Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 نەفەسی زیندان لە پەیامەکەی ئۆجەلان دا…

نەفەسی زیندان لە پەیامەکەی ئۆجەلان دا…

عەبدوڵا مەحمود ….

هەشتی ئایار… دوای ٨ ساڵ ڕێگەدرا بەوەی ئۆجەلان پارێزەرەکانی ببینێت… دوای ئەو دیدارە ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالیەوە پەیامێکی ئاراستەی ڕای گشتی کرد. لە پەیامەکەیدا جارێکی تر هەروەکو ئەو پەیامەی لە نەورۆزی ٢٠١٣ دا، بەیانی کرد… پێداگری لەسەر چارەسەری کێشەکان بە ڕێبازی دیموکراتی و کەلتوری دژایەتی شەڕ دەکاتەوە لە تورکیا، داواش لە ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات، لەچوارچێوەی پاراستنی یەکپارچەیی سوریادا رێکاری سیاسی و دانوستاندن بگرنە بەر و هەستیاریەکانی تورکیاش لەبەرچاو بگرن.

هەر چاودێرێکی سیاسی و کەسێکی ئاگا، سەیری ئەو پەیامە بکات… نەفەسی زیندان و دەستبەسەری بەسەر پەیامەکەدا دەبینێت. ئۆجەلان بەهیچ جۆرێک نەک باسی کەڵک وەرگرتن لە هێزی چەک، بەڵکو  باسی بەرخۆدان و خەباتی جەماوەری و سیاسیش… ناکات، تەنها ئەوە نەبێت کە داوا دەکات دانوستاندن بکەن و ڕیگەچارەی سیاسی بۆ چارەسەری کێشەکان بگرنە بەر… دیارە بێ ئەوەی خۆی لە قەرەی کێشەکان بدات کە لە ئێستادا چین و دەبێ کام کێشە وەڵامی پێ بدرێتەوە. لەوەش واوەتر لەو پەیامەدا وادێتە بەرچاو کە ئەوە تورکیاو دەوڵەتی سوریاییە لەلایەن حزبە سیاسیەکانەوە زوڵمیان لێدەکرێت و داوایان لێدەکات، ئاگاداری دۆخی هەستیاری تورکیاو رژێمەکەو و یەک پارچەیی خاکی عەزیزی سویا بن.

بێگومان ناکرێت و ناشێت کەسێکی ڕفێنراو زیندانی کراو دەست بەسەرکراو ئینفرادی لە یەکێک لە زیندانەکانی رژێمێکی فاشیستی وەکو تورکیادا، پەیام و لێدوانەکانی ئۆجەلان وەکو پەیام و لێدوانی کەسێکی سیاسی ئازاد، وەربگرێت. کەسێک کە ئازاد نەبێت، و لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری و گوشارێکی گەورەی نەفسی و کەشی زیندانێكی فاشیستیدا بێت، تەنانەت ڕیگەی بینینی کەس وکار و هاوڕێیان و تەنانەت پارێزەرەکانییشی نەدرێت چاویان پێیان و بکەوێت و دیداری لەگەڵ بکەن… تەنها دەتوانرێت پەیام و لێدوانەکانی وەکو پەیامی کەسێکی بەبارمتەکراو و بەسودی دەوڵەتی فاشیستی توکیا لێکبداتەوەو لێی بڕوانێت.

تورکیا ئۆجەلانی کردۆتە ئامرازێک تا هەرکاتێک کەوتە ژێر گوشاری هێزو حزبەکانی و ژێر خەتی ئاپۆ و چالاکیەکانیان، یان هەرکاتێک ویستی سیاسەت و نەخشەیەکی دیاریکراو بە قازانجی سیاسەتە دژە ئینسانی و فاشیستیەکانی بگرێتە بەر… پەنا دەباتە بەر ئۆجەلان و کەڵک لە ئۆتۆریتەو کاریزمابوونی لای حزبەکان وەردەگرێت… هەرکەسێک ئەلف و بێی سیاسەت بزانیت تێدەگات ئەو پەیامە بە نەفەس و لەژێر گوشاری زینداندایە.

دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، ئەگەر دەیەوێت چارەسەی کێشەکان بە ڕیگای نەرم و چارەسەر بکات و ڕیگای گفتوگۆ بگرێتەبەر… بەر لەهەموو شت لە گرەوەی ئازادکردنی ئۆجەلان و لابردنی میلیتاریزەکانی شارە کورد نشینەکانی تورکیاو ئازادکردنی دەیان هەزار زیندانی و دەست هەڵگرتنە لە زوڵمی نەتەوایەتی سەر خەڵکی کوردستانی تورکیا.. تورکیا پەیامی سەرکوت و بێمافیەکانی بە کردەوە پیادە دەکات و داوا لە سەرۆکی زیندایکراویش دەکات… حزبەکان و هێزەکانی ژیر ئۆتۆریتەی خۆی  ڕاسپێرێت تا رێگاچارەی ئاشتی و کەلتوری نەرم بگرنە بەر و هەستیارییەکانی تورکیاش لەبەرچاو بگرن.

کە ئەمەش بەڵگەی ئاشکرایە کە تورکیا نەک ئامادەی چارەسەری ڕیگای چارەی سیاسی و وەڵامدانەوەی بە پرسەکانی ناو تورکیا وکێشەی سیاسی خەڵکی کوردستان نییە، بەڵکو پێداگریی ئەو رژێمەیە لەسەر سیاسەتی سەرکوت و بێمافی…

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٢ بەرواری ١٥/٥/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە… 

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *