Home 6 hkkk (page 156)

hkkk

نامەیەکی کراوە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی، سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامی سه‌رۆکی حکومه‌ت!

ئەنجومەتی کاتی سەرای ئازادی شاری سلێمانی: دوای سڵاوی گەرم… نوسراوى سەرۆکى حکومەت بە ناونیشانى وه‌ڵامی سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر‌، خۆى لە خۆیدا جۆرێکە لە دان نان (ئه‌گه‌رچی ته‌ماو‌ی و ناڕۆشنیش بێت) به‌ ئیرادەى جەماوەرى خەباتگیرى کوردستان و سەلماندنى ڕه‌وایی خواسته‌کانمانە. هەرچەندە خەلکى کوردستان بە تەواوى حەقیانە کە گومانی گەورەیان هەبیت لەوەى کە ئەم وەلامە ماناى به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی خواستەکان بیت، …

Read More »

به‌یاننامەى مەکتەبى سیاسى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان، سه‌باره‌ت به‌ گفت و گۆی ئه‌مڕۆ 21-2 له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کاندا!

لەخوین هەلکیشانى خوپیشاندانى جەماوەرى رۆژى 17 مانگ، لەلایەن چەکدارەکانى پارتییەوە، خرۆشانى شۆرشگیرانەى جەماوەرى بردە قوناغیکى بیگەڕانەوەوە. رووداوەکانى ئەمرۆژانە بەرۆشنى نیشانی دا که‌ دەسەلات کەوتۆتە بەرامبەر بەخەلک و داخوازیە بەرهەقەکانیەوە. هیزی چەکدار و قانونیکیش کەبەدەست ئەم دەسەلاتەوەیە، راستەوخۆ بۆ مانەوەى ئەم دەسەلاتەى سه‌رمایه‌دارانی کوردو سەرکوت و پاشەکشەپێکردنى بزوتنەوەى شۆرشگیرانەى جەماوەر به‌کارده‌هێنرێت. ئەلقەى تەواوکارى ئەو پەلامارەى پارتى بە پەلکیشکردنى هیزى میلیشیایى و …

Read More »

تاوانه‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی له‌دژی‌ كۆمۆنیسته‌كان هه‌رگیز له‌بیرناچنه‌وه‌!

14/7/2000 ده‌ ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماره‌ چه‌كداریه‌كه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، كه‌ به‌ بڕیاری‌ تاڵه‌بانی‌‌و به‌ ڕابه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌دژی‌ كۆمۆنیزمی‌ كرێكاری‌ به‌ڕێوه‌چوو، تێپه‌رده‌بێت. ئه‌م په‌لاماره‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ سیاسه‌تێكی‌ شه‌ڕفرۆشی‌‌و  كۆنه‌په‌رستانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بۆ ڕازیكردنی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و ڕژێمی‌ به‌عسدا هاته‌كایه‌وه‌، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ ناردنی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌مكوتكردن ده‌ستی‌ پێكرد، پاشان هه‌وڵیاندا په‌رده‌ی‌ قانون به‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌دا بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش شكاتنامه‌یه‌كی‌ پر له‌ …

Read More »

راگه‌یاندنی‌ كۆتایی‌ پلنۆمی‌ شه‌شه‌می‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كریكاری‌ كوردستان!

رۆژی‌ هه‌ینی‌ 19/2/2010 پلنۆمی‌ شه‌شه‌می‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامان و به‌میوانداری‌ هه‌یئه‌تیك له‌حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كریكاری‌ عیراق وبانگهیشتی‌ كادرانی‌ ریكخستنه‌كانی‌ كه‌ركوك وسلیمانی‌ وناوچه‌ی‌ پشده‌ر سازدرا. ده‌ستوری‌ باسه‌كانی‌ پلنۆم بریتی بوو له‌: بارودۆخی‌ سیاسی‌ كوردستان، پیشهات و ره‌وه‌نده‌كان و سیاسه‌تی‌ حزب. هه‌لبژاردنی‌ په‌رلمانی‌ عیراق، سیاسه‌ت و نه‌خشه‌كاری‌ حزب بنه‌ماكانی‌ هه‌لسورانی‌ حزب هه‌لبژاردنه‌وه‌ی‌ سكرتیری‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ ومه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ له‌باسی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ كوردستاندا، …

Read More »

نابیت ریگابده‌ین ئارامی‌ و ئاسایشی‌ ژیانی‌ خه‌لك بكریته‌ قوربانی‌ شه‌رو ده‌عوای‌ نیوان ره‌وتی‌ كۆران و یه‌كیتی‌ نیشتمانی‌!

به‌یاننامه‌ی‌ حزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كریكاری‌ سه‌باره‌تبه‌ بارگرژی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌م دوایانه: دیسانه‌وه‌ فه‌زای ته‌شه‌نوج وبارگرژیی‌ ئیعلامی‌ له‌نیوان ره‌وتی‌ گۆران و یه‌كیتی‌ نیشتمانیدا، ترس ودله‌راوكێ‌ی‌ سه‌رهه‌لدانی‌ پشیوی‌ و پیكدادان له‌نیوان هه‌ردوولادا، خسته‌وه‌ دل و ده‌روونی‌ هاولاتیانه‌وه‌. هه‌ردوولا به‌بی‌ هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریتی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ وگویدان به‌ژیانی‌ خه‌لك، له‌ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنیانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ په‌لاماری‌ یه‌كتر و په‌نایان برد بۆزمانی‌ سوتاندن و ئاگركردنه‌وه‌ وهه‌ره‌شه‌ی‌ چه‌كداری‌ له‌یه‌كتر وبه‌مجۆره‌ش بیروهۆشی‌ خه‌لكیان بۆلای‌ …

Read More »

پلاتفۆرمی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆڕگێڕانه‌ی ئێستای کوردستان!

خه‌بات  له‌پێناو ژیانێكی‌باشتردا: هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ڕۆژی 17ی شوبات، خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی بوو له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. دوای 20 ساڵ له‌پێشێلکردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاران وبێبه‌شان، یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی شۆڕشی بێبه‌شان لێیداو سه‌ره‌تای به‌کرده‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی کاره‌ساتباری ئێستا، ده‌ستی پێکرد.  ئه‌م قۆناغه‌، قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌‌ ناڕه‌زایه‌تی ‌و شۆڕشگێڕیه‌كانه‌ له‌دژی سته‌م وسه‌رکوت ونه‌داری، كه‌ تاوەكو ئێستا له ‌باكوری ‌ئه‌فریقاوه ‌تا ڕۆژهه‌لاتی ‌ناوەڕاستی ‌گرتۆ‌ته‌به‌ر. شۆڕش …

Read More »

مێژووچەیەک لەڕووداوی یەکشەممەی خوێناوی لەتورکیا!

ئا/ ئاراس ڕەشید:  ناوی یەکشەممەی خوێناوی بەوڕۆژە دەڵێن، کەهێزی دژە شۆڕش لەبەرامبەر ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی چەپ لەتورکیا( kanli Pazar بەزمانی تورکی) لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩ لەمەیدانی بایەزید لەئەستەنبۆڵ کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا. کودەتا سەربازیەکەی ١٩٦٠ڕێگەی دابەکۆمەڵێک ئەفسەری سوپای تورکی کەدەسەڵات بەدەستەوەبگرن. لەژێر سایەی ئەم حکومەتە کاتیەدا ناڕەزایەتی کرێکاری دژ بەئیمپریالیزمی ئەمەریکا لەهەڵکشان بوو. لە١٦ی شوباتی ١٩٦٩گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. پاش ئەوەی کەشتی ٦ی هێزی دەریایی …

Read More »

گفتوگۆ لەبارەی فیمینیزمەوە!

بەهار مونزیر: هەڵسوراوی بزوتنەوەی ژنان / دەرچوی زانستە سیاسیەکان و جێندەر لەوڵاتی نەرویج لەو گفتوگۆ و جەدەلەی لە کوردستان لەسەر فیمینیزم دروست بووە چەند پرسیارێکم ڕوبەڕووکراوەتەوە لەلایەن ئەوانەی گرنگی بەم بابەتە دەدەن و بەپێویستم زانی بەم وتارە وەڵامی ئەو پرسانە بدەمەوە. ئایا بزوتنەوەیەک بە ناوی فیمێنیزمی کوردییەوە بوونی هەیە؟ ئەگەر هەبێت فێمینیستانی کورد کێن و بنەما هزریەکانیان چین؟ بەهار مونزر: …

Read More »

دوو چالاکی لەچوارهه‌مین ساڵیادی جوڵانەوەی ١٧ شوبات لە لەندەن و فنلاند!

به‌ریتانیا:  لەچوارهەمین ساڵیادی ١٧ی شوباتدا، رێکخراوی بەریتانیایی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ‌پانێڵێکی سازدا! لە ژێردورشمی “ده‌ستگیرکردن و به‌دادگایی گه‌یاندنی بکوژانی 17 شوبات خواستی ئازادیخوازانی کوردستانە” ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 21/2/2015 رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، لەچوارهەمین ساڵیادی ‌١٧ی شوباتدا پانێڵیکی بۆ بەڕیزان ( فواد جەمال سەلام، نۆێنەری بزوتنەوەی گۆران، خەسرەو سایە، لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و زاهیر باهیر، هەڵسوراو لەبواری گروپە خۆجیەکان) سازکرد. سەرەتا …

Read More »

١٧ی شوبات تا ١٩ نیسان چیمان فێردەکات!

کۆبەندی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، هەڵسەنگاندن، دەرسەکان، دەستکەوتەکان وئایندەکەی. لێکدانەوەیەکە لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانەوە لەسەر جوڵانەوەی ١٧ شوباتو ڕۆژانی دواتر، ئامادەکراوە. بۆخویندنەوەی تەواوی ئەم باسە تکایە کلیکی ئێرەبکە بۆداگرتن:  

Read More »