Home 6 ئەرشیفی بابەتەکان (page 164)

ئەرشیفی بابەتەکان

راگەیاندنی ژیان لەدەستدانی هاورێ مام عیسی!

“مام عیسا” کرێکاری کۆمۆنیست وشاعیری سادەی کرێکاری،ماڵئاوایی لێکردین (مام عیسا) یەکێک لەسیمای کرێکارانی کارگەی جگەرەی سلێمانی وئەندامی کارای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، وشاعیری دڵناسکی کرێکاری بۆیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین. مام عیسای کۆمۆنیست وپشت هەمیشە قایم بەباوەڕی مارکسیزم ولینینیزم،بۆڕزگاری یەکجاری جەماوەری کرێکار وبەشمەینەتان. بەشێکی زۆری ژیانی تەرخان کردبوو بۆڕووبەڕووبوونەوەی نیزامی سەرمایەداری وڕێکخستنی کرێکاران وزەحمەتکێشان. هەربۆیە لەڕیزی پێشەوەی ئەوکۆمەڵەکادرانە بوو کەلەدامەزراندن وڕاگەیاندنی حیزبی …

Read More »

دوو ئاراسته‌ی جیاواز به‌ دوو ئامانجی جیاواز له‌ نێو ناڕه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستاندا!

عرفان کریم          arfan96@yahoo.de ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی و بن به‌ستی سیاسی و ئابوری حکومه‌تی بنکه‌ فراوانی بۆرجوازی کورد و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌کانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز بۆ مووچه‌ و خزمه‌تگوازریه‌کان.له‌سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌، خۆپیشاندان و مانگرتنه‌کان له‌ سلێمانی و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد و دواتر به‌ره‌و شاری هه‌ولێر و دهۆك ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند به‌ڵام به‌هۆی په‌لاماردانی باره‌گاکانی پارتی و سوتاندیان …

Read More »

سەرکوتگەریەکانی حیزبە دەسەلاتدارەکان دژی نارەزایەتیەکانی خەڵك ئاکامەکەی شکستە!

بێدەربەستی حکومەتی هەرێم بەرامبەر بە ژیان‌و گوزەران‌و تاڵانکردنی قووتی خەڵك‌و بێمافیی رەهای لاوان‌و ژیانی شاهانەی بەرپرسانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان، رق‌و توڕەییەکی فراوانی لەناو خەڵک بەتایبەتی لاواندا دژی ئەو حکومەتە دروستکردوەو بە بچوکترین پڕیشك گڕدەگرێت‌و دەتەنێتەوە. بێمنەتیی حکومەت بەرامبەر خواست‌و داواکاری خۆپیشاندەران کە نزیك بە دوو هەفتەیە درێژەی هەیە‌و هەوڵی چەواشەکارانەی هێزە نەیارەکانی ناو حکومەت بۆ گۆڕینی ئاراستەی نارەزایەتیەکان، بوونە هۆی ئەوەی …

Read More »

نابێ ڕێگە بدرێت خواستی موچەو خزمەتگوزارییەکان، بەلارێدا ببرێن وتێکەڵ بە شەری حزبەکانی دەسەڵاتدار بکرێت!

بێدەربەستی حکومەتی بنکەفراونی شکستخواردوی (٥) حیزبی، لەوەڵامدانەوەیان بە سەرەتاییترین خواستەکانی خەڵکی کوردستان، لەدانی موچەو دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان توڕەیی پەنگخواردوی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە دەسەڵاتی نایەکسان‌و گەندەڵ و تاڵانچی، کۆبونەوەو مانگرتن و خۆپیشاندانی بەشیکی زۆری شاروشارۆچکەکانی کوردستانی بەدوایی خۆیدا هێناوە. ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان‌و کۆبونەوەو مانگرتن، نەک هەر سەرەتاییترین و ڕەواترین مافی کرێکاران و کارمەند و فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانە، بەڵکو تەنها رێگایەکە …

Read More »

به‌ ڕێکخستنی ڕیزه‌کانمان و سه‌راسه‌ری کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، ده‌سه‌ڵات ناچار به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ده‌که‌ین.!

حکومه‌تی بنکه‌ فراوانی بۆرجوازی کورد که‌ پێکهاته‌وه‌ له‌ چه‌ند حزب ولایه‌نێکی قه‌ومی –ئیسلامی، له‌ درێژه‌ی ئه‌و ململانێ وکێشمه‌کێشانه‌یان له‌ سه‌ر پۆست وده‌سه‌ڵات، زیاتر له‌ماوه‌ی ساڵێکه‌ جه‌ماوه‌ر وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانیان، دووچاری قه‌یرانێکی سیاسی ئابوری زۆر قورس کردۆته‌وه‌، رۆژ به‌رۆژ کێشه‌کانی سه‌رژیانی خه‌ڵک زیاتر ده‌بێت، مووچه‌ی سه‌دان هه‌زار کرێکاران وکارمه‌ندان نزیکه‌ی 4 مانگه‌ نه‌دراوه‌ و بێکاری وهه‌ژاری ڕۆژانه‌ وه‌ک مۆته‌که‌یه‌ک به‌سه‌ر سه‌ر …

Read More »

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت تاوانی تیرۆریستی کۆمەڵکوژی گەنجان وهەڵسوراوانی چەپ لە ئەنکەرە! دوێنێ لە شاری ئەنکەرە، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک میتینگێکی تایبەت بە چەپ و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازانیان کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دژە ئینسانییە قیزەوەنە ٩٥ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٢٤٦ کەسی تریش برینداربوو کە برینی ٤٦ کەسیان سەختە. هەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە، کە …

Read More »

“بخنکێم باشترە”..!

“بخنکێم باشترە” قسەی لاوێکە لە یەکێک لە مۆلەکانی شاری سلێمانی. لاوێک بەڵام گومانم نیە لەوەی کە ئەم ڕستە پڕمانایە قسەی زۆربەی زۆری لاوانی کوردوستان بێت. پڕمانا ئەگەر چی نەگەتیڤ بەلام باسی من لێرەدا باس نیە لەسەر لایەنی نەگەتیڤی ئەم ڕستەیە. ” بخنکێم باشترە” یا”بمرم باشترە” یان” مردن لەوە زیاتر”…. “ناگەڕێمەوە!”…. “سەد جاری تریش دیپۆرتم کەن هەر دەڕۆمەوە”…..ئەمانەو هەزارەها ڕستەو ووشە …

Read More »

بارودۆخی تازەی عیراق, گفتوگۆ لەگەڵ موئەیەد ئەحمەد

گفتوگۆی “کۆمۆنیستی هەفتانە” لە گەڵ موئەیەد ئەحمەد سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق کۆمۆنیستی هەفتانە: کۆبونەوە نارەزایەتەکان لە عیراقدا هەر رۆژە روو لە فراوان بوونەوەیە. هەلسەنگاندنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق چیە بۆ ئەم رووداوانە؟ ئاستی شیعارەکان ومەیلی گشتی بەرەو کۆی دەرۆن ونەخشەی چ ئایندەیەک دەکیشن؟ موئەیەد ئەحمەد: ئەم ئیعترازانەی خەلک لە عیراقدا میژووی خۆی هەیە ولە چەند سالی رابردوودا …

Read More »

لوبنان:بەرەو زیاتر جەمسەربەندی جینایەتی خەباتو ململانیکان!

موزەفەر عەبدولا mozafar _as@yahoo.com ئەگەر جی نارەزایەتی و راپەرینەکانی ٤-٥ سالی پیشو کە لە تونسەوە دەستی پیکردو لە میسر پەرەی گرتو، تا گەیشتە لیباو یەمەنو سوریاو عیراق، ئەوەی بە بەهاری عەرەبی ناوزەدکرا ،بەلام پاشان بەهۆی دەخالەتی بالە راسترەوە ئیسلامی یە ئۆزیسیونەکان و بە هاوکاری زلهیزە ئیمپریالی یەکانو لاوازی یە ریشەیی یەکانی خود راپەرینەکانەوە کۆتایی پی هاتو لە جیاتی بەدەستهینانی دەسکەوت …

Read More »

لە سایەى بارزانیدا!

حسێن ساڵح ڕۆژنامەى هەولێر وتارێکی بەناونیشانی”بارزانى لەرێکخستنى ماڵى کوردەوە بۆ بەدەست هێنانى پشتگیرى کورد” لەڕۆژنامەی شەرقولئەسەتەوە وەر گرتووە، ولەفەزای ڕقو بێزاریەک کە خەڵکی کوردستان هەیانە بە بەرزانیو کارنامەی چەند سالەی دەسەڵاتدارێتیەکەی، کەوتۆتە مەدحوسەنا. ووتارەکە سەرەتا ئەڵێ: “لەگەڵ دەست بەکاربوونى بارزانیدا، واتە دواى ڕوخاندنى ڕژێمى بەعس و پرۆسەى ڕزگاریی عێراق، سەرۆک بارزانى توانیویەتى سیاسەتێکى باشى ئابورى هەبێت بۆهەرێم، پێش دەست بەکاربونى، …

Read More »