Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 من لایعمل لایاکل…!

من لایعمل لایاکل…!

  نووسینی کەیم کەریم

ناسنامە و هەویەی چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان و تەواوی توێژەکانی تری کۆمەڵگە بریتی یە لە کارکردن. کرێکاران و کاسبکاران لەژێر سیستەمی سەرمایەداریدا ئەگەر ڕۆژێک نەچن بۆ کار و هێزی کاری خۆیان نەفرۆشن بە چینی بورژوازی، ئەوا روبەڕووی ژیانێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێتەوە و ناتوانن درێژە بەژیان و گوزەرانی خۆیان بدەن چونکە ئەو لەشکرە زۆر و زەبەندەی لەچینی کرێکاران و زەحمەتکێشان خاوەنی هیچ سەرخان و ژێرخان و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان نین، بەڵکو ئەقلییەتێکی زۆر کەم لەچینی بۆرژوازی و سەرمایەداران هەیمەنە و کۆنتڕۆلی خۆیان سەپاندووە لەڕێگای خاوەندارێیەتی تایبەتی و دەست بەسەر داگرتنی سەرخان و ژێرخان و ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بەسەر تەواوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا. هیچ گومان هەڵناگرێ کە چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان و تەواوی توێژەکانی تری کۆمەڵگە خوڵقێنەر و داینەمۆ و بزوێنەری هەموو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتین، کەچی لەبچووکترین مافەکانی ژیانی خۆیان بێبەشن و مەحرومن و لەژیانێکی مەمرە و مەژی دەژین. ناتوانن بەئاسانی دەستیان بگات بە هەموو وەسائیلیەکانی ژیان کە وەک مرۆڤێکی نۆرماڵ و ئاسایی درێژە بەژیان و گوزەرانی خۆیان بدەن لەژێر دەسەڵات و هەیمەنەی چینی بۆرژوازیدا.

کەچی چینی بورژوازی کە لەخەڵکانێکی کەم پێک دێت تەنها دەخۆن و پاڵ دەدەنەوە و دەخەون لەسەر حیسابی ڕەنج و ماندوبوونی کەسانی تر لەچینی کرێکاران و زەحمەتکێشان و توێژەکانی تری کۆمەڵگە بەبێ ئەوەی خۆیان ئازار بدەن و بەبێ ئەوەی ماندووببن و ئارەقە بڕژێنن و بەردێک چی یە ناخەنە سەر بەردێکی ترەوە. هەموو مەسرەف و پێداویستییەکانی ژیان و گوزەرانی خۆیان بە تێر و پڕی بەسەر دەبەن بەبێ ئازاری کار و ڕەنج کێشان و کێشەکانی کار و بەرهەمهێنان بناسن و هەستی پێ بکەن.

هەر لەبەر ئەوەشە چینی بورژوازی و سەرمایەداران هەر دەژین و دەخۆن بەبێ ئەوەی هیچ ئاشنایەتی و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ژیانەوە هەبێت. وە لەهەموو سەردەم و کاتێکدا کەسانی بورژوازی لەژیانێکی زۆر ڕەفاهیەت و ئاسوودەیی و ئارامی دا دەژیت بەبێ ئەوەی ئاگای لە واقیعەتی ژیانی کۆمەڵایەتی و کار و بەرهەمهێنان هەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا هێزی تایبەتی خۆی هەیە.

لە سیستەمی کۆمەڵایەتی چینایەتیدا هەموو یاسا و ڕێسای چینی بۆرژوازی لەدژی بەرژوەندییەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و توێژەکانی تری کۆمەڵگە بەکاردەهێنرێت و پیادە دەکرێت. بەڵام لەهەمان کاتدا هەموو یاسایەکان حەق بەم چینە دەدات و هەموو شتێک و وەسائیلێکی بۆ فەراهەم و ڕێکخراو دەکات، وە زۆر ڕەواجی پێدەدات و بەڕەواشی دەزانێت.

وە لە هیچ کاتێکدا کەسانی بۆرژوا و سەرمایەدار هەست بە ناڕەحەتی و خەم و خەفەت و موحتاجی و ترس و دڵەڕاوکێ ناکات و ئامادە نییە تەنها بۆ چرکەیەک ژیانی خۆی ئاڵۆز بکات. بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دایە کە لە ژیانێکی زۆر ئارامی و ئاسوودەیی دا بژیت. چینی بۆرژوازی زیاتر هێز و بوونیان هەیە لە کاتێکدا کە دەسەڵاتی سیاسی و سیستەمی حوکمڕانی لەوپەڕی گەندەڵی و نابەرابەری و بەربەرییەت و ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتیدا بێت و زیاتریش هێزی ماددی و مەعنەوی بەلای چینی بۆرژوازی و سەرمایەداران دەچێت. باشترین نموونەش بۆ ڕاستی و بەڵگەهێناوە ئێمە هەموو ڕۆژێک بەچاوی خۆمان دەیبینین و هەموو کاتێک هەستی پێدەکەین کەدەسەڵاتێکی سیاسی لە کوردستاندا هەیە کە لەلایەن حزبەکانی بۆرژوازی میلیشیای کورد بەڕێوەدەچێت کە لەسەر بنەمای سیستەمی گەندەڵی و دزی و تاڵانی و موچە بڕین و سەرکوت و میلیشیایی و بنەماڵەیی دروست بووە و هەمیشە درێژە بەکاروکردەوەی نابەرابەری و بەربەرییەت و دیکتاتۆری خۆی دەدات لەبەرامبەر خەڵکی کوردستاندا. لەم نێوەدا دەسەڵاتی بۆرژوازی میلیشیای کوردستان روبەڕووی بێزاری و تووڕەیی و ناڕەازایی و نەفرەتی تاک بەتاکی کۆمەڵگەی کوردستان بوەتەوە ئەویش لەبەرئەوەی خەڵکی کوردستان گیرۆدەیە بەدەستی هەژاری… نەبوونی… بێکاری … گرانی… بڕینی مووچە… نەبوونی خزمەتگوزاری و چەندەها کێشە و گرفتی تر کەڕۆژانە یەخە و بەرۆکی خەڵکی گرتووە و بەدەم ئێش و ئازارە یەک لە دوا یەکەکانی ئەم ڕۆژگارە دەناڵێنن. هەر بۆیە ئەم وتەیە (من لایعمل لایاکل) شمولی چینی بورژوازی و سەرمایەداران ناکات و لەدەرەوەی بازنەی ئەوان دایە. بەڵام ئەم وتەیە بەچینی کرێکاران و زەحمەتکێشان و توێژەکانی تری کۆمەڵگە بەڕەوا دەبینرێت و پیادە دەکرێت و هەموو کاتێک ڕەواجی پێدەدرێت. جا لێرەدا ئەوەی پێویستە بووترێت تاکە ڕێگا و ئەڵتەرناتیڤێک کە لەبەردەم چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان ماوەتەوە بۆ ڕزگاربوون و دەربازبوون لەزەرفیەتی زوڵم و زۆرداری و نابەرابەری و چەوساندنەوە و ناعەداڵەتی چینی بۆرژوازی و سەرمایەداران تەنها ڕێکخراو بوون و یەکگرتووبوونە لەدەوری یەکتریدا لەژێر بەرنامە و دروشمی ئازادی، بەرابەری، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، لەماوەیەکی کورت و خێرادا بۆئەوەی هەرچی زووترە کۆتایی بەخاوەندارێتی تایبەتی و چینی بۆرژوازی و سیستەمی سەرمایەداران بهێنرێت لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستەی ئینسانی و شەرافمەندانە و پێکهێنانی دونیایەکی باشتر کەسەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەباوەش بگرێت…

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ١٠ بەرواری ١٥/٨/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *