Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 دیسانه‌وه‌ تاوانێکی تری جه‌نگی له‌دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی موسڵ!
دیسانه‌وه‌ تاوانێکی تری جه‌نگی له‌دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی موسڵ!

دیسانه‌وه‌ تاوانێکی تری جه‌نگی له‌دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی موسڵ!

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان:

ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی بۆردومانکردنی گه‌ڕه‌کی 17ی ته‌موز له‌ڕۆژئاوای شاری موسڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانیه‌کانی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانیه‌وه‌، یه‌کێک له‌قوتابخانەکانی ئه‌م گه‌ڕه‌که‌، ‌کە ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی هەڵاتووی ژێر سایه‌ی جه‌نگ و بۆردومانه‌کان، وه‌ک په‌ناگایه‌ک خۆیان تیا حه‌شاردابوو‌، ده‌که‌وێته ‌به‌رده‌م په‌لاماری کوێرانه‌ی بۆردومانه‌کان و له‌ئه‌نجامدا لانی کەم ٨١ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆری نەزانراویش بریندار ده‌بێ و ئاواره‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی تری شاری موسڵ ده‌بن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ژماره‌یه‌کی تر له‌خەڵک هێشتا له‌ژێر داروبه‌ردی داڕوخاوی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌کدا، جێماون و بەهۆی بۆردوومانه‌کانه‌وه‌، ده‌ستی فریاگوزاری نایانگاتێ.. به‌م جۆره‌ش جارێکیتر گه‌ڕه‌که‌کانی شاری موسڵ کرانه‌وه‌ بە مه‌یدانێکی تری کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ و تاوانی جه‌نگی. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌‌ که لێکوڵینه‌وه‌ له‌کوشتاره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی مانگی ئازار، که‌له‌گه‌ڕەکی موسڵ جەدیدە رویداو ‌سه‌دان که‌سی کرده‌ قوربانی بۆردومانه‌کان و ده‌یان جه‌سته‌ی ئینسانی کرده‌ ژێر خاکو خۆڵه‌وه‌ و سه‌دانی تریشی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رکردووه‌، هێشتا هۆکار و ئانجه‌مه‌کانی خۆی له‌مه‌ر به‌رپرسیارانی ئه‌م تاوانانە و کوشتاره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌یان ئاشکرانه ‌کردووه‌.

بێگومان رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆژانه‌ی جه‌نگێک که‌ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ و هیزو تاقمی ئینسانکوژ و تیرۆریستی وه‌ک دوو جه‌مسه‌ر خستۆته‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌که‌وه‌‌، ته‌نها گۆشه‌یه‌کی بچوک له‌تراژیدیه‌ ئینسانیه‌کانی ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام خودی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوان و کوشتاره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ و ئه‌م کاولکاری و ده‌ربه‌ده‌ریه‌ی که‌ به‌سه‌ر ‌خه‌ڵکی سڤێڵی شاری موسڵدا سه‌پێنراوه‌، جارێکیتر ده‌یسه‌لمێنێ که‌نه‌ک هه‌ر بانگه‌شه‌ی “ڕزگارکردنی خه‌ڵکی موسڵ له‌ تیرۆریستانی داعش” درۆیه‌کی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵکو خودی ئه‌م جه‌نگه‌ بووە به‌کارگه‌و مه‌کیه‌نەیه‌کی زەبەلاحی به‌رهه‌مهینه‌ری تاوان و کاولکاری وکوشتاری به‌کۆمه‌لی ئینسانەکان و رۆژانە وێنه‌ تراژیدیه‌کانی ده‌خاته ‌به‌رچاوی جیهانه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌م جه‌نگه‌دا، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و هیزو لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له‌م جه‌نگه‌دا، له‌ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانیه‌وه‌، تا داعش و حشدی شه‌عبی و ده‌وڵه‌تی عێراق، وه‌ک به‌رپرسانی ئه‌م تاوانانه‌ و ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌ بناسرین و سەرکۆنە بکرێن. ده‌بێ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له‌باندێکی خوێنمژ و ئینسان کوژی وه‌ک داعش وهاوشێوه‌کانی پاک بکرێته‌وه‌، به‌ڵام کوشتاری خه‌ڵکی سڤێڵی موسڵ، و بۆمباباران و کاوڵکاریه‌ک که‌به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌دا داسه‌پێندراوه‌، تاوانێکی ئاشکرای جه‌نگیه‌‌، که‌نابێ نه‌ک به‌هیچ پاساوێک چاوپۆشی لێبکرێ، به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌نجامده‌رانی وه‌ک تاوانبارانی جه‌نگ له‌دژی به‌شه‌ریه‌ت بناسرێن و دادگایی بکرێن.

5/5/2017

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*