Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ٨ی مارس لە فنلاند، ئوسترالیا، بەریتانیا و نه‌رویج
٨ی مارس لە فنلاند، ئوسترالیا، بەریتانیا و نه‌رویج

٨ی مارس لە فنلاند، ئوسترالیا، بەریتانیا و نه‌رویج

٨ی مارس رۆژی خەبات دژ به‌ ستەم و نایەکسانی دژ بە ژنان
زنجیره‌یه‌ک چالاکی ئه‌نجام ده‌درێت
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی ” نا ” وتن به‌ ئه‌پارتایدی جنسی، رۆژی خەبات و ناڕەزایەتی دژ بە نایەکسانی و جیاکاری و ستەمکیشی ژنان، ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان زنجیره‌یه‌ک چالاکی له‌ وڵاته‌کانی ( فنلاند، ئوسترالیا، به‌ریتانیا ونه‌رویج..) ئه‌نجامده‌درێت و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان و رێکخراوه‌کانی داکۆیکار له‌ مافه‌کانی ژنان ده‌کات له‌م چالاکیانه‌ به‌شداری بکه‌ن.
 
فنلاند:
بژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (هەلومەرجی ژنان و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی) لە شاری هێلسینکی بۆ هەریەک لە ” ئاڵا فەرەج و ئیبراهیم حسین ” ساز ئەکات.
بەشداری کردنتان مایەی خۆشحاڵیمانە!
کات: یەکشەممە ١١.٣.٢٠١٨
کاتژمێر: ١ تا ٤ی پاشنیوەرۆ
شوێن: هۆڵی کتێبخانەی ستۆا لە ئیتاکێسکوس
Turunlinnantie 1
Helsinki – Itäkeskus
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ کۆمیتەی فنلاند
رێکخراوی ژنانی عێراقی لە فنلاند
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی:
مستەفا باهیر ٠٤٠٣٥١١٧٦٧ – سروە فەریق ٠٤١٥٣٢٨٤٧٣
 
ئوسترالیا:
بەرز و بەڕێز بێت ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
کۆمیتەی مەراسیمی ٨ ی مارس لە سدنی، هەڵدەستێت بە بەرپاکردنی مەرسیمیک و سەیرانێک بەم بۆنەیەوە، بۆ پەیوەست بوون بە مارشی ڕۆژی جیهانی ژنان لە سەراسەری جیهاندا، بۆ بەرزڕاگرتن و بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی تەواوی ژنان، لە بەرامبەر نایەکسانی و ستەم و چەوساندنەوەی ژنان، کە نیزامی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری سەپاندوویەتی بەسەر ژناندا.
هەروەها هەر بە بۆنەی ٨ ی مارس، ژنانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە شاری سدنی کۆبونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێدەخەن. داواکارین لە تەواوی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و پشتیوانی لە مافەکانی ژنان، بەشداری مەراسیم و ناڕەزایەتی ژنان بکەن لە شاری سدنی.
بەرنامەکانی مەراسیم و ڕیپێوانەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
شوێن: پاراماتا پارک، لە دەروازەی سەرەکی وسمید
کات: ڕۆژی یەک شەمە ١١/٣/٢٠١٨ – کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ.
کۆبونەوە و خۆپیشاندانی ژنانی سدنی
شوێن : هایدی پارک لە ستی
کات : ڕۆژی شەمە ١٠/٣/٢٠١٨
کاتژمێر ١٠ بۆ ١٢ ی بەیانی
کۆمیتەی مەراسیمی ٨ ی مارس، داوا لە هەموو هەڵسوڕاو و کۆڕو کۆمەڵە و لایەنێک دەکات، کە پەیام و وتە و بەیانی خۆیان هەیە بە بۆنەی ٨ ی مارس، ئامادەی بکەن و لە مەراسیمەکەدا پێشکەشی بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن تا ٥/٣/٢٠١٨ پەیوەندیمان پێوە بکەن.
تکایە هەرکەس خواردن و خواردنەوەی پێویستی خۆی بهێنێ.
بۆ زانیاری زیاتری پەیوەندی بکەن بە چیمەن عارف بە مۆبایلی:
0421036313
 
بەریتانیا:
دوو چالاکی ٤ و ١٠ مارس ٢٠١٨
٤ی مارس بەریتانیا
پێکەوە بەشداری رێپێوان وکۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ٤ی مارسی لەندەن بکەین
رۆژی ٤ی مارس بۆ دیفاع لە یەکسانی تەواوی نێوان ژنان و پیاوان، رێپێوان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەلایەن ژنان و پیاوانی یەکسانیخوازو ئازادیخوازەوە لەلەندەن سازدەکرێت. کەلایەن گروپی March4Women وە سازدراوە، کە هونەرمەندان و هەڵسوڕاوان و کۆمۆنیستەکان و ئەکتەرو چالاکوانان بەشداری دەکەن.
ئێمە لەرێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وێڕای بەشداریکردنمان دواواکارین بۆ بەشداری هەموو لایەک
کات: رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٠١٨/٣/٤
کاتژمێر ١٢ تا ٣:٣٠ ی دوای نیوەڕۆ
شوێن: لە میڵبانکەوە دەست پێدەکات بە رێپێوان بۆ ترافڵگار سکوێر
Meet at Millbank and march to Trafalgar Square
بژی یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان و پیاوان
١٠ی مارس لەندەن
٨ی مارس رەمزی خەباتە دژی ستەم و نایەکسانی دژ بە ژنان
بۆ رێزگرتن لە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهه‌ڵات، هەڵدەستن بەسازدانی مەراسیمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان رۆژی دەربڕینی خەبات و ناڕەزایەتی دژ بە نایەکسانی و ستەمکێشی دژی ژنان، کەبەشی یەکەمی تەرخان دەکرێت بۆ وتاربێژان سەبارت بە هەلومەرجی ئێستای ژنان و بەشی دووەمی تەرخان دەکرێت بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و سەرگەرمی بەمۆسیقاوە.
هاتن بۆ هەمووانە
کات: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٨
کاتژمێر ٧ تا ١١ی شەو
شوێن:
2A Lithos Road, London NW3 6EF
نزیکترین ئیستگای قیتار:
Finchley Road و Frognal & Finchley Road
هاتنە ژوورەوە ٥ پاوەندە، بۆ منداڵان بێ بەرامبەرە
خواردون و خواردنەوە ئامادەیە بەنرخێکی گونجاو
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
٠٧٧٤٨٨٥١١٢٥ وە ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦
هاتن بۆ هەمووانە
کات: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٨
کاتژمێر ٧ تا ١١ی شەو
شوێن:
2A Lithos Road, London NW3 6EF
نزیکترین ئیستگای قیتار:
Finchley Road و Frognal & Finchley Road
 
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
٠٧٧٤٨٨٥١١٢٥ وە ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦
 
نه‌ر‌ویج:
با له‌ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان به‌شداری ڕێپێوانه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بکه‌ین
ئۆسلۆ و ‌فریدریکستاد
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی خەبات بۆ بەیهێنانی یەکسانی هەمەلایەنەی ژانان و پیاوان ڕێکخراوی نه‌رویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌ هه‌ردوو شاری ئۆسلۆ و ‌فریدریکستاد به‌شداری ڕێپێوانی مارشی ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی ژنان و حزب و لایه‌نه ‌سیاسی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان ده‌کات له‌وباره‌وه‌ بانگه‌وازی ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوزان و هه‌ڵسوڕاوانی به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنان ده‌کات له‌و مارسه‌ ناڕه‌زایه‌تیانه‌ هاوشانمان به‌شداری بکه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ژماره‌کانی:
٠٤٧٢٧٦٠٢٨ و ٠٤٨٢٤١٢١٧

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*