Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ٤٠ ملیۆن وەکو کۆیلەی مۆدێرن،  ١٥٢ ملیۆن مناڵ کاریان پێدەکرێت…

٤٠ ملیۆن وەکو کۆیلەی مۆدێرن،  ١٥٢ ملیۆن مناڵ کاریان پێدەکرێت…

رێکخراوی جیهانی کارو رێکخراوەی نێونەتەوەیی پەنابەری و دامەزراوەی رزگاری… رادەی کۆیلەداری مۆدێرن لە دنیادا دەخاتەروو…

بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونە… تەنها لەساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ٤٠ ملیۆن ئینسان لەسەراسەری جیهان بوونە قوربانی کۆیلەداری مۆدێرن…

بەپێی ئەو راپۆرتە لەناو قوربانیانی کۆیلەداری مۆدێرندا، ٢٩ ملیۆن لە ژنان و مناڵان کەدەکاتە ٧٩% پێک دەهێنن… ٩٩% ئەو ئامارە قوربانیانی کاری ئیجباری و بازاری سێکسین… ٨٤% لەوانە ژنانن وەکو قوربانیانی بەزۆربەشودان… لە ٤٠ ملیۆن کۆیلەداری مۆدێرن ٢٥ ملیۆنیان قوربانیانی کاری ئیجباری و ١٥ ملیۆنیان لەرێگای بەزۆر بەشودانەوە کێشراونەتە ژیانی کۆیلەدارییەوە…ئەو ژمارەیە لە کۆیلە لەبەشی تایبەتی و وەکو کاری ناوماڵ و کشتوکاڵیدا کەڵکیان لێوەردەگیرێت… وە زیاتر لە پینج ملیۆنیان دوچاری چەوساندنەوەی سیکسی و ٤ ملیۆنیان ناچار بەکاری زۆرەملێ بوونەتەوە لەلایەن دەزگاکانی وابەستە بە دەوڵەتەوە.

بەگشتی لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا، ٦ ملیۆن و نیو لە ژنان بەزۆر بەشودراون… یەک لە سێ بەشی ئەوانە مناڵانی کچن…

ژمارەی مناڵانی کار لە ساڵی ١٩١٦ لانی کەم ١٥٢ ملیۆن نەفەر بووە… لەو ژمارەیە ٦٤ ملیۆنیان کچان و٨٨ ملیۆنیان کوڕ و یەک لە دەبەشی هەموو ئەوانە مناڵانن…  تەمەنی ئەو مناڵانە لەنێوان ٥ بۆ ١٧ ساڵدایە… ٧٢ ملیۆنیان لە کیشوەری ئەفریقیا، ٦٢ ملیۆنیان لە ئاسیا و ١٠،٧ ملیۆنیان لە کیشوەری ئەمریکاو ٥،٥ ملیۆنیان لە ئەوروپاو  ئاسیای ناوەراست و ١،٢ ملیۆنیان لەوڵاتانی عەرەبی دەژین… %٣٨ مناڵانێک کە ناچار بەکاری سەختن تەمەنیان لەنێوان ٥ بۆ ١٤ ساڵیدایە… دوو لەسەر سێیان تەمەنیان لە ١٥ بۆ ١٧ ساڵیدایە کە لەهەفتەیەکدا ٤٣ سەعات کاریان پێدەکرێت…یەک لە سێ بەشی ئەو مناڵانە کە تەمەنیان لەنێوان ٥ بۆ ١٤ ساڵیدایە لە خوێندن بێبەشن…

ئەو ئامارانە شەم ئاوەرن…

Informations sur les Publicités Twitter et confidentialité

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ١٣ بۆپێشەوەی بەرواری ١/١٠/٢٠١٧ بڵاوبۆتەوە…www.bopeshawa.net

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*