Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان (page 150)

ئەرشیفی بابەتەکان

دەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کورد مایەپووچ بووە، رێگاچارە پێکهینانی دەوڵەتی سەربەخۆیە!

پاش ٢٤ ساڵ لەدەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کوردو راپێچکردنی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ناو دەیان گێژاوو کارەسات‌و نەهامەتی‌و کێشکردنی بەناو چەندین سیناریۆی تەڵخ و قەیران و بنبەستی یەک لەدوای یەک، سەرجەم جومگەکانی ئەم دەسەڵاتە نوقمی قەیران‌و روبەرووی ناکامی‌و بنبەست بوونەتەوە. سەرەتاییترین بنەماو پێوانەکانی ئەو دیموکراسیە پەرلەمانیەی کە جێگای شانازییان بوو خرایە ژێرپێوە. سەرۆکی پەرلەمان وەدەرنرا و ئەو بەناو بەرزترین دامەزراوە یاساییەی کوردستان …

Read More »

ناسیۆنالیزم و مه‌سه‌له‌ى میللی*

مەنسور حکمەت مه‌سه‌له‌ى میللى، وه‌كو به‌رامبه‌ركێیه‌كى كومه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ میللییه‌كان كه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌ره‌ئه‌گرێ كه‌ جیابوونه‌وه‌ى سیاسى وه‌كو ڕێگاچاره‌یه‌ك دێنێته‌ گۆڕ، چون سه‌رهه‌ڵئه‌دات؟ خودى بوونى ناسنامه‌ میللییه‌ جیاجیاكان نابێته‌ مایه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى حه‌تمیى مه‌سه‌له‌یه‌كى میللى له ‌كومه‌ڵگادا. نموونه‌كانى پێكه‌وه‌ ژیانى بێ گیروگرفت و بێ پێكدادانى میلله‌ته‌ جیاجیاكان له‌یه‌ك چوارچێوه‌ى وڵاتیدا زۆرن. بوونى سته‌م و هه‌ڵاواردنى میللیش هێشتا به‌ماناى سه‌رهه‌ڵدانى مه‌سه‌له‌ى میللى …

Read More »

ناساندنێک سەبارەت بە مارکس، ئەو شۆڕشگێڕەی دنیا پێویستی پێیەتی

جەمال موحسین خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستی دیدگای سۆشیالیستی، ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سیمینارێكدا له‌ ڕۆژی ١ ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ له‌ شاری ئۆسلۆ پێشكه‌ش كرا. ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستتان ده‌قی كورتكراوه‌ و ئاماده‌كراوه‌ بۆ چاپ به‌ هه‌ندێ ده‌ستكاریه‌وه‌. من لێره‌دا هه‌وڵم داوه‌ كه‌ شێوازی پێشكه‌شكردنی باسه‌كه‌ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ كه‌ باسكردن به‌ زاره‌كی جۆرێكه‌ و ئاماده‌كردنی بۆ نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی چاپ جۆرێكی …

Read More »

سه‌باره‌ت به‌ دیاردەی كۆڕه‌و و كۆچی به‌ كۆمه‌ڵ

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال دیدگای سۆشیالیستی: دیاردەی ڕەوی بەکۆمەڵی هاوڵاتیانێك لەوڵاتانی سوریاو لیبیاو ئەفریقیا، تا کوردستان، سەرنجی دنیای بۆلای خۆی کێش کردووە، لێرەدا بەرلەوەی لەبارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم دیاردەیەوە پرسیار بکەین، سەرەتا دەپرسین کە بەشێك لەدەزگا نێودەوڵەتیەکان ئەم دیاردەیە وەك کۆچی بەکۆمەڵ‌و کۆچبەران ناولێدەنێن، هەندێکی تریش هێشتا دەیخەنە خانەی پەنابەرێتی‌و روهێنانی بەکۆمەڵی پەنابەرانەوە، بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپاش بەئیمیگرانت لەقەڵەمی دەدەن… …

Read More »

سه‌باره‌ت به‌: نه‌خشی چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی

دیدگای سۆشیالیستی ئه‌پرسێ به‌ درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوو زۆر جار ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی قوڵپی داوه‌ و هه‌ندێك جار ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا. له‌م نێوه‌دا جێگاوڕێگای چینی كرێكاری كوردستان و كرێكارانی هوشیار و سۆشیالیست چییه‌، وه‌ ئایا بۆچی كه‌مترین جوڵه‌ی ئامانجدار و ڕێكخراوی ئه‌م چینه‌ بینراوه‌؟ ئایا پێتان وانییه‌ كه‌ …

Read More »

سه‌باره‌ت به‌ ده‌خاڵه‌تی ڕوسیا له‌ ناوچه‌كه .. گفتوگۆ لەگەڵ موئەیەد ئەحمەد

دیدگای سۆشیالیستی: هاتنی ڕاسته‌وخۆی ڕوسیا بۆ شه‌ڕ وكێشمه‌كێشی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ دیاریكراوی بۆ سوریا بۆ شه‌ڕ له‌ دژی داعش، هه‌موو ناوچه‌كه‌ی له‌ ئاگری شه‌ڕێكی گه‌وره‌تردا ڕاگرتووه‌. وه‌ك ئه‌بینین ئه‌و لاسه‌نگیه‌ی كه‌ له‌ نێوان هێزنواندنی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا له‌ لایه‌ك و ڕوسیا وچین و هاوپه‌یمانه‌كانیدا له‌لایه‌كی كه‌وه‌ هه‌بوو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌. ئەم ده‌خاڵه‌ته‌ سەربازیەی روسیا وکاریگەری لە سەر رووداوەکانی سوریا …

Read More »

ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، ناسیۆنالیزمی کوردو ئیسلام!

روونكردنه‌وه‌يه‌ك: بيرۆكه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م باسه‌و به‌شێكى زۆريش له‌ خودى باسه‌كه‌ له‌ سيمينارێكدا له‌سه‌ر پاڵتۆك له‌ ساڵى ٢٠٠٥دا پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام بۆ ئاماده‌كردنى به‌شێوه‌ى ئه‌م نوسينه‌ له‌كاتى داڕشتنه‌وه‌ى باسه‌كه‌دا هه‌م ده‌ستكارى كراوه‌و هه‌م كه‌موزيادى تێدا كراوه‌. بڵاوکردنەوەی باسەکەش بەشێوەی نوسراو بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٦دا و لەسەر ئینتەرنێت بوو. هەرچەندە نزیکەی ٩ ساڵ بەسەر ئەم نوسینەدا تێدەپەڕێت‌‌، بەڵام پێموایە لێکدانەوەو لێکۆڵینەوەکانی …

Read More »

پڕۆگرامی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان چیمان پێدەڵێت؟

ئاناتۆمی بۆرژوا ناسیونالیزم لەبەرگی چاکسازیدا (1) دەروازەیەک بۆ چونە ناو باسەکەوە: له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌مڕۆی‌ حزبه‌ بۆرژوا ناسیونالیسته‌كانی‌ كوردستاندا، ئه‌وه‌ هه‌ر چینی‌ كرێكارو كۆمۆنیسته‌كان نین كه‌ ناڕازی‌ و ڕه‌خنه‌گری‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ن، به‌ڵكو واقعیه‌ته‌ چینایه‌تیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردستان و له‌ئارادابوونی‌ بزوتنه‌وه‌‌ و ڕه‌وتی‌ جۆراوجۆر كه‌هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌م یان ئه‌و به‌شی‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌مڕۆ ده‌ڕوانێ‌، ڕیزێكی‌ به‌رین له ‌ڕه‌خنه‌گران و ناڕازیانی‌ هێناوه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌. …

Read More »

پرشنگێك له‌ ئاسمانی تاریكیدا .. سه‌باره‌ت به‌ پێویستی ڕێكخراوبوون

جه‌مال موحسین ’’ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی چینی كرێكار به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئامانجه‌كه‌ی گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌ بۆ چینی كرێكار، وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش بێگومان وا پێویست ئه‌كات كه‌ ڕێكخراوێكی پێشوی چینی كرێكاركه‌ خۆی له‌ خه‌باتێكی ئابوری ئه‌وانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه، گه‌شه‌ بسێنێت بۆ ئاستێكی دیاریكراو. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ك كه‌ تیایدا چینی كرێكار به‌ وێنه‌ی چینێك خۆی ده‌رئه‌خات له‌ دژی چینه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و هه‌وڵ ئه‌دات …

Read More »

بنبەستی حکومەتی بنکە فراوان‌و ئایندەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵك

عوسمانی حاجی مارف سەرنجێک: ئەم بابەتەی کەلێرەدا دەیخوێننەوە قسەوباسی نێو سیمینارێكە کەله‌ مانگی سێپتێمبه‌ری ٢٠١٥ دا پێشكه‌شكراوه‌. ئەگەرچی هه‌ندێک له‌ نمونه‌ و فاكته‌كانی په‌یوه‌ندیان به‌و كاته‌ و ڕووداوه‌كانی ئه‌و بەروارەوەیە، کەئەم سیمینارەی تیا سازدراوە ولەئێستادا گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌. بەلام لەبەر گرنگی بیرۆكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ وچوارچێوه‌ی گشتی لێکدانەوەیەک کەبۆ دۆخی سیاسی کوردستان دەیخاتە ڕوو، بەپیویستمان زانی دەقی قسەو باسەکان لەم …

Read More »