Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 یادی هاوڕێ ” گوڵزار حەمەڕەفیق عارف” له‌م وڵاتانه‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت
یادی هاوڕێ ” گوڵزار حەمەڕەفیق عارف” له‌م وڵاتانه‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت

یادی هاوڕێ ” گوڵزار حەمەڕەفیق عارف” له‌م وڵاتانه‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت

که‌نه‌دا، فنلاند، به‌ریتانیا و ئوسترالیا

که‌نه‌دا/ تۆرنتۆ:

مەراسیمی ڕێزلێنان لەژیان و خەباتی هاوڕێ گوڵزار حەمەڕەفیق عارف

له‌ژێر دروشمی:

بەردەوامی دان بە شێوەکار و هەڵسوکەوتی کۆمۆنیستانەو خەباتکارانەی هاوڕێ گوڵزار

هەردوو ڕێکخراوی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکارyی کوردستان و عێراق، هەڵدەستن بەڕێکخستنی مەراسیمی ڕێزلێنان لە خەبات و ژیانی هاوڕێی گیان لەدەستچوومان هاوڕێ گوڵزار حەمەڕەفیق عارف.

بەشداری هاوڕێ و دۆست و خۆشەویستی هاوڕێ گوڵزار لەو مەراسیمەدا، ڕێزلێنانە لە ژیان و خەبات و ماندووبوونی ئەو.

کات: ڕۆژی  هەینی ڕێکەوتی ١٧/٢٠١٧/١١

کاتژمێر ٥ی ئێوارە تاوەکو ٩ی شەو

ناو و شوێنی مەراسیمەکە:             Paul O’Connor funeral home

1939 Lawrence Ave East,  Scarborough. ON

نزیکترین دووڕیان: Lawrence Ave & Warden Ave

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی:

عادل ئەحمەد:(416) 877-3577  . ئاراس ڕەشید (613)266-5428: . جەلال سەعید: (519)841-1816

 

ئوسترالیا:
له‌کات و شوێنه‌که‌ی ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌.

 

فنلاندا/ هێلسینکی:
بە خەباتی کۆمۆنیستیمان یادی هاوڕێ گوڵزار حەمەڕەفیق بەرز ڕا دەگرین!!
ئاگاداری دۆستان و هاورێیانمان و هەموو ئازادیخوازان و ئینساندۆستان دەکەینەوە کە کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە بۆنەی ماڵئاوایی یەکجاری هاوڕێ گوڵزار حەمەڕەفیق مەراسیمێک لە شاری هێلسینکی ساز ئەکات .
هاوێێ گوڵزار کرێکاری کۆمۆنیست و یەکێک لەڕابەرانی بزوتنەوەی شورایی ساڵی ١٩٩١ و کەسایەتی ناسراوی شورای کارگەی جلو بەرگی سلێمانی وکادری حزبمان لە بەرواری ١٠/١١/٢٠١٧ بە کارەساتێکی دلتەزێن لە شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا گیانی لە دەستدا، ئەویش چووە ریزی گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزمەوە!
بە هیوای بەشداری ئێوەی ئازیز لەم مەراسیمەدا!
کات : یەکشەممە ١٩/١١/٢٠١٧
کاتژمێر: ١ تا ٤ی پاشنیوەرۆ
شوێن: هۆلێ کتێبخانەی ستۆا لە ئیتاکێسکوس
ئەدرێس: Turunlinnantie 1
Helsinki – Itäkeskus
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ کۆمیتەی فنلاند
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە ژمارە تەلەفۆنی:
ئاڵا فەرەج 0405453089
ئیبراهیم حسێن 0449870788

به‌ریتانیا/ له‌نده‌ن:
یادی هاوڕێ ” گوڵزار حەمەڕەفیق عارف” له‌له‌نده‌ن، به‌رز ڕاده‌گرین
هه‌موو لایه‌ک ئاگادارده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هاوڕێ ” گوڵزار، ،به‌هۆی کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن له‌که‌نه‌دا رۆژی 10/11/2017 گیانی له‌ده‌ستدا، به‌هۆی جێگاو رێگای ئه‌م هاوڕێیه‌مان وه‌ک کرێکاریی کۆمۆنیست و هه‌ڵسوڕاوی یه‌کسانیخواز و کادری حزب، له‌له‌نده‌ن هه‌ڵده‌ستین به‌ رێزلێنان له‌ ژیان و خه‌باتی.

هاتن بۆ هه‌مووانه‌.
کات: یەکشەممە ١٩/١١/٢٠١٧
کاتژمێر: ٤ تا ٦ ی پاشنیوەرۆ
شوێن:

IOE Room 604

20 Bedford Way ,Bloomsbury ,London WC1H 0AL
نزیکترین ئیستگای قیتاری ژێرزه‌وی Russell Square Station
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ رێکخراوی به‌ریتانیا
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌:
07720291516 ده‌شتی جه‌مال -07476204121 نوری به‌شیر

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*