Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان 6 یەپەگەو یەپەژە لەنێوان بەرداشی ئامریکاو روسیادا
یەپەگەو یەپەژە لەنێوان بەرداشی ئامریکاو روسیادا

یەپەگەو یەپەژە لەنێوان بەرداشی ئامریکاو روسیادا

رۆژ عەزیز:

 پرسیارێک لای هەمووان بوونی هەیە داخۆ ئامریکا دۆستی تورکیایەو بۆچی ئامریکا چەک و تەقەمەنی دەداتە یەپەگەو یەپەژە ؟ مەعلومە هەر چۆن ئامریکا نیازی نەبوو داعش لەناو بەرێت بۆیە روسیا ویستی ئەو کارە بکات و داعش لەناو بەرێت بۆ ئەوەی هەیمەنەی خۆی بەسەر سوریاو عێراقدا هەبێت بۆیە ئامریکا کەوتە خۆی دەستپێشخەری کردو بەناچاری خەریکی کۆتایی هێنانە بە دەسەڵاتی خەلافەت لە موسڵ.

بەڵام سوریا زلهێزەکان تێیدا تەراتێن دەکەن و هەر لایەک و دەیەوێت هەیمەنەو بەرژەوەندەیەکانی خۆی لەو وڵاتە بەدی بهێنێت. ئەگەر ئامریکا چەک وتەقەمەنی بە یەپەگەو یەپەژە نەدایە ئەوە گومانی تێدا نیە روسیاو ئێران هاوکاریان دەکردو چەکیان پێ دەدان، هەر بۆیە ئامریکا لەمەشیاندا کەوتە خۆیی و ئەمانەی پڕ چەک کرد و تورکیاش کە دۆستی خۆیەتی نیگەرانی کردن بەم کارە، بەڵام دڵنیام ئامریکا گفتێکی بە تورکیا داوە کە پڕ چەک کردن و هاوکاری کردنی پەیەژەو یەپەگە بۆ مەرامی سیاسی خۆیانەو کاتیە و رەنگە ناوچەی ئارامیشیان بۆ دەستەبەر بکەن تا ململانێکانی روسیاو ئامریکا بە بنبەستێک دەگات کە داخۆ کامیان براوە دەبن.

لەلایەکی دیکەشەوە تورکیا هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات کە مەیلیان بۆ لای خۆی هەیەو وە لەلایەکی دیکەشەوە روسیاو سوریا هەمان ئەو ئۆپۆزسیۆنە دەکوتن کە مەیلی تورکیای هەیە. سوریا: ئەسەد، ئۆپۆزسیۆن وا بەسەر هێزەکاندا دابەش بوون زۆر ئەستەمە لەو وڵاتە بۆ چەند ساڵی دیکە ئارامی بەخۆیەوە ببینێت چونکە لەو وڵاتە شوێنی یەکلاکەرەی ململانێکانی زلهێزەکانەو شوێنێکی ئارامیش بۆ خەڵکەکەی نەماوە و خەریکە سوریا چۆڵ دەکات و خەڵکەکەشی ئاوارەو دەربەدەر بوون و وە هێزە ئازادیخوازو بەرەی ئازادیخوازیش لەوپەری لاوازیدایە و هیچ قودرەتێکی نیە ئەم جەنگە بوەستێنێت و شەڕخوازان بخاتە دەرەوە…..

مارسی ٢٠١٧

About hkkk

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*