Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 گیان لەدەستدانی شاروخ زەمانی خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزوتنەوەی کرێکاریی!

گیان لەدەستدانی شاروخ زەمانی خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزوتنەوەی کرێکاریی!

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە مەرگی ڕابەری کرێکاری شاروخ زەمانی لە زیندانەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران.

شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی کرێکاریی ئێران ڕۆژی 2015/9/13 لە زیندانی ڕەجائی شاری کەرەج بەهۆی سەکتەی دەماخەوە گیان لەدەستدەدات. شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوێکی چالاکی سەندیکای بۆیاخچیان بوەو هەمیشە لەهەوڵی سازماندانی کرێکاران بووە لە ڕێکخراوو سەندیکای سەربەخۆی خۆیاندا و لە هەوڵی دروستکردنی ڕێکخراوی سەربەخۆی سەرتاسەری بیناسازی بووە، بەجیا لەوەش بەرگریکارێکی سەرسەختی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و مندالان و چین و توێژەکانی تربوەو، هەمیشە پێیوابوە کە بە یەکگرتویی و خەباتی چینایەتی دەکرێت وەڵامی هەموو کێشەکانمان وەربگرینەوە. تێگەیشتنی قوڵی شاروخ زەمانی لە خەباتی چینایەتی و دڵنیابونی لە هەقانیەتی شۆڕشی کرێکاریی وایلێکردبوو کە بۆ تەنها ساتێکیش دوو دڵ نەبێت لە ڕێکخستن و هۆشیارکردنەوەی چینی کرێکار.

بەهۆی ئەم تایبەتمەندیانەیەی شاروخ زەمانی، جمهوری کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران، وەک هەر دەسەڵاتێکی تری پارێزەری سەرمایە .باش دەیزانی کە ئەم رابەرە مەزنە مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر دەسەڵاتەکەی. بۆیە لە ساڵی 2011 بە تۆمەتی هاندانی چینی کرێکار بۆ ڕێکخراوبوونو شۆڕش. شاروخ زەمانی دەگرێت و راپێجی زیندانی دەکات، وحوکمی 11 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنێت. بەهۆی بەردەوامبونی زەمانی لە کارو خەباتی لەناو زیندانەکان، بەبەردەوام ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی دەدرێت و چەند جارێک لە زیندان دەگوازرێتەوە.

تا بەرەبەیانی ڕۆژی 13/9/2015 بەبێ هیچ گوزارشێکی ئەوتۆی پزیشکی و خستنە ڕوی هیچ بەڵگەیەک، ڕایدەگەینن کە هۆکاری مەرگەکەی سەکتەی دەماخ بووە.

ئێمە وەک ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، جمهوری کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران بە بەرپرسی راستەوخۆی مەرگی شاروخ زەمانی دەزانین، و لە هەمانکاتدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کەسوکاری خۆشەویستی شاروخ زەمانی و هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و سەرجەم چینی کرێکار لە ئێران. جمهوری کۆنەپەرستی ئیسلامی توانی ببێتە هۆکاری مەرگی شاروخ زەمانی و چەندین کەسایەتی خۆشەویستی کرێکاریی بەڵام ناتوانێت مەیلی ڕێکخراوبون و هاتنە مەیدانی چینی کرێکار کۆتایی بهێنێت، ئەوەنیە دەبینین بەسەدەها لەکاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنیدا هاواردەکەن بژی شاروخ زەمانی، ئێمە خوێندکاری شاروخ زەمانین!

بەرزو بەڕێزبێت یادی هاوڕێ شاروخ زەمانی و هەموو گیانبەختکردوانی ڕێگای بەدیهێنانی دنیایەکی باشتر بۆ ئینسانەکان.

ڕیکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

15/9/2015

 

About hkkk

Check Also

دانپێدانانەکانی مەلا بەختیار بەڵگەی تاوانباریی بزووتنەوەی کوردایەتییە! …

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنسیتی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: دانپێدانانەکانی مەلا بەختیار بەڵگەی تاوانباریی بزووتنەوەی کوردایەتییە! … …