Home 6 بەیاننامەکان! 6 پاکردنه‌وه‌ی دونیا له‌تێرۆریزم و تیرۆریستان کاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و کرێکارییه‌‌!

پاکردنه‌وه‌ی دونیا له‌تێرۆریزم و تیرۆریستان کاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و کرێکارییه‌‌!

سه‌ره‌نجام هه‌واڵی کوژرانی بن لادن سه‌رۆکی ڕیکخراوی تیرۆریستی قاعیده، له ‌کرده‌وه‌یه‌کی کۆماندۆیی له‌حه‌شارگه‌ی خۆی له‌نزیک پایته‌ختی پاکستانه‌وه‌، له‌لایه‌ن ئۆباما و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پەنتاگۆنه‌وه‌‌، ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌ڵام بن لادن کێبوو؟. ئۆسامه‌ بن لادن و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی، یه‌کێک له‌سومبول و ڕه‌وته‌کانی ئیسلامی سیاسییه‌، که‌ده‌ستیان سوره‌ به‌خوێنی ده‌یان هەزار ئینسان و ئه‌نجامده‌ری سه‌دان کرده‌وه‌ی کاولکاری و ته‌قینه‌وه‌ و سه‌ربڕین و ئینسان دزیو تیرۆریزمێکی کوێرانه‌یه‌‌. ‌بێگومان نه‌مانی ئه‌م سومبوله‌، به‌مانای ڕزگاربوونی جیهان و کۆمه‌ڵگای ئینسانی ئه‌مڕۆیه‌، له‌ده‌ستی ‌یه‌کێک له‌بکوژان و تیرۆریستانی، به‌لام ئه‌م ڕزگار بونه‌ هیچ حه‌قیقه‌تێک نادات به‌ئۆباماو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی “مه‌جرای عه‌داله‌تی جیهانی له‌دژی تیرۆر”، چونکه‌ ئه‌وه‌ خودی ئوباما و سه‌رانی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانییه‌تی ‌له‌ده‌وڵاتانی ‌ڕۆژئاوا، که‌گه‌وره‌ترین ئامێری تیرۆریزمی ده‌وله‌تییان له‌دژی کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ڕێخستوه‌. ‌داسپاندنی گه‌مارۆی ئابووری و برسیکردنی کومه‌ڵگاو ملهوڕی و داگیرکاری، جه‌نگ و کاولکاری له‌عێراق ئه‌فغانستان و میلیتاریزمه ‌کردنی جیهان، تا داسه‌پاندن و لایه‌نگری له‌ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆرو کۆنه‌په‌رسته‌کان، گۆشه‌ سه‌ره‌کیایه‌کانی ئه‌م تیرۆریزمه‌ ده‌وله‌تییه‌ی ئەمریکاو ڕۆژئاوایه‌. ته‌نانه‌ت خودی ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزم و بنلادنه‌که‌ی به‌رهه‌می سیاسه‌تی جه‌نگی ساردی ئه‌مریکاو دەوڵه‌تانی ڕۆژئاوایه‌ که‌وه‌ک ئامرازێک بۆ سه‌رکوتی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و چه‌پ مه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگا به‌ده‌سته‌وه‌یان گرت و کردیانه‌ ‌له‌مپه‌رێکی مه‌ترسیداری خوێناوی له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ستان و په‌ره‌گرتنی جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کرێکاران و ژنان و زه‌حمه‌تکێشان‌ له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا.
عه‌داله‌ت و ئارامی کومه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رده‌مێکدا به‌ده‌ست نایه‌ت که ‌جه‌نگی دوو قوتبی تیرۆریستی بۆرژواژی، یانی ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواو ده‌سه‌ڵاته بۆررژازیه‌کان له ‌ڕۆژهه‌لات، له‌لایه‌ک و ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمه‌که‌ی له‌لایه‌کی تروه‌، ساڵانێکه‌ بۆ کۆنترۆڵی جیهان و به‌ده‌ستهێنای باڵاده‌ستی زیاتر و بازاڕی سه‌رمایه‌ و هیزی کاری هه‌رازن، له‌شه‌ڕیکی خوێناوی و نه‌بڕاوه‌دان، ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌دونیا له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ و تیرۆریزمه‌که‌ی له‌ڕیشه‌وه‌ پاک بکرێته‌وه‌. به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی ئۆباما و ڕاگه‌یاندنه‌کانی پەنتاگۆن و ژوڕنالیزمی نۆکه‌ری ئه‌وروپاییه‌وه‌،‌ ‌کوشتنی بنلادن، ‌کرده‌یه‌ک نییه‌ له‌سه‌ر ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و دادپه‌روه‌ری جیهانی، به‌ڵکو هه‌نگاوێکه‌ بۆ نیشاندانی ملهوڕی سه‌ربازی ئه‌مریکا و درێژه‌دانه‌ به‌ڕۆڵی له‌شکرکێسی و جه‌نگخوازی به‌سه‌ر جیهاندا، له‌ده‌وره‌یه‌کدا که‌ئه‌م ڕۆڵه‌ رووی له‌نشێوییه‌.
کوشتنی بنلادن یه‌کجاریتر ئه‌وڕاستییه‌ی هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ که‌ پاکردنه‌وه‌ی دونیا له‌تێرۆریزم و تیرۆریستان کاری بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخواز و ئینسانی و کرێکاریه‌، کارێکه‌ که‌ده‌بێ ‌چینی کرێکار و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ له‌هه‌ر ووڵاته‌دا، سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵات و تیرۆریزمه‌که‌ی بخاته‌ به‌رده‌م هه‌ستان و شۆڕشێکه‌وه‌ که‌کۆمه‌ڵگا و دونیایه‌‌کی  به‌دور له‌جه‌نگ و میلیتاریزم و ئینسان کوژی داده‌مه‌زرێنی. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له‌م پێناوه‌تدا تێده‌کۆشێ.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
4/5/2011

About hkkk

Check Also

تاوانی میلیشیاکانی ئیسلامی سیاسی سەر بە ئێران” دژی خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری بەغدا” …

تاوانی کۆمەڵکوژی خۆپیشاندەران لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە نابێت بێ وەڵام بمێنێتەوە! لە تاوانێکی کەم وێنەدا رۆژی …