Home 6 شاپور 6 هەمیشە هەناسە ساردم…!
هەمیشە هەناسە ساردم…!

هەمیشە هەناسە ساردم…!

نووسینی: کەریم کەریم

لەو مەملەکەتەی کە ئێمە تیایدا دەژین و پێی دەڵێن ( کوردستان ) هەرچیەک مانا و نرخ و بەهایەکي دیاریکراوي هەبێت، بەڵام مرۆڤ و ژیان لێرەدا هیچ مانا و نرخ و بوونێکي ني یە. ژیانکردن لێرەدا زۆر ناشیرین و قێزەوەنە، ژیانێکي زۆر ناخۆش و ناعەداڵەتی و مەرگاوی و پڕ لە کەم و کورتي یە. مرۆڤبوون لەم مەملەکەتەدا بووەتە مایە پووچ… کەس بە کەس ني یە، هەر کەس بە هەوەس و ئارەزووي خۆیەوە دێت خۆي بە پاڵەوان و سەروەری خەڵکی ئەم مەملەکەتە دەناسێنێ. بەڵام لە ڕاستي و لە ئەرزي واقیعدا ئەوانە بوونەتە دەرد و بەڵا بەسەر سەري مرۆڤە بێ بەشەکان و هەژارەکانەوە. لەم مەملەکەتەدا یاساي جەنگەڵ و بەربەرییەت بەڕێوە دەچێت، واتە مرۆڤە برسي و هەژارەکان ڕۆژانە زیاتر هەست بە برسيیەتي و هەژاري دەکەن و زیاتر برسي و هەژارتر دەبن. کەچي مرۆڤە دەوڵەمەند و چاوچنۆکەکان ڕۆژانە لەسەر حسابي خوێن و ناني سەر سفرەي خەڵک زیاتر دەوڵەمەند و قەڵەوتر دەبن و کۆشک و تەلارو سامانەکانیان بەرەو هەڵکشان دەبەن. ئاي چەند سەخت و دژوارە لەو ژیانەی کە ئێمە تیایدا دەژین لەو مەملەکەتە! بێ سەر و بەرەي ( کوردستان).

تێبینی: ئەم وتارە لە ژمارە ٢ بۆپێشەوەی بەرواری ١٥/٤/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*