Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان و میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان …

ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان و میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان …

ڕاپۆرتی بۆپێشەوە :

ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان و میدیا لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان

شوانە حەسەن ئەبوبەکر:

“لەمڕۆدا ئەگەر تێبینی بکەین و وردبینەوە دەبین و دەگەینە ئەو ڕاستیەی کەتوندوتیژی دژی ژنان بەردەوام لەزیادبووندایە‌ و توێژەرێکی دەروونیش پێیوایە، لەكۆمەڵگەدا سەرجەم توندوتیژییەكانی دژی ژنان یەك جۆر كۆیان دەكاتەوە، ئەویش توندوتیژی دەروونییە، بەرپرسێكی ڕێكخراوی ژنانیش لە قەڵادزێ دەڵێت، ئەوان تەنها دەتوانن ژنان هۆشیاربكەنەوە و بەمافەكانیان ئاشنایان بكەن، بەڵام ناتوانن توندوتیژی كەم بكەنەوە. توندوتیژی دژی ژنان لەڕووی دروونییەوە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا توندوتیژییەکی شاراوەیە، دەکرێ بوترێت بەربڵاوترین شێوەی توندوتیژیشە، پسپۆرێکی دەرونیش پێیوایە رێگەچارەی دروستی بۆ دانەنراوە. دەربارەی هۆكارەكانی توندوتیژی، گەشاو فایەق چارەسەركاری دەروونی پێی وایە توندتیژی دژی ژنان خۆی لەخۆیدا لەچوار فۆرمدا دەبینێتەوە، وەك توندوتیژی دەروونی‌ و كۆمەڵایەتی ‌و جەستەیی‌و سێكسی، ئەوی جێگەی سەرنجە سەرجەم جۆرەكانی توندوتیژی یەك جۆر كۆیان دەكاتەوە ئەویش توندوتیژی دەروونییە، ئەویش بەداخەوە كۆمەڵگەی ئێمە تا ئێستا بەشێوەیەكی دروست بیری لەم جۆرەیان نەكردۆتەوە، هەروەها ڕێگەچارەی دروستیشی بۆ دانەنراوە”. گەشاو فایەق باسی لەوەش كرد: كاتێك توندوتیژی دژی ژنێك ئەنجامدەدرێت یاخود دەكوژرێت، پێویستە سەرجەم كۆمەڵگە كۆدەنگ بن لەسەر سزادانی ئەنجامدەری ئەو كارە، بەداخیشەوە یاساكان دژی ئەو كەسانەی توندوتیژییەكەیان ئەنجامداوە مەتاتین، یاخود بەجۆرێك لەجۆرەكان نەیتوانیەوە سزایەكی توندی كەسی ئەنجامدەر بدات، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ بەردەوامبوونی توندوتیژی دژی ژنان، هەرچەندە باری كۆمەڵایەتی‌و خێزانییەكەش ڕۆڵی خۆی هەیە بۆ بوونی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ ئەوەشدا پەروەدە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە كەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بۆیە دەكرێت لەقۆناغەكانی خوێندندا نەوەكان‌و خوێندكاران وا پەروەردەبكەن لەداهاتوودا دژی ژنان كە خۆی لەدایك‌و خوشك‌و هاوسەریان دەبینێتەوە توندوتیژی نەبن”. ئەو شارەزایەی بواری چارەسەری كاری دەروونی ئەوەشی خستەڕوو،” زۆرجار میدیا بەهۆی ئەو پەیامانەی لەبواری ژنان بڵاویكردوەتەوە بەبێ‌ هەستكردن بەخۆی هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامی بووبێت”. سەبارەت بەڕۆڵی ڕێكخراوەكانی بواری ژنان كە تاچەند توانیویانە خزمەت بە پرسی ژنان بكەن، بەتایبەت كەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان، گوڵخاتر ئبراهیم کە چالاکوانێکی مەدەنی مافەکانی ئافرەتانە و خاوەن پلەی وەزیفیشە لە سەنتەری ژنانی قەڵادزێ تایبەت بە بۆپێشەوە وتی:”ئێمە تەنها دەتوانین ژنان هۆشیاربكەینەوە لەڕێگەی ئەو خول‌و كۆڕو سیمینارانەی ئەنجامان داوە، كە چۆن بتوانن پارێزگاری لەخۆیان بكەن‌و بتوانن ڕووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە، هەروەهاش لیژنەیەكی كۆمەڵایەتیمان هەیە بەردەوام بەدواداچوون بۆ كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن، كاتێك ژنێك لای ئێمە سكاڵایەك تۆماردەكات، ئەوا لیژنەكەمان بەدواداچوونی بۆدەكات‌و چەند جارێك لەگەڵ كەسوكاری دادەنیشێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكەی، ئەگەر هەر چارەسەر نەكرا ئەوا پارێزەرمان هەیەو بێ بەرامبەر بەرگری لەكەیسەكەی دەكات”. دەربارەی بەردەوامبوونی توندوتیژی دژی ژنان، ئەو ئاماژەی بەوەكرد، “بوونی توندوتیژی دژی ژنان پەیوەندی ئاستی پێشكەوتنی كۆمەڵگەوە هەیەو لەهەموو كۆمەڵگاكانیشدا توندوتیژی بوونی هەیە، بەڵام لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە دەگۆڕێت بۆیە ئەوان تەنها دەتوانن ژنان هۆشیاربكەنەوە”. لای خۆیشییەوە سەفەر ڕەسوڵ لە گەشەپێدانی چالاكی لاوانی قەڵادزێ تایبەت بۆ پێشەوە وتی:”رێكخراوەكانی بواری ژنان تەنها بەشێوازێكی شكڵی كاریان كردووە، لەسەرپرسی ژنان، لەبەرئەوە كاركردنێكی گرنگ‌و ئەكتیڤ نەبووە، تاكو ژنان لەقۆناغێكەوە بباتە قۆناغێكی دیكە، تا ئێمە ببینین گۆڕانكاری گرنگ ڕویداوە، بەداخەوە هەندێك لەو ڕێكخراوانە ڕۆڵی ناچالاکیان گێراوە، بۆیە تەمەننا دەكەم ڕێكخراوەكانی بواری ئافرەتان لەنێوخۆیاندا میتینگ بكەن‌و كاری هاوبەش بكەن بۆئەوەی پێكەوە بەرنامەو پلانێك دابنێن، ژن كوشتن بەڕێژەیەك كەم بێتەوە هەموومان دڵمان پێیخۆش بێت”. سەفەر ڕەسوڵ ڕوونیشی كردەوە كە، ” میدیا ڕۆڵێكی خراپی گێراوە لەپرسی ژناندا و نەیتوانیوە وابكات ژن پەروەردەبكات‌و مەعریفەیەكی باشی پێبدات بۆ ئەوەی بتوانێت منداڵێك پەروەردەبكات، كە لەداهاتوودا باوكێكی جەلاد دەرنەچێت، هەروەهاش كچەكەشی واپەروەردە بكات ستەم قبوڵ نەكات، لەكەسێك کە هاوسەری بێت یاخود برای، هەروەها میدیا تەنها باسی لەمافەكانی ژنان كردووە، بەڵام پێینەوتووە بەچی میكانیزمێك دەتوانێت وەریبگرێت”.

تێبینی: ئەم بابەتە لە ژمارە ٧٠ی بەرواری ١/٣/٢٠٢٠ دا بڵاوبۆتەوە

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *