Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان (page 145)

ئەرشیفی بابەتەکان

سازان و یاسا یەکسانە بە خولی چوراەمی سەرۆکایەتی بارزانی !

بارزانی لەپەیامەکەیدا بەڕونی سیستەمی دیموکراسی پەرلەمانی کوردستانمان پێ دەناسێنێ کە یاساکان و سازان لەم سیستەمەدا یەک ئاکامیان هەیە ئەویش سەپاندنەوەی خولی چوارەمی سەرۆکایەتیەکەی خۆیەتی. بنەمای ئەم دیموکراسیە هێز و هاوسەنگی هێزە نەک دەنگەکان و کەمایەتی و زۆرایەتی. هەرکام لەم حزبانەی ئیستا لە دەسەڵاتدان لە کوردستان ئەمە پیوەر و بنەمای سیاسەت و حوکمڕانیانە. تادوێنێ یەکێتی و پارتی بەدەنگدان خولی سێهەمی سەرۆکایەتی …

Read More »

لەسەر دەستوری هەرێم حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان نامەیەک ئاراستەدەکات!

بۆچی دەستوری هەرێم دەبێ ڕەد بکرێتەوە! بۆ بەڕێزان لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە پەرلەمانی کوردستان! بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان! لەم نوسراوەدا بۆچوون‌و لێکدانەوەو هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بە رەشنوسی دەستوری هەرێم دەخەینەبەرچاوتان‌و دەمانەوێ بە بەرێزتان رابگەیەنین کە ئەم دەستورە شایستە‌و قابیلی دەسکاری‌و چاکسازی نیەو پێویستە سەرتاپای رەد بکرێتەوەو لەجێگای ئەودا دەستورێکی دیکە ئامادەبکرێ، چونکە بڕیارە ئەم دەستورە بۆ چەندین ساڵی دیکە شێوازی …

Read More »

لێکدانەوەی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا!

هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیا بووه‌ جێگای مشتوومڕو هەڵوێست وەرگرتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان نه‌ک ته‌نها له‌سەر ئاستی ناوخۆی تورکیا، بەڵکو‌ لەسەر ‌ئاستی ناوچەکەو جیهانیش لێکدانه‌وه‌و بۆچوون‌و هه‌ڵویستگیری‌ جۆراجۆری له‌خۆگرت.له‌م باره‌یه‌وه‌ لێکدانەوەی ئێمه‌ بەمجۆرەیە: 1.ئەو گۆرانکاریانە لە هاوکێشەی سیاسی و دەسەڵاتی بۆرجوازی لە تورکیادا بەدوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەمسالدا پێشهات، ئاکامی ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری سکولارو مۆدێرنی خەڵکە لە بەرامبەر سیاسەت‌ و هەنگاوەکانی حکومەتی پارتی …

Read More »

هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌برا رۆژی 14/6/2015 هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت به‌به‌شداری هاوڕێیان و دۆستان و که‌سانێکی ئازادیخواز، که‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێکخراوی به‌ریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێكاری کوردستان و عێراقه‌وه‌، سازدرا بوو، دوو باس ” ده‌وڵه‌ت له‌دورانه‌ شۆڕشگیرانه‌کان دا” له‌لایه‌ن هاوڕێ موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، وه‌ ” سۆسیالیزم له‌دیدو بۆچۆنی مه‌نسوو حیکمه‌ته‌وه‌” له‌لایه‌ن عوسمانی حاجی مارف ه‌وه‌ باسکران. سه‌ره‌تا، نوری به‌شیر له‌سه‌ر هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت …

Read More »

کۆمیتەی سلێمانی حزب، میزکتابێک لەسەر پرسی دەستورو پۆستی سەرۆکایەتی دادەنێ!

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 23-06-2015 له‌ په‌یوه‌ند به‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، کۆمیته‌ی سلێمانی -حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌به‌رده‌م باخی گشتی له‌شاری سلیمانی مێزکتێبێبکی سازدا، که‌تیایدا به‌یاننامه‌کانی حزب سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و داخوازیه‌کانی حزب بۆ ده‌ستورێکی ئازاد و سکۆلار بڵاوکرایەوە وده‌دران به‌ده‌ستی ڕیێواران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌سه‌ردانی مێزکتێیه‌که‌یان ده‌کرد، هاوڕێیانی حزب له‌م مێزکتێبه‌دا، …

Read More »

لە پەراوێزی روداوەکانی پەرلەماندا…

عەبدوڵا مەحمود abdulla.mahmud@gmail.com                                                          روداوەکانی ئەم چەند رۆژەو رۆژانی داهاتوو، دەشێ جارێکی تر خێڵێکی بەرین لە نووسەر و سیاسی و لێکۆڵەری بێ بەهاو موچەخۆر، تەکان بدات. هەرەشەکانی پارتی و کۆبونەوەی پەرلەمان! ژێر چاودێری تورکیاو ئێران و وڵاتانی تر، جارێکی تر ئەو راستیە نیشان ئەدات کە پەرلەمانی کوردستان هیچ نییە جگە لە کاریکاتۆرێکی بێ مۆراڵی سوک وەکو ئەنجومەنی نیشتمانی بەعسی جاران …

Read More »

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: بارودۆخی سیاسی کوردستان ‌و ئاراستەی روداوەکان !

زیاتر لە ساڵێك بەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر شارەکانی عێراق‌و کوردستان‌ ودەستپێکردنی شەر لەگەڵ ئەو هێزە کۆنەپەستە ئیسلامیەدا دەگوزەرێت، بەبێ ئەوەی مەترسیەکانی ئەو هێزە لەسەر کوردستان دوورخرابێتەوە. لە هەمان کاتدا لەسەر ئاستی عێراقیش داعش بووەتە هێزێکی ئەمری واقیع، بێجگە لەوەی کە پانتاییەکی زۆری خاکی عێراقی کۆنترۆڵکردوە، هاوکات دەسەڵاتی خۆشی بەسەر چەندین ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا داسەپاندوە. سەدان هەزار …

Read More »

بزوتنەوەی ئیسلامی و دوو ملیۆن ڕیالی حەڵاڵ!

ئاسۆ کمال بزوتنەوەی ئیسلامی و دەستە خوشکە حزبە ئیسلامیەکانی یەکگرتو و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بە قەرزکردنی حکومەتی هەرێم هاتنەدەنگ و ئەو قەرزەیان بە حەرام و تەنانەت حاجی کاروانیان ڕایگەیاند” قەرزەكەی حكومەت لای خوا لە زیناكردن لە گەڵ دایكدا گەورەترە.” بەڵام بەپێی بەڵگەنامەی ویکیلیکس* “لەسەر ڕاسپاردەی دەزگای هەواڵگری عەرەبستانی سعودی بڕی دوو ملیۆن ڕیاڵی سعودی ” ٥٠٠ هەزار دۆلار” دراوە …

Read More »

مەنسور حیکمەت کێ بوو؟

مەنسور حکمەت(ژۆبین ڕازانی ١٩٥١- ٢٠٠٢) لاوژە جەواد: مەنسور حیکمەت ( ژوبین رازانی) لەدایکبوی ساڵی 1951 ەو لە ڕۆژی 4/7/ 2002 بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ هەمیشە چاوی لەیەک نا. مەنسور حیکمەت ژیانێکی کورت بەڵام پڕ لە خەباتی سیاسی هەبوو، هەر لەناوەڕاستی حەفتاکانەوە دەستدەکات بە دیراسەی زانستیانەی مارکسیزم و بە توندی ڕوبەڕوی سەرجەم مەیل و گرایشە باوەکانی ئەو سەردەمە دەبێتەوە، بە داڕشتنێکی …

Read More »

ته‌مه‌نێکی کورت و ژیانێکی پڕئەزمون!

له‌هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت دا، هەردوو رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق ده‌ڵدەستن بەسازدانی سیمینارێك بۆ هه‌ریه‌ک له‌هاوڕێیان: موئەیه‌د ئه‌حمه‌د منسور حکمت: “دەوڵەت لەدەورانە شۆرشگێریەکاندا عوسمانی حاجی مارف سوسیالیزم لە دیدو بۆچوونی مەنسور حیکمەتەوە” هاتن بۆ بۆ هەمووانە رۆژی: یه‌ک شه‌مه‌ 14-6-2015 کاتژمێر:3:30 ی پاشنیوەڕۆ شۆێن: Chads well Healthy Living Centre Lower Ground Floor, Chads well, Harrison Street, London WC1H …

Read More »