Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی دۆما هەموو هێزە ناوچەیی و جیهانیەکانی سەرمایەداری مەحکوم دەکات
کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی دۆما هەموو هێزە ناوچەیی و جیهانیەکانی سەرمایەداری مەحکوم دەکات

کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی دۆما هەموو هێزە ناوچەیی و جیهانیەکانی سەرمایەداری مەحکوم دەکات

ڕۆژی شەممە ٧ی ئەپریل شارۆچکه‌ی دۆما نزیک له‌پایته‌ختی سوریا، دیمه‌شق، کەوتە بەر هێرشی چەکی کیمیایی و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی تر له‌خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م وڵاته‌ بوونه‌ قوربانی و میدیا ناوچەیی و جیهانیەکانیش ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌یان به‌ کۆمەڵکوژیەکی تر لەسوریا ناوزه‌دکرد،  که‌زیاتر لە ٧٠ کوژراو زۆرتر لە ١٠٠٠ کەس بریندار بووه‌ و له‌نێوێشیاندا ژن ومناڵ هه‌یه‌.

به‌ڵام ئەمە یەکەم جار نیە خه‌ڵکی بێتاوانی سوریا کۆمەڵکوژی ئه‌کرێن و سه‌دان و هه‌زارانیان ئه‌بنه‌ قوربانی چه‌کی کیمیایی و په‌لاماره‌ سه‌ربازیه‌کانی هێزه‌ ده‌رگیره‌کان له‌جه‌نگی سوریادا، به‌تایبه‌تی پێشتریش چەندین جار هاوشێوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ به‌ره‌وڕووی خه‌ڵکی سوریاکراوه‌ته‌وه‌و دوا نمونه‌شیان کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی خان شه‌یخونه‌ بوو به‌چەکی کیمیایی. وه‌هه‌ر  لەمانگی رابردوودا له‌به‌رئه‌نجامی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیادا، بەسەدان کەسی تر لەعەفرین کۆمەڵکوژ کراون و هەزارانی تریش بریندارو ئاوارە بوون.

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەسوریا درێژکراوەی کوشتارو کاولکاری وجه‌نگێکه‌ کەتێیدا هێزه‌ ئیمپریالیستیه‌کان له‌وانه‌ ئه‌مریکاو روسیاو وڵاتانی ئه‌وروپایی و هاوپه‌یمانه‌ ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌کانیان له‌پێناو دووباره‌ دابه‌شکردنه‌وه‌ی جیهان و دیاریکردنی ناوچەکانی نفوز و ده‌سه‌ڵاتیان که‌وتونه‌ته‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌که‌وه‌.. به‌تایبه‌تی به‌دوای ساڵانیکی زۆر له‌سه‌رکوت و کۆشتاری خه‌ڵکی سوریا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی بەشار ئەسەده‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان له‌ساڵی ٢٠١١ دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دەسەڵاتە خوێنڕێژە سەرەونگون بکەن، بەڵام به‌هۆی دەخاڵەتی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لەناوچەکە و جیهاندا و دروستکردنی هێزی چەکداری ئیسلامی جۆراوجۆر، مه‌جرای خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکیان بەلاڕێدا بردوو لەوکاتەوە سوریا بووە جێگای جه‌نگ و ململانێی توندی نێوان دوڵه‌تانی  سەرمایەداری جیهانی و ناوچه‌یی و هێزه‌ ناوخۆییه‌کان، ئەمریکاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژائاوا، سعودیە و ئیمارات و تورکیا، روسیا و ئێران و رژێمی بەشار ئەسەدو حزبوڵا و تورکیا.. ئه‌مانه‌ وێڕای ده‌یان ده‌سته‌وتاقمی تیرۆریستی ئیسلامی و قه‌ومی، له‌ژێر ناوی “به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا به‌ردراونه‌ته‌ گیانی خه‌ڵک. بێگومان له‌هه‌موو ئه‌م کێشمه‌کێش و شه‌ڕو پێکدانانه‌شدا، ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وه‌ خەڵکی مەدەنی و بێدەسەڵاتی سوریایه‌ باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی لەژێر سایەی هه‌موو ئەم هێزانەدا رێگا چارەیەکان بۆ دەربازبوون له‌م جه‌نگ و کاولکاری و کۆمه‌ڵکوژیه‌ له‌به‌رده‌مدا بێت.  دووبارە و سێ بارە بوونەوەی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ و په‌لاماره‌ سه‌ربازیه‌کان به‌چه‌کی کیمیایی به‌رهه‌می ئه‌م واقعیه‌ته‌یه‌.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوان و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی خه‌ڵکی سوریا مه‌حکوم ده‌کا و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌م جه‌نگ و کاولکاریه‌دا به‌شدارن، به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێ، هاوکات بانگه‌وازی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئینسان دۆستی جیهان ده‌کات بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م کۆشتارو تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی سوریا ده‌کرێ. ته‌نها به‌هاوپشتی جیهانی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی ‌بەرەی ئازایخواز و سۆشیالسیت ده‌توانێ به‌ر به‌م به‌ربه‌ریه‌ت و کوشتاره‌ بگرێت

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

ڕیکخراوی ده‌ره‌وه‌

٩/٤/٢٠١٨

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*