Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 هونەر و ئەدەبی کرێکاری چییە؟ …

هونەر و ئەدەبی کرێکاری چییە؟ …

کاوان قادر …

لە مێژوودا؛ هونەرو ئەدەب شان بەشانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسیە ناڕازییەکان گەشەی کردووە. لەدوای ڕێنیسانسەوە و لە دووسەد ساڵی ڕابردوودا هونەرو ئەدەبی شۆڕشگێڕانە ژیلەمۆیەک و کاراکتەرێکی چالاک بووە لە هەڵگیرساندی شۆڕشەکاندا. لە هەرشوێنێک بزووتنەوە و ناڕەزایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان ڕوو لەگەشە بووبێت؟ هونەرو ئەدەبیش لە دایەنگە و دامێنی هەر ئەو بزووتنەوەیەدا زیاتر و زیاتر گەشەی کردووە. هەندێک جار بە پێچەوانەوە، هونەرو ئەدەب بوونەتە لانکەی پەروەردەکردنی شۆڕشگێرەکان.

کاتێک باس لە کرێکاری بوونی هونەر دەکەین، باس لەو ئەدەبیات وهونەرە دەکەین کە  خەسڵەتی چینایەتی، چینێکی ناڕازی لە کۆمەڵگەدا بە هونەرو ئەدەب بەرجەستە دەکاتەوە، هونەرێک کە باس لە ژیانی واقیعی کرێکاران و خەڵکی مەحرومی ئەو کۆمەڵگەیە دەکات، لە هەمان کاتدا باس لە خەبات و ناڕەزایەتیەکانیشیان دەکات، تا ئەو جێگەیەی لە کۆتاییدا هونەر وئەدەب دەبنە بەشێکی پێشڕەو و خەباتکار لەدژی هەموو ناعەدالەتی و چەوسانەوەیەک. لە شیکردنەوەدا هونەرو ئەدەبی کرێکاری، تیشک دەخاتە سەر ئەو تاریکستانەی کرێکاران و زەحمەتکێشان تیایدا دەژین، ڕووداوەکان و نەهامەتییە نەبینراوەکان لە فۆڕمێکی کاریگەرتردا پیشان دەدات. خەباتی کرێکاران وزەحمەتکێشان، خەبات دژی بێمافیەکانی ژنان، ئازادی ئینسان لەدەست خورافاتی دینی و نەتەوەیی و ڕەنگ و …هتد. ئەوە ئیستاتیکای هونەری کرێکارییە دەبێتە چرایەک ڕێگەی ڕزگاری ڕۆشن بکاتەوە و ڕۆح بکاتە بەر ئەو بزووتنەوەیە و شکڵی پێبدات. خاڵە دیار و پۆزەتیفەکانی سەرکەوتن دەکات بە سوننەت و جێگەی کلتورێکی پاسیفیست و کۆنەپەرست دەگرێتەوە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٢ بەرواری ١٥/٥/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە… 

About hkkk

Check Also

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید … هیوای بزووتنەوەی ” ئێلەگ زەردەکان” لە هەفتەی ٢٩هەمینی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *