Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان (page 140)

ئەرشیفی بابەتەکان

گیان لەدەستدانی شاروخ زەمانی خەسارەتێکی گەورە بوو لە بزوتنەوەی کرێکاریی!

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە مەرگی ڕابەری کرێکاری شاروخ زەمانی لە زیندانەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران. شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی کرێکاریی ئێران ڕۆژی 2015/9/13 لە زیندانی ڕەجائی شاری کەرەج بەهۆی سەکتەی دەماخەوە گیان لەدەستدەدات. شاروخ زەمانی هەڵسوڕاوێکی چالاکی سەندیکای بۆیاخچیان بوەو هەمیشە لەهەوڵی سازماندانی کرێکاران بووە لە ڕێکخراوو سەندیکای سەربەخۆی خۆیاندا و لە هەوڵی دروستکردنی ڕێکخراوی سەربەخۆی سەرتاسەری …

Read More »

ئەوروپا ئەمڕۆ بۆ پێشوازی لە قوربانیانی جەنگ‌و پەنەباران هەستایە سەرپێ!

ڕاپۆرتی بەشداری ڕیکخستنەکانی حزب لەخۆپێساندانەکاندا ئەمڕۆ 12/9/2015 سەدان هەزار کەس لە سەراسەری ئەوروپادا رژانە سەر شەقامەکان و دروشمی (پەنابەران بەخێربێن) یان بەرزکردەوە و داوایان لە حکومەتەکانی ووڵاتەکانیان کرد کە دەرگا بەرووی ئەو خەڵکانەدا بکەنەوە کە کارەساتی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست روبەرووی مەرگی کردونەتەوە. بەمجۆرە جارێکی دیکە خەڵکی مرۆڤدۆست و یەکسانیخوازی ئەوروپا بەها ئینسانیەکانی ئەوروپایان شەکاندەوە کە ماوەیەكە لەلایەن دەوڵەتانی بۆرژوازی …

Read More »

بەرەی ئینسانی ودونیای شارستانی لەپێشوازی پەنابەراندایە!

لەندەن:خۆپیشاندانی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەران ریزێکی فراوان لەحزب و رێکخراو و کەسایەتی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و کۆمۆنیست، لەلەندەن خۆپیشاندانێکی هاوپشتی لەگەڵ پەنابەرانی تازە بۆ بەریتانیا و بۆ فشاری زیاتر بۆ دەسەڵاتی حکومەتی کۆنسەرفەتیف بۆ قبوڵکردنی هەرچی زیاتری پەنابەران، بەکۆبونەوە لەماربڵ ئارچ و لەوێوە بەڕێپێوان بەرەو داونین ستریت بۆ بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران بەڕێدەکەون. رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای بەشداریکردن، …

Read More »

دنیایی شارستانی دەتوانێت سنورێک بۆ تراژیدیای ئینسانی ڕەوی بەکۆمەڵ لەم دۆزەخە دابنێ!

هەڵومەرجی مەینەتباری جەنگ و کوشتارو نائەمنی، لەپاڵ بێکاری و هەژاری و گرانی و بێمافی هەمەلایەندا، شەپۆلێکی بەرین و نەپساوەی ڕەو و کۆچی بە کۆمەڵی ناچاری بەدوای خۆیدا هێناوە. چەند مانگی ڕابردوو، دنیا بۆتە شانۆی کۆچێکی بە کۆمەڵی خەڵکی وڵاتانی باکوری ئەفریقا، سوریا، عیراق، پاکستان وکۆسۆڤۆ.. چەند وڵاتێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕوکردنی ناچاری ئەم ئینسانانە لەپێناو ژیانێکی باشتر و ئینسانی تر …

Read More »

لە “طلعت ریحتکم”ەوە بۆ “بدنا نحاسبکم”!

کورتە سەرنجیک لەبارەی نارەزایەتی یەکانی خەلکی لوبنانەوە موەزەفەر عەبدوڵا muzafar_as@yahoo.com دەیان ساڵە کیشەو ململانیی و قەیرانی سیاسی جۆراوجۆر تا دەگاتە شەری ناوخۆی تایەفی بەربینی بە کۆمەلگای لوبنان گرتوە کە بە یەکیک لە کۆمەلگا هەرە پێشکەوتوکانی رۆژهەلاتی ناوەرست دادەنری .بەلام لەگەل ئەوەشدا ئەم کۆمەلگایە لەسەر پیی یە مەدەنی یەکانی خۆی راگرتوەو هەمیشە بە ئومیدی ژیانیکی باشتر لە خەباتو نارەزایەتیدان لە دژی …

Read More »

پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، پرسێکی ڕوکەشی میدیاییە!

عەبدوڵا مەحمود abdulla.mahmud@gmail.com پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، نەکێشەی خەڵکە، نە کێشەی سەرەکی نێوان حزبە سیاسیەکان. ئەوە حزبە سیاسیەکان و میدیاو دەزگا راگەیاندنەکانی خۆیان و میدیای سێبەریانن، ئەوە نووسەر و لێکۆڵەرە مووچە خۆرەکانیانن… دەیانەوێ ئەم پرسە بکەنە پرسی سەرەکی و خەڵکی کوردستانی پێوە سەرقاڵ بکەن. دەیانەوێت درۆی بۆشایی یاسایی بکەنە، دێوەزمەی دۆخی هەرێم. ئەگەر ماشێنی میدیای حزبی و میدیا راسپێردراوەکانیان، هاتوهاواری نووسەرە …

Read More »

یۆنان: دوو ڕەوتی ڕاست و چەپی ریفۆرمخواز لە ململانیی چینایەتیدا!

(لە پەراوێزی دەست لەکارکێشانەوەکەی سپیراسدا) موزەفەر عەبدوڵا muzafar_as@yahoo.com لە دەسپێکەوە پیویستە ئەوە بڵیین کە کۆمەڵگای یۆنان نەک هەر ئەم چەند ساڵەو دەیەیە، بگرە بە دریژایی میژوی سەرهەڵدانی کێشەو ستەمی چینایەتی، لە سەردەمی سیستەمی کۆیلایەتی وکۆیلەداریەوە تا ئەمرۆ، یەکێک بوە لەو کۆمەڵگایانەی کە خەبات وتێکۆشانی چینایەتی چینە چەوساوەکان لە دژی چینە باڵا دەستە چەوسێنەرەکان دیاردەیەکی زەق و ڕون وئاشکرا بووە. کاریگەری …

Read More »

بارزانی و کورسی سەرۆکایەتی!

مستەفا باهر له‌و کاته‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست بوە، خانەوادەی بارزانی نەک هەرخۆیان بە سەرۆکی پارتی، بگرە خۆشیان بە سەرۆکی هەمو کوردوستان زانیوە. قسەش هەر قسەی خۆیان بوە، زۆر گوێیان بە بوچونی ئەندامانی کۆمیتە ناوندی و مەکتەب سیاسی حزبەکەیان نەگرتوە، تەنها وەک راویژکار ئەوانەیان بەکار هێناوە. بۆیە کۆمەلیک لە کادرانی پارتی لە هەوڵی ئەوەدا بوون کە دەسلاتی بارزانی لاواز بکەن. …

Read More »

میدیای ئەهلی مینبەری کام بەرەیە؟

عەبدوڵا مەحمود abdulla.mahmud@gmail.com هەرێمی کوردستان خاوەنی سەدان دەزگاو کەناڵی میدیایی راگەیاندنی هەمە چەشن و هەمە جۆرە. لەناو ئەو هەموو کەناڵانەدا ژمارەیەکیان راستەوخۆ سەر بەحزب و رێکخراوە سیاسیەکانن. ژمارەیەکیشیان میدیای سێبەرن و دەستوخەت و دەنگیان دەناسرێتەوە. بەڵام هەندیك میدیای تر هەن کە خۆیان بە سەربەخۆ یان ئەهلی دەناسێنن یان واناسراون. من لێرەدا قسەم لەسەر میدیای حزبەکان نییە، بەڵکو دەمەوێت سەبارەت بە …

Read More »

فینلاند/هلسنکی: ڕیکخستنەکانی حزب بە ئاڵای سوورەوە بەشداری خۆپیشاندانەکی جەماوەیان کرد!.

ئەمڕۆ ٢٢/٨/٢٠١٥ لە بەرامبەر پیلان و سیاسەتی حکومەتی نوێی فینلاند نزیک بە ١٠هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانێکی پڕ دەنگ و فراوانی کرد لە هێلسینکی. لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی دژ بە سیاسەتی سک هەلگوشین (تەقەشوفات )و هەژارکردنی زیاتری هەژاران دەوترانەوە و حکومەتیان ئاگادار کردەوە، کە قەبولی ئەو برینانە لە بیمە کۆمەڵایەتییەکان ناکەن. هاوکات خۆپیشاندەران بۆ ماوەی ١٥ خولەک هاتوچۆیان لە چەند شەقامێکی سەرەکی …

Read More »