Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 کرێکاران و فەرمانبەرانی عێراق دەست لە ناو دەست لەگەڵ کرێکاران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دژبە سیاسەتی برسی کردنن …

کرێکاران و فەرمانبەرانی عێراق دەست لە ناو دەست لەگەڵ کرێکاران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا دژبە سیاسەتی برسی کردنن …

بەیانی بەرنامەی کاری نیشتمانی، دەربارەی کێشمەکێشی نێوان حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بەرمیلە نەوتەکان دەکرێت.

کرێکاران وکارمەندانی عێراق نەک هیچ بەرژەوەندیەکیان دژ بە کرێکاران و کارمەندانی هەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو بەرژەوەندی هەردولایان و چارەنوسیان یەکەو هاوبەشە تا لە یەک جوگرافیادا بژین.

ئەو کێشمەکێشەی نێوان حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کە بەدەوری نەوتدایە بەشێوەیەکی ئابوری و سیاسی ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆمەڵگا هەیەو باجەکەی کرێکاران و فەرمانبەرانی تەواوی عێراق بەگشتی دەی دەن، لایەنە سیاسیەکان بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان هەیە بۆ یەکلایی نەکردنەوەی ئەم کێشمەکێشەو هەروەها ئاشکرا نەکردنی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانیان بۆ خەڵک کە  ناو بەناو دەکرێت ولە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە.

دەستەو تاقمی ئیسلامی سیاسی و نەتەوە پەرستی عەرەبی لەم پرۆسە سیاسیەدا وەرەقەی مووچەی کرێکاران و فەرمانبەرانی کوردستان وەک ئامرازی فشاری سیاسی بەکاری دەهێنن، بۆ تێپەراندنی سیاسەتەکانیان و ڕێککەوتنەکانیان لە پێکهێنانی حکومەتەکەیان لە بەغداد.

لەهەمان کاتدا حیزبە کوردیەکان بە هەمان شێوە وەرەقەی نەدانی مووچە بەکاردەهینن وەک ئامرازی فشاری سیاسی بۆ شاردنەوەی واقعیەتی گەندەڵیەکانیان لە دزی کردن وتاڵان چێتی لەو بەشە بودجەیەی کەلە ساڵی ٢٠١٤ بەڕێژەی%١٧ی بەشی کوردستانەو دەچێتە گیرفانی بەرپرسە حزبیەکانەوە، بەجیا لەوەش شاردنەوەی قاچاخچێتی بەنەوت کە بە دور لە چاوی خەڵکەوە دەکرێت و دەچێتە گیرفانی حزبەکانی کوردایەتی دەسەڵاتدار لە هەولێرو سلێمانی، لەلایەکی ترەوە بانگەوازی ئەوەدەکەن کەبرسی کردنی خەڵکی کوردستان لە کرێکارو فەرمانبەران و چینە بێ بەشکان تەنها دەەخەنە یەخەی حوکومەتی عێراقەوە، نەک سیاسەتی دژایەتی کردنی تاسەر مۆخ بەرامبەر بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان عێراق، ئەم سیاسەتەی کە لایەنەکان وەک کێشمەکێش لە نێوان خۆیاندا بەکاری دەهێنن دەبیتە هۆی دروست کردنی جیاکاری نەتەوە پەرستی و ڕەگەز پەرستی لە نێوان کرێکاران و فەرمانبەرانی کوردوستان کرێکاران و فەرمانبەرانی عێراقدا کەلەم نێوەندەدا هەردوو دەسەڵاتی سیاسی سود لەوە دەبینن کە خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک بۆ کوێرکردنی جەماورە لە ڕاستی کێشمە کێشەکان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان.

کریکاران و فەرمانبەرانی کوردوستان..

ئەو نەوتەی کەمەزەندە دەکرێت بە ٢٥٠٠٠٠ هەزار بەرمیل، جاحکومەوتی هەرێمی کوردوستان ڕادەستی حکومەتی بەغدای بکات یان نەیکات، ناچێتە گیرفانی کریکاران و فەرمانبەرانی عێراقەوە بەهەمان شێوەی پارەی نەوتی بەسرەو هەموو عێراق کە نایەتە گیرفانی ئێمەی کرێکارو فەرمانبەری عێراقەوە. ئەوەی کە ئەم پارەی نەوتە وەردەگرێت ئەوە حیزبەکانی کوردایەتی و ئیسلامی عروبەی دەسەڵاتدارە، کە خۆیان ژێربەژێرو لەپشتی پەردەوە گرێ بەستی نهێنی دەبەستن و لە نێوان خۆیاندا ڕێککەوتون ، کە بەسەرزاری هەردولایان وەها پێشان ئەدەن کە ناکۆکن و کێشمەکێش دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکدا.

لەڕێی ئەم بەیانەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەوەی موچەکانمان دەبڕێت ودەدزێت و تاڵانی دەکات، بەبیانوی پوچ و بێ مانا، ئەوەی ئاودیوی سەروەت و سامانمان دەکات لەسنورەکانەوە بە فەرمی وبە ئاشکرا بەبێ ترس و دودڵی، لە کوردوستان و لە خوارو لەناوەڕاستی عێراق، ئەوە ئەو کۆمپانیایەن کە پەیوەستن بەو حیزب و هێزە سیاسیانەی دەسەڵاتدارن، جا لە بەغداد بێت یان هەولێر لەسەرمانە کە دەست خەینە ناو دەستی یەک شان بەشانی یەک بوەستین و بوارنەدەین  چیتر گوزەرانمان ژەهراوی بکەن بە ڕەگەز پەرستی نەتەوە پەرستی و درزو کەلێن بخەنە نێوانمانەوە، خەباتی ئێمە یەکە و لەپیناو ژیانێکی شایستەو یەکسان و ئازادو خۆشگوزەراندایە.

واتە پێویستە لەسەرمان کاربکەین بۆ یەکگرتویی خەباتمان لەو پێناو جێبەجێ کردنی ئەم داخوازیانەماندا

یەکەم: دەبێت حکومەتی بەغداو و حکومەتی هەرێم کۆتایی بەو شیوازی کێشمەکێشی دانوسان و گفتوگۆیە لەسەر نەوت بهێنین کە لە میدیاکانەوە ڕایدەگەیەنن، پێویستە هیچ گفتوگۆیەکی ژێربەژێرو گرێبەستی نهێنی لە نێوان هەردوو لایاندا قبوڵ نەکەین و نابێت بواریان بدەین یاری بە چارەنوسی هاوبەشمان بکەن .

دووەم : کرێکاران و فەرمانبەرانی عێراق بە توندی دەوەستنەوە بەرامبەر بڕینی موچەی کرێکاران و فەرمانبەران و خانەنشینانی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، وەدەستەوسان ناوەستین بەرامبەر ئەوەی مووچە وکرێی خوشک وبراکانمان بکەنە وەرەقەیەکی سیاسی و گەمەی دەستی هەردولایەنی کێشمەکێشەکە.

سێهەم : لەهەمان کاتدا بەرنامەی کاری نیشتمانی ئەوە بەباش دەزانێت کە موچەی فەرمانبەران و خانە نشینان و کرێکارانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت بە یەک تاکو لەلایەن حیزبەکانی کوردایەتی دەسەڵاتدارو حکومەتی بەغداوە یاری پێنەکرێت.

بەرنامەی کاری نیشتمانی بۆ ڕوو بەڕوو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەیان یەکێتی کرێکاری و حیزبی سیاسی و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە خۆ دەگرێت، بانگەوازی خۆی ئاراستەی کرێکاران وفەرمانبەرانی کوردستان دەکات بۆ یەکگرتنی خەبات وکاری هاوبەش لە پێناو جێبەجێکردنی ئازادی یەکسانی و خۆشگەزەرانی بۆ گشت کرێکاران و فەرمانبەران و تەواوی توێژە کۆمەڵایەتیە نەدارەکان لە عێراقدا.

بەرنامەی کاری نیشتمانی بۆ ڕوو بە ڕوو بونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا

١٥ حوزەیرانی ٢٠٢٠

ئەو یەکێتی و حزب و رێکخراوانەوەی لە ژێر چەتری بەرنامەی کاری نیشتمانی کۆبونەتەوە

١-الاتحاد العام لنقابات عمال و موظفي العراق.

٢-الاتحاد العام لنقابات العاملين في العراق.

٣-اتحاد نقابات النفط في العراق.

٤-اتحاد النقابات العمالية و المهنية المستقلة في العراق.

٥-نقابة ذوي المهن الهندسية الفنية.

٦-الحزب الشيوعي العمالي العراقي.

٧-اتحاد العاطلين عن العمل.

٨-منظمة الطلبة التقدميين.

٩- تجمع شباب التنمية والبناء…

١٠-رابطة التربويين العراقيين …

١١-رابطة نحو المواطنية الشبابية-اقليم كردستان …..

١٢- منظمة الخير الانسانية

13- معهد اكد اكد الثقافي.

 

١٤- منظمة انا ميسان لحقوق الانسان.

١٥- مؤسسة الحبوبي لطلبة و شباب العراق – ذي قار.

١٦- مركز ذر للتنمية.

١٧- رابطة خريجي الجامعات والمعاهد في العراق.

١٨- منظمة الاحرار لحقوق الانسان ميسان.

١٩_  جمعية نبع الحياة الانسانية.

٢٠- الجمعية العراقية لحقوق الانسان.

٢١_ منظمة أوان للتوعية وتنمية القدرات الديوانية

٢٢- منظمة المرأة الديمقراطية واسط

٢٣- منظمة هنا الشباب

٢٤- منظمة انا بصري  للتنمية والتطوير

About hkkk

Check Also

گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد، لەبارەی بڵاوبوونەوەی کتێبی “لەبری بیرەوەری” و کاردانەوەکانی …

ئەفسانە یان فاشیزم بۆپێشەوە: کتێبە تازەکەی مەلا بەختیار (لەبری بیرەوەری) گۆشەیەکی تر لە تاوان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *