیر بکات…بۆیەکلایی کردنەوەی ئەو نەبەردە بەسودی چینی کرێکار و بێبەشانی کۆمەڵگە ئامادەیی هەمەلایەنەی سیاسی و مەیدانی نیشاندانی رۆڵی رابەری هیزی چەپ و کۆمۆنیستی پیویستە …

About hkkk

Check Also

دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هاوڕێ کاوە کەریم، بە بۆنەی ١٩ ساڵ تێپەربوون بەسەر ڕووداوی تیرۆریستی ١١ سێبتەمبەردا…

بۆپێشەوە: هێرشی تیرۆریستی و خۆکوژی ١١سێپتەمبەر… دنیای تەکاندا و بواری کردەوە تا ئەمریکا ملهوڕی و …