Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 پیرۆزه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌

پیرۆزه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌

ئه‌حمه‌د علی:

به‌ره‌ی چه‌پ و ئینساندۆستی سویسرا. یه‌كێك له‌ترسناكترین پڕۆژه‌كانی حزبی گه‌لی سویسریSVP یان تێكشكاند . حزبی گه‌لی سویسری كه‌ به‌یه‌كێك له‌ حزبه‌ دژه‌ بیانیه‌كان ئه‌ناسرێ، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری پڕۆژه‌ و سیاسه‌ته‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی په‌نابه‌ر و خه‌ڵكانی بیانی دائه‌ڕێژێ، ئه‌مڕۆ ٢٨.٢.٢٠١٦ له‌ ده‌نگدانێكی گشتیدا له‌سویسرا، پڕۆژه‌ بڕیاری ده‌ركردنی خه‌ڵكانی بیانی به‌تاوانی موخاله‌فه‌ت و تاوانی شكاندنی یاساكان، بۆ ئه‌وانه‌شی كه‌ ته‌نانه‌ت له‌سویسراش له‌دایك بوون و به‌ڵام ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویسریان نیه‌ ،به‌نه‌خێر له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازادیخوازی سویسراوه‌ شكستی خوارد ، له‌سه‌دا ٥٩ ده‌نگیان به‌ نه‌خێر داو له‌ سه‌دا ٤١ ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ دا، واتا نزیك به‌ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ی حزبی گه‌ل یان ڕه‌تكرده‌وه‌.

ئه‌م ماوه‌یه‌ سویسرا یه‌كێك له‌ ده‌ورانه‌ پڕ كێشمه‌كێشه‌كانی به‌ ڕێكرد، ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار فراوان كه‌وتبوونه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كه‌وه‌و به‌ توندی دژ به‌ یه‌ك وه‌ستابوونه‌وه‌ ، وه‌ ده‌یان چالاكی و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ دژ به‌م پڕۆژه‌ بڕیاره‌ به‌ڕێخرا. بۆیه‌ ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆله‌ ١٠ ساڵی ڕابوردودا نمونه‌ی نه‌بووه‌.

ئێستا نزیك به‌ دوو ملیۆن مرۆڤ له‌سویسرا ئه‌ژین و ناسنامه‌ی سویسریان نیه‌ ، واتا نزیك به‌ له‌سه‌دا بیست و پێنجی خه‌ڵكی سویسرا ناسنامه‌ی سویسریان نیه‌، حزبی گه‌لی سویسری پێیوابوو به‌م پڕۆژه‌ بڕیاره‌ به‌ته‌واوی ده‌رگا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر بیانیه‌كان ئه‌كاته‌وه‌و ده‌ستی بۆ به‌قانونی كردنی سیاسه‌ته‌كانی ئاوه‌ڵا ئه‌بێ، پێیانوابوو سه‌ره‌تایه‌كیتر له‌مێژووی سیاسه‌تی په‌نابه‌ری سویسرا ده‌سپێئه‌كا، غافڵ له‌وه‌ی به‌ره‌ی چه‌پ و ئازادیخوازی سویسرا ڕێگه‌یان پێناده‌ن. له‌ ٢٦ كانتۆن ته‌نها له‌ ٣ كانتۆنی بچوكدا توانیان ده‌نگ بێنن، به‌ مه‌رجێك ده‌نگهێنانی ئه‌وان هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێ له‌سه‌ر یاساكانی سویسرا. ئه‌وه‌ی زۆر مایه‌ی ئومێدێكی مه‌زنه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانرا ڕێگه‌ له‌ته‌ڵخكردن و شێواندنی ژیان و ئاینده‌ی دوو ملیۆن مرۆڤ بگیرێ.

شكستی ئه‌م حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ، شكستی زه‌مینه‌كانی ڕاسیزمه‌ له‌م ووڵاته‌دا، شكستی ئه‌و به‌ره‌و هێزه‌ چاوچنۆكه‌یه‌ كه‌پێیوایه‌ ئه‌وان خاوه‌نی سویسران و ده‌توانن چۆنیان بوێ سیاسه‌تی ئه‌م ووڵاته‌ داڕێژن.  ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سویسرادا ڕوویدا، پاشه‌كشه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و هێز و حزب و بزوتنه‌وانه‌ی له‌ ئه‌وروپادا چاویان له‌ حزبی گه‌ل بڕیبوو. له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك زۆرێك له‌بێناسنامه‌كان ووتیان ئێمه‌ چاومان له‌هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی ئازادیخوازی سویسرایه‌ بۆ به‌رگریلێكردنمان، نا ئومێد جێیان نه‌هێشتن و پشتیوانی گه‌وره‌ی خۆیان به‌دونیا نیشاندا ، دوای ئه‌م سه‌ركوتنه‌ مه‌زنه‌، ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌زۆربه‌ی شاره‌كان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگیانگێڕا. ئێوه‌ بیهێننه‌ پێشچاو: دونیا به‌بێ چه‌په‌كان، به‌بێ كۆمۆنیسته‌كان، ئه‌بێته‌ چی وێرانه‌یه‌ك، چی جهه‌نم و جه‌نگه‌ڵستانێك !!!!!!!

28/2/2016

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *