Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستی!

گۆڤاری دیدگای سۆشیالیستی!

گۆڤارێکی سیاسی فکریە، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەری دەکات.
 ژمارە ١ / ساڵی یەکەم / حوزەیرانی ٢٠١٥
باباتەکانی ژمارە یەک دابگرە:

دیدگای سۆشیالیستی گۆڤارێكه‌ كه‌ ته‌قه‌لا ئه‌كات بۆ ڕۆڵ گێڕان له‌ پرۆسه‌ی هوشیاری چینایه‌تی سۆسیالیستیدا و هه‌وڵ ئه‌دات بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری كوردستان بداته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌. تێئه‌كۆشێت بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی تێگه‌یشتن وdidga شیكردنه‌وه‌ و دانه‌ به‌رباسی مه‌سه‌له‌ سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، فه‌رهه‌نگی و هزریه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ تێگه‌یشت له‌و مه‌سه‌له‌ جیاوازانه‌ و چۆنێتی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌به‌رامبه‌ریاندا. به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی خه‌باتی كرێكاران بۆ داواكاریه‌ ئابوریه‌كان بۆ باشبوونی ژیانیان، پته‌وكردنی ڕه‌وتی كۆمۆنیستی و سۆسیالیستی، ڕێكخستنی كرێكاران، ڕه‌خنه‌ له‌ ڕه‌وت و بیروڕا بۆرژوازیه‌ ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه‌كان و… هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تری له‌م بابه‌تانه‌ جێی بایه‌خی دیــــــــــــــــــــدگای سۆشیالیستی ئه‌بن. ئه‌م گۆڤاره‌ به‌ هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ ماركسیستیه‌كان، وه‌رگێڕانی ده‌قه‌ بناغه‌ییه‌كانی ماركسیزم، ووتار و بابه‌تی شیكاری و گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنی سیاسی و فیكری و سیاسه‌ته‌ سۆسیالیسته‌كانه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌دات بۆشاییه‌ك كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌یه‌ پڕ بكاته‌وه‌.

بابەتەکانی ژمارە ١    بۆخوێندنەوەی هەربابەتە کلیک لەسەر تایتڵەکەی بکە:

بەڵگەنامەکان:

 

About hkkk

Check Also

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید هێڵی ئاسمانی بەریتانی(ئێروەیس) زوربەی گەشتەکانی بۆ ماوەی دووڕۆژ هەڵوەشێنرایەوە بەهۆی مانگرتنی فڕۆکەوانەکانی …