Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 کۆڕی موحسین کەریم لەلەندەن دەربارەی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان
کۆڕی موحسین کەریم لەلەندەن دەربارەی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان

کۆڕی موحسین کەریم لەلەندەن دەربارەی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان

ئێوارەی شەممە ٧/١/٢٠١٧ لە کتێبخانەی هاوسمەن لە لەندەن، رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، کۆڕێکی بۆ  موحسین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب لەژێر ناونیشانی” هەرێمی کوردستان-  قەیرانەکان،  ناڕەزایەتیەکان و رێگاچارەکان” سازکرد کە ژمارەیەك لە ئەندامان و دۆستانی حزب و رەوەندی کوردی لە لەندەن بەشدارییان تێدا کرد.

موحسین کەریم باسەکەی لە ٤ تەوەرەدا پێشکەش بە ئامادەبوان کرد کە بریتی بوون لە :

1- قەیرانەکانی کوردستان: قەیرانی ئابوری، قەیرانی سیاسی و قەیرانی حکومەتی لە هەرێمی کوردستان.

2- بنەماو هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان

3- خاڵە لاوازو بەهێزەکانی ناڕەزایەتیەکان

4- رێگاچارەو ئاسۆی داهاتووی ناڕەزایەتیەکان

موحسین کەریم لەکۆتایی باسەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە هەنگاوەکانی چارەسەری گرفت و تەنگەبەریەکانی ناڕەزایەتیەکانی ئێستا لەوەدا چڕ دەبێتەوە کە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیەکانی ئێستا (٥) کەموکوڕی سەرەکی خۆی وەڵام بداتەوە کە بریتین لە:

1- بەهرەمەندبوونی ناڕەزایەتیەکان لە رابەریەکی رادیکاڵ و شۆرشگێر کە خاوەنی ئاسۆی خەباتی چینایەتی بن و ئەم کێشمەکێشەی ئێستا وەکو هەنگاوەکانی سەرەتای شەڕێکی چینایەتی هەمەلایەنە ببینین.

2- ناڕەزایەتیەکان و رابەرانی دەبێت لەژێر کاریگەری ئاسۆی سیاسی بۆرژوازی ناڕازی دەربچن و ئاسۆی سۆشیالیستی و شۆرشگێڕانە بەسەر ئەم ناڕەزایەتیانەدا زاڵ بێت و دەوری پێشڕەوانەی هەبێت.

3- کێشەی نارێکخراوبوونی خەڵك و ناڕەزایەتیەکان چارەسەر بکرێت و رابەری بزوتنەوەکە هەنگاوە عەمەلیەکان بۆ ئەو مەبەستە بە روونی دیاری بکات و جێبەجێیان بکات.

4- گۆڕینی تاکتیکی روبەرووبوونەوە لەگەڵ دەسەڵات بەپێی هاوسەنگی هێزی نێوان خەڵك و حکومەت و  کاریگەری لەسەر گۆڕینی هاوسەنگی. دەبێ هەوڵ بدرێ زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ناڕازی بهێنرێنە ناو چالاکی کۆمەڵایەتیەوە.

5- سەرەنجام دەبێ ئاسۆی سیاسی رابەران لەئاست و سەقفی خواستەکانی ئێستا دوورتر بڕوانێ و  جەماوەر ئامادە بکات بۆئەوەی کە هەنگاو بەهەنگاو خۆی ئامادە بکات بۆ وەرگرتنەوەی مەشروعیەتی سیاسی و دەسەڵات لەم دەسەڵاتەی ئێستا و لەهەر جێگایەك و بەپێی هاوسەنگی هێز دەست بەرێت بۆ سازدانی ئۆرگانەکانی رێکخستن و بەڕێوەبردنی جەماوەری…

هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان به‌پرسیارو بۆچونیان به‌شداریان کردو موحسین که‌ریم وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه‌.

هاوکات له‌کۆڕه‌که‌دا‌ مێزکتێبی حزب به‌نامیلکه‌و دیدگای سۆسیالسیتی دانرابوو. وه‌ کۆڕه‌که‌ په‌خشی راسته‌وخۆ بڵاوکرایه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکیه‌وه‌ به‌شی یه‌که‌می 6 ده‌قه‌یه‌کی تۆمار بوه‌ که‌باسه‌ ئه‌سڵیه‌که‌بوو.

رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

8/1/2017

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*